riklam

یه‌كێتی: نابێت هه‌موو پۆسته‌كان بۆ لایه‌نێك بن

عیراق 12:03 PM - 2018-10-02
.

.

وه‌فدی باڵای یه‌كێتی له‌ به‌غدایه‌ بۆ پشتیوانی له‌ تاكه‌ كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار و داواش له‌ پارتی ده‌كه‌ن كاندیده‌كه‌ی بكشێنێته‌وه‌و له‌ جیاوازی نێوان كاندیدی یه‌كێی و پارتی تێبگه‌ن.

ئاسۆ مامه‌ند لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی رێكخستنی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ گه‌لی كوردستان رایگه‌یاند: ئێمه‌ له‌ به‌غداین بۆ پشتیوانی كردن له‌ د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح وه‌ك تاكه‌ كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار.

وتیشی: ئێمه‌ پێمان خۆشه‌ پارتی خۆی له‌ جیاوازی كاندیدی ئێمه‌ و كاندیدی خۆیان تێبگه‌ن و كاندیده‌كه‌یان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار بكشێننه‌وه‌ بۆ پاراستنی یه‌كڕیزی كورد.

هاوكات لاهوڕ شێخ جه‌نگی وتی: بۆ پاراستی هاوسه‌نگی هێز ده‌بێت پۆسته‌كان دابه‌ش بكرێن و نابێت هه‌موو پۆسته‌كان لای یه‌ك لایه‌ن بن.

وتیشی: د. به‌رهه‌م كه‌سێكی شایسته‌یه‌ بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی كورد و هاوكات بۆ پاراستی په‌یوه‌ندیه‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی عیراقیش، چونكه‌ پێویسته‌ كه‌سێك ببێته‌ سه‌رۆك كۆمار كه‌ بتوانێت په‌یوه‌ندیه‌كان رێكبخاته‌وه‌و د. به‌رهه‌میش شاره‌زایی كاركردنی له‌ به‌غدا هه‌یه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket