ساڵێك بێ رێنیشانده‌رمان
ی.ن.ک 11:38 AM - 2018-10-02.
پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی 3-10-2017 له وڵاتی ئه‌ڵمانیا سه‌رۆك مام جه‌لال كۆچیی دوایی كرد و سبه‌ینێ یه‌كه‌م ساڵیادی كۆچیی دوایی ده‌كرێته‌وه.
مام جه‌لال كه یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری عیراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمایی كوردستان بوو، رۆژی 17-12-2012 به‌هۆی تێكچونی باری ته‌ندروستییه‌وه له به‌غداوه ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا كرا به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشیكی، به‌داخه‌وه رۆژی 3-10-2017 دڵه گه‌وره‌كه‌ی له‌لێدان كه‌وت و كۆچیی دوایی كرد.
سبه‌ینێ ساڵێك تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر دوا كۆچی سه‌رۆك مام جه‌لالدا.
ژیاننامه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال...
مام جه‌لال كوڕ‌ی شێخ حیسامه‌دین كوڕ‌ی شێخ نوری كوڕ‌ی شێخ غه فوور. هاوینی ساڵی 1933 له گوندی (كه‌لكان)ی قه‌تپاڵی چیای كۆسره‌ت له‌دایكبووه، كه ده‌ڕ‌وانێته ده‌ریاچه‌ی دوكان، چه‌ند ساڵێك ته‌مه‌نی منداڵی له‌و گونده به‌سه‌ر بردووه‌و دواتر باوكی بووه به‌رێبه‌ری ته‌كیه‌ی تاڵه‌بانی له كۆیه. له‌وێ چۆته قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و به سه‌ركه‌وتوویی خوێندنی ته‌واو كردووه، خوێندكارێكی زیره‌ك لێهاتوو بووه، هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه نیشانه‌كانی سه‌ركردایه‌تی به جۆرێ لێده‌ركه‌وتووه كه پێش هاوڕ‌ێكانی ده‌كه‌وت بۆ كۆڕ‌ی پرسه‌و ئه‌و بۆنانه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ڕ‌ێوه ده‌چوون، به‌یانیان له كاتی ریزبوونی قوتابیاندا، مامۆستاكان پێش هه‌مووان ئه‌ویان هه‌ڵده‌بژارد بۆ خوێندنه‌وه‌ی شیعری نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی.
له‌وێوه بیرۆكه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی لای ئه‌و چه‌كه‌ره‌ی كرد تا وای لێهات ورده ورده به‌سه‌ریدا زاڵ بوو، كه گه‌یشته پۆلی چواره‌می سه‌ره‌تایی یه‌كێكبوو له پێشه‌نگه‌كانی خوێندكاران كه به په‌رۆشه‌وه به‌شداری له چالاكیه‌كانی قوتابخانه ده‌كردو به‌شداری له وتار خوێندنه‌وه‌و شانۆدا ده‌كرد.
ئه‌گه‌رچی جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌لایه‌ن حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراقه‌وه یاساخ بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌لی كوردستان له 21/ی ئاداری هه‌موو ساڵێك به ئاهه‌نگ یادیان ده‌كرده‌ووه، ئه‌ویش به‌هۆی پیرۆزیی ئه‌م جه‌ژنه لای كورد كه به رۆژی سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كورد داده‌نێن به‌سه‌ر ئه‌و زاڵمانه‌ی ده‌یچه‌وساندنه‌وه.
* ساڵی 1945: ئاهه‌نگێكی میللـی له كۆیه بۆ نه‌ورۆز سازكرا، سه‌رۆك تاڵه‌بانی كه له ته‌مه‌نی سیانزه ساڵیدا بوو به‌شداری تێدا كرد‌و وته‌ی حه‌ماس ئامێزی خوێنده‌وه، بووه مایه‌ی سه‌رسۆڕ‌مانی مامۆستا‌و به‌شداربووان.
* له ساڵی 1946 دا له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕ‌ێیه‌كی خوێندكار‌و به ئامۆژگاری یه‌كێك له مامۆستاكانی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی فێركاری نهێنی دامه‌زراندبه ناوی كۆمه‌ڵه‌ی پێشخستنی خوێندنه‌وه (k.p.x) و مام جه‌لال به سكرتێری هه‌ڵبژاردرا، ئامانجێكی كۆمه‌ڵه‌كه هاندانی خوێندكاران بوو بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی.
* له‌هه‌مان ساڵداو دوای دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كورد له 16/ی ئابی 1946 كه‌وته ژێر كاریگه‌ری به‌رنامه‌ی پارتی و له چوارچێوه‌ی رێكخستنه‌كانیدا كه‌وته چالاكی خوێندكارانه.
* دوای چوونه ناو كاری سیاسییه‌وه، رۆژنامه‌ی (رزگاری) كه پارتی دیموكراتی كورد به‌نهێنی ده‌ریده‌كرد، كورته وتاری له‌ژێر نازناوی (ئاگر)دا بۆ بڵاو ده‌كرده‌وه.
* ساڵی 1947 بوو به ئه‌ندام له پارتی دیموكراتی كورد‌و چالاك و لێهاتوو بوو له‌و ئه‌رك و فه‌رمانه حزبیانه‌ی پێی ده‌سپێردران.
* ساڵی 1948 خوێندنی سه‌ره‌تایی ته‌واو كرد‌و له ناوه‌ندی كۆیه بوو به خوێندكار، ئه‌و ساڵه به ساڵی (وه‌سبه) (راپه‌ڕ‌ین) ناسرابوو، كه گه‌لی عیراق توانی په‌یماننامه‌ی (پۆرتسماوس) هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه‌و حكومه‌تی ساڵح جه‌بر بڕ‌وخێنێ و حكومه‌تی محه‌مه‌د سه‌در دابمه‌زرێنێت و له‌و كه‌شوهه‌وا ئازادیه‌دا كه له سایه‌ی ئه‌م (راپه‌ڕ‌ینه) هاته‌كایه‌وه، هه‌ڵبژاردنێكی گشتی خوێندكاران ئه‌نجامدرا بۆ هه‌ڵبژادنی نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی گشتی.
ئه‌وه بوو سه‌رۆم مام جه‌لال تاڵه‌بانی به نوێنه‌ری خوێندكارانی كۆیه هه‌ڵبژێردراو به‌شداری له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خوێندكارانی عیراقدا كرد كه له نیسانی 1948 له گۆڕ‌ه‌پانی (السباع) ی شاری به‌غدا به‌سترا.
* له‌م كۆنگره‌یه‌دا بۆ یه‌كه‌مینجار گوێی له شاعیری مه‌زن (محه‌مه‌د مه‌هدی جه‌واهیری) بوو، كه شیعره به‌ناوبانگه‌كه‌ی (رۆژی شه‌هید)ی خوێنده‌وه، كه بۆ جه‌ع فه‌ری برای و بۆ شه‌هیدانی وه‌سبه وتبووی. ئه‌و ساتانه له ژیانی سه‌رۆك تاڵه‌بانیدا مێژوویی بوون و وایكرد ببێته یه‌كێك له مریده‌كانی شیعری ئه‌و و دواتریش بوو به ئازیزترین دۆستی و ئه‌و دۆستایه‌تیه تا دواساته‌كانی ژیانی شاعیر به‌رده‌وام بوو.
* ساڵی 1949 و له سایه‌ی حوكمی عور فی و تۆقاندن كه كوردستان و عیراقی گرته‌وه، سه‌رۆك تاڵه‌بانی له حزبدا سه‌ركه‌وت و بووه ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوچه‌ی كۆیه.
* له شوباتی 1951 دا و له كۆنگره‌ی دووه‌می پارتی دیموكراتی كورد، به ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام له‌به‌ر پاراستنی ریزه‌كانی پارتی پله‌كه‌ی خۆی به هه‌ڤاڵێكی خۆی به‌خشی كه دوای ده‌رچوونی له زیندانی به‌شداری له كۆنگره‌دا كردبوو.
* له ساڵی 1951 دا له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڤاڵێكدا گیراو بۆ شاری موسڵ دوورخرایه‌وه، له‌وێش له خه‌باتی سیاسی‌دا به‌رده‌وامبوو و دواتر چووه كه‌ركوك بۆ ته‌واوكردنی خوێندن و سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی رێكخستنه‌كانی حزب و بووه به‌رپرسی رێكخستنه‌كانی كه‌ركوك. له‌هه‌مان ساڵیش‌دا ئه‌ركی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌كانی به شێوه‌یه‌كی نهێنی گرته ئه‌ستۆ تا ئه‌و رۆژه‌ی گیرایه‌وه.
* ساڵی 1952 چووه كۆلیژی ماف (حقوق) له به‌غدا كه ئه‌و ده‌مه رێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كورد په‌رته‌وازه بوو، به‌ڵام مام جه‌لال توانیی رێكخستنه‌كانی حزب تۆكمه بكاته‌وه.
* له كانوونی دووه‌می 1953 دا به‌شداریی كۆنگره‌ی سێیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد‌و به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراو له مانگی شوباتدا سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانی كرد و له كۆنگره‌یه‌دا به سكرتێری گشتی قوتابیانی كوردستان هه‌ڵبژێردراو له‌هه‌مان ساڵیش‌دا یه‌كێكبوو له دامه‌زرێنه‌رانی (یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان)، هه‌ر له‌و كاتانه‌دا نوێنه‌ری پارتی بوو لای زۆربه‌ی حزبه نهێنێ و ئاشكراكانی عیراقی.
* ساڵی 1954 به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردرا.
* ساڵی 1955 سه فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی عیراقی كرد‌و له فێستیڤاڵی لاوان و قوتابیانی جیهانی له وارشۆ به‌شداری كرد‌و له‌وێوه سه‌ردانی یه‌كێتی شووره‌وی ئه‌وساو چینی كرد.
* ساڵی 1956 له‌به‌رچاوان ونبوو، كه‌وته خه‌باتی ژێرزه‌مینی و ناچاربوو له قۆناغی چواره‌می ماف‌دا خوێندن به‌جێبهێڵێت.
* ساڵی 1957 سه‌فه‌ری سوریا‌و مۆسكۆی كرد‌و له فێستیڤاڵی لاوان و قوتابیانی مۆسكۆ به‌شداری كرد‌و هاتنی بۆ سوریا به فرسه‌ت زانی بۆ په‌یوه‌ندی به كورده‌كانی ئه‌وێوه‌و په‌یوه‌ندیه‌كی سیاسی دروستبوو. له‌هه‌مان ساڵیش‌دا گه‌ڕایه‌وه عیراق و به‌شداری له كاره‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی یه‌كگرتوو كرد‌و بوو به به‌رپرسی رۆژنامه‌ی (خه‌باتی كوردستان) كه له سلێمانی به‌نهێنی ده‌ریان ده‌كرد.
* له یه‌كه‌مین رۆژی سه‌ركه‌وتنی شۆڕ‌شی 14/ی گه‌لاوێژی ساڵی 1958، سه‌رپه‌رشتی رێكخستنی خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری سلێمانی كرد‌و به هاوكاری هه‌ڤاڵانی حزب له‌نێو شاردا، پاشان چووه به‌غداو به‌شداری له كاروباری مه‌كته‌بی سیاسی و ده‌ركردنی گۆڤاری (رزگاری) (التحریر)دا كرد، هه‌روه‌ها ئه‌ركی ئه‌و خه‌باته‌ی له‌ئه‌ستۆ گرت كه له‌نێو ریزه‌كانی حزبدا فراوان ده‌بوو، وه‌ك پێویستییه‌كی بوونی حزبێكی پێشڕ‌ه‌وی كوردستانی و رێكخراوه پێشه‌ییه‌كان به‌رهه‌ڵستكاری كردنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه ده‌یانویست پارتی دیموكراتی كوردستان بكه‌نه پاشكۆی حزبێكی عیراقی.
* ساڵی 1959 جارێكی‌تر به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردرا و له‌هه‌مانكاتدا ئه‌فسه‌ری یه‌ده‌كی كه‌تیبه‌ی چواره‌می تانك بوو، هه‌روه‌ها به‌شداری له ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی (خه‌بات)دا ده‌كرد كه به زمانی عه‌ره‌بی ده‌رده‌چوو و به ناوی (پیرۆت)ه‌وه وتاری تێدا بڵاوده‌كرده‌وه.
* ساڵی 1960 به‌رپرسی لقی سلێمانی و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بوو كه خولێكی هۆشیاری بۆ كادێره‌كان كرده‌وه.
* ساڵی 1961 بووه سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی (كوردستان) و دوای داخستنی رۆژنامه‌ی خه‌بات دووچاری راونان بوو له به‌غدا، به‌ڵام له شه‌وی نه‌ورۆزی هه‌مان ساڵدا وتارێكی دژی دیكتاتۆریه‌ت خوێنده‌وه‌و به‌رگری له بارزانی خوالێخۆشبوو كرد كه ئه‌و سه‌رده‌مه قاسم كۆمه‌ڵێك تاوانی دابۆوه پاڵ له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا فه‌رمانی گرتنی ده‌رچوو و به‌نهێنی گه‌ڕایه‌وه سلێمانی و خۆی شارده‌وه‌و به‌شداری له رێكخستنی مانگرتنی گشتیدا كرد كه له شه‌شه‌ی ئه‌یلولدا كرا.
* له ئه‌یلولی 1961 دا كه شۆڕ‌ش هه‌ڵگیرسا، به‌رپرسی ناوچه‌ی سلێمانی بوو، یه‌كه‌مین بنكه‌ی شۆڕ‌شی له چه‌می رێزان كرده‌وه‌و سه‌رپه‌رشتی كرد‌و فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی لیوای سلێمانی كرد تا وای لێهات زۆر فراوان بوو و بووه هێزێكی گه‌وره، ئه‌وه بوو كرا به لێپرسراوی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
* له نه‌ورۆزی 1962 دا، سه‌ركردایه‌تی ئه‌و هێڕ‌شه به‌رفراوانه‌ی كرد بۆسه‌ر ناوچه‌ی شارباژێڕ‌و له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی بناوه‌سووته‌و چوارتادا گیراو هێزه‌كانی به‌ره‌و قه‌زای پێنجوێن برد‌و ته‌واو ناوچه‌كه‌یان ئازاد كرد.
به‌مشێوه‌یه هه‌ردوو ناوچه‌ی شارباژێڕ‌و پێنجوێن بوونه دوو ناوه‌ندی شۆڕ‌ش و سه‌ركردایه‌تی. له 1962 ـ 1963 زۆربه‌ی ناوچه‌كانی قه‌ره‌داغ و قه‌ڵاسێوكه‌و گه‌رمیان و سه‌نگاو ئازادكران. ئه‌و ده‌مه مام جه‌لال فه‌رمانده‌ی هێزی رزگاری بوو، له‌هه‌مانكاتیشدا سه‌رپه‌رشتی دامه‌زراندنی ناوه‌نده‌كانی به‌مۆ و هه‌ڵه‌بجه‌و ته‌وێڵه‌و بیاره‌ی ده‌كرد.
* ساڵی 1963 و دوای كوده‌تا ره‌شه‌كه‌ی شوبات، مام جه‌لال به سه‌رۆكی وه فدی كوردی ده‌ستنیشان كرا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی تازه‌دا كه له سه‌رتادا ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر گفتوگۆ‌و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه‌ی ره‌وای كورد نیشاندا، هه‌روه‌ها سه‌ردانی كۆماری میسری و جه‌زائیری كرد‌و چاوی به عه‌بدولناسرو بن بێلا كه‌وت و له‌هه‌مان ساڵیش‌دا سه‌ردانی ئه‌وروپای كرد‌و نوێنه‌رایه‌تی شۆڕ‌شی كوردستانی كرد‌و سه‌ركه‌وتوو بوو بۆ ناساندنی كێشه‌ی كورد‌و ئاشكراكردنی بارودۆخی كوردستان و كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی و هاوكاری بۆ شۆڕ‌ش له وڵاتانی فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، روسیا، چیكسلۆ فاكیا و نه‌مسا.
* ساڵی 1964 گه‌ڕایه‌وه كوردستان و ئه‌ركی خۆی له فه‌رمانده‌یی كردنی هێزی رزگاری گرته‌وه ئه‌ستۆ.
* ساڵی 1967 به‌شداری له كۆڕ‌ی (ئیشتراكیه‌كانی عه‌ره‌ب) كرد له جه‌زائیرو لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌پێزی ده‌رباره‌ی كێشه‌ی كورد‌و شه‌رعیه‌تی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد‌و دۆستایه‌تی نێوان كورد و عه‌ره‌ب پێشكه‌شكرد.
* ساڵی 1970 رۆڵی كاریگه‌ری خۆی بینی له یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵی پارتی دیموكراتی كوردستان كه پێشتر ببوونه دوو باڵ و ناكۆكیه‌كی تاڵ و خوێناوی له نێوانیاندا هه‌بوو.
* ساڵی 1972 سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی عیراقی كرد‌و ماوه‌یه‌ك له لوبنان و میسر‌و سوریا مایه‌وه‌و دوای رووخاندنی شۆڕ‌شی كورد كه له ئه‌نجامی رێكه‌وتننامه‌ی نێوان سه‌دام و شای ئێران له ئاداری 1975 له جه‌زائیر ئیمزاكرا، سه‌رۆك تاڵه‌بانی هه‌ر له‌و ناوچانه‌دا مایه‌وه.
* له 1-6-1975 له دیمه‌شق له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له هه‌ڤاڵانیدا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیی دامه‌زراندو نه‌خشه‌ی بۆ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕ‌شی نوێ دانا كه له 01/ی حوزه‌یرانی 1976 راگه‌یه‌نراو بووه سكرتێری گشتی یه‌كێتی.
* له ساڵانی دوای دامه‌زراندنی یه‌كێتی له‌سه‌ر چالاكی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حزب و شۆڕ‌ش به‌رده‌وام بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانی له چیا‌و ئه‌شكه‌وته‌كانی كوردستاندا ده‌ژیا.
* به گه‌واهی زۆر له چاودێره سیاسیه‌كان یه‌كێك بووه له بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی بۆ لێك نزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان له‌نێو ریزی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی له كۆنگره‌كانی نیویۆرك و له‌نده‌ن و سه‌ڵاحه‌دین و هه‌موو دانیشتنه‌كانی دوای ئه‌وانه‌ش كه په‌یوه‌ندی به رێكخستن و نزیكبوونه‌وه‌ی ماڵی عیراقییه‌وه هه‌بوو، میوانداری زۆربه‌ی زۆری هێزه عیراقیه‌كانی كرده‌وه له كوردستان و پشتگیری هه‌مه جۆره‌ی كردوون.
* له‌سه‌ر گۆڕ‌ه‌پانی نێوده‌وڵه‌تیش، سه‌رۆك تاڵه‌بانی به‌شداری چه‌ندین كۆنگره‌و كۆبوونه‌وه‌ی ئیشتراكی نێوده‌وڵه‌تی كرده‌وه‌و چاوی به سه‌ركرده سیاسییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی زۆر وڵاتانی جیهانی كه‌وتووه.
* جگه‌له‌وه‌ی كه كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسییه خه‌باتگێرێكی هۆشمه‌ندو نووسه‌رو یاساناسه، وه‌ك رۆژنامه‌نووسێكیش له رۆژنامه‌ی نهێنی و ئاشكرادا نووسیویه‌تی و له ساڵی 1959 به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عیراقی هه‌ڵبژێردرا كه شاعیری مه‌زن محه‌مه‌د مه‌هدی جه‌واهیری نه‌قیبی بوو.
* سه‌رۆك تاڵه‌بانی جگه‌له‌وه‌ی یه‌كێكه له سیاسی و دیپلۆماسی و رۆژنامه‌نووسه‌ره دیاره‌كان، نووسه‌رێكی ناوداریشه‌و به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر به‌شداری له تیشك خسته‌سه‌ر تێكڕ‌ای بزووتنه‌وه‌ی سیاسی عیراق و ناوچه‌كه‌و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی كوردی كرده‌وه، له‌م بواره‌شدا چه‌ندین كتێبی له سه‌رده‌می جیاجیادا نووسیوه كه كتێبخانه‌ی عه‌ره‌بی و كوردی ده‌وڵه‌مه‌ند كرده‌وه‌و بوونه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆ لێكۆڵینه‌وه له بواری مێژووی جوڵانه‌وه‌ی سیاسی كوردی و عیراقی‌دا.
* دوای ئازادكردنی عیراق به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی حوكم هه‌ڵبژێردراو له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2003 دا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی كرد‌و له‌م ماوه‌یه‌دا كارامه‌یی خۆی له هه‌ڵسوڕ‌اندنی كاروباری حوكم نیشاندا.
* له 06/ نیسانی 2005 مام جه‌لال 227 ده‌نگی له كۆی 248 ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی عیراقی به‌ده‌ستهێناو به هه‌ڵبژاردنێكی راسته‌وخۆ به یه‌كه‌مین سه‌رۆكی هه‌ڵبژێراوی عیراق هه‌ڵبژێردرا، به‌مجۆره سه‌رۆك تاڵه‌بانی له فراوانترین ده‌روازه‌كانه‌وه چووه ناو مێژووی كورد‌و هه‌روه‌ها له جوانترین ده‌روازه‌شه‌وه چووه ناو مێژووی عیراق و له ناودارترین ده‌روازه‌شه‌وه چووه نێو مێژووی سیاسی و دیموكراسی جیهانه‌وه.
*له‌ساڵی 2005 تا ساڵی 2014 بۆ دوو خول وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عیراق هه‌ڵبژێردراوه.
*له 17-12-2012 له به‌غدا توشی جه‌ڵده‌ی مێشك بوو، پاشان بۆ چاره‌سه‌ر گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له وڵاتی ئه‌ڵمانیا و پاش ماوه‌یه‌ك به ته‌ندروستیه‌كی باشه‌وه گه‌ڕایه‌وه شاری سلێمانی.
*له‌و كاته‌شه‌وه تا كۆچی دوایی كرد، چه‌ند جارێك بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر سه‌ردانی وڵاتی ئه‌ڵمانیای كرد‌و له رۆژی 3-10-2017 دڵه گه‌روه‌كه‌ی له لێدان و كه‌وتوو و كۆچی دوایی كرد.
یه‌كێتی هه‌واڵی كۆچی دوایی مامی راگه‌یاند،
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی رەسمی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەپرسێك كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا لەشاری هەولێر هەواڵی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی راگەیاند.
فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلم بوه شیوه‌ن
هاوكات له‌و رۆژه‌دا فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلم له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چوو، ده‌به‌هۆی بیستی هه‌واڵی دوای كۆچی سه‌رۆك مانم جه‌لال فستیڤاڵه‌كه راگیرا‌و بوه شیوه‌ن .
هاوخه‌می مه‌كته‌بی سیاسی و هاووڵاتیان بۆ كۆچی سه‌رۆك مام جه‌لال
پێش هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لال له وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان پرسه دانراو تێیدا ئه‌ندامانی یه‌كێتی و نوێنه‌ری حزرب و لایه‌نه‌كان و سه‌ردكرده سیاسیه‌كانی كوردستان و هاووڵاتیان به خه‌م و په‌ژاره‌وه ئاماده‌ی بوون.
هاووڵاتیان پرسه‌ی ماته‌میان گێڕا
دواتر له سلێمانی و هه‌ولێرو هه‌ڵه‌بجه بادینان و جه‌له‌ولا و گه‌رمیان و خورماتوو رۆژئاوا و خانه‌قین و كه‌لار و دهۆك و زۆرینه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان له‌چه‌ندین شوێنی جیاجیا هاووڵاتیان پرسه‌ی ماته‌میان بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال گێڕا.
هاوكات چه‌ند گه‌نجێك له پێنجوێنه‌وه بۆ به‌شداری له پرسه‌ی مام له شاری سلێمانی به پێ به‌ڕێكه‌وتن .
حكومه‌تی هه‌رێم هه‌فته‌یه‌ك ماته‌می راگه‌یاند و ئاڵا داگیرا
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی كۆچیی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌فته‌یه‌ك ماته‌می له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یاند و فه‌رمانیشكرا له‌هه‌موو وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی هه‌رێم ئاڵای كورسدتان و عیراق بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك هه‌تا نیوه دابگیرێت.
عیراق ماتەمینی سەرتاسەری بۆ كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال راگەیاند
حكومەتی عیراقییش بۆ كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال سكرتێری گشتی ی.ن.ك و سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق بەرەسمی سێ رۆژ پرسەی لەسەرتاسەری عیراقدا راگەیاند.
هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هێنده‌ی مام جه‌لال له‌ناو میدیاكانی جیهاندا نه‌ناسراوه، هه‌ر‌ئه‌مه‌ش وایكردووه كه میدیاكانی جیهان، به‌گرنگییه‌وه باس له ماڵئاواییكردنی سه‌رۆك مام جه‌لال بكه‌ن و پانتاییه‌كی باش بۆ ئه‌م هه‌واڵه ناخۆشه ته‌رخانبكه‌ن.
ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لال هێنرایه‌وه سلێمانی
سه‌عات 7ی به‌یانی رۆژی 6-10-2017 له فرۆكه‌خانه‌ی به‌رلینه‌وه ته‌رمی سه‌رۆك مامجه‌لال به فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ڕێكه‌وت بۆ سلێمانی،
هاوكات سه‌عات 11 و 30 ده‌قیقه‌ی پێش نیوه‌ڕۆ ئه‌و فرۆكه تایبه‌ته‌ی ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لالی هه‌ڵگرتبوو گه‌یشته فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و به‌پێی پرۆتۆكۆلێكی جیهانی و له مه‌راسیمێكی سه‌ربازیدا و به وتنه‌وه‌ی مارشی نیشتمانی عیراق و مارشی نه‌ته‌وه‌یی كورد و ته‌قاندنی 21 تۆپ و رێرۆشتنی پاسه‌وانانی شه‌ره‌ف به ئاماده‌بونی فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق و مه‌سعود بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی و هێرۆ خان و نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی و به‌رپرسانی باڵای حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عیراق و باڵوێزانی وڵاتان و وه‌فدی باڵای ئێران و وه‌فدی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و حزب و لایه‌نه سیاسیه عیراقی و كوردستانیه‌كان، له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی پێشوازی له ته‌می پیرۆزی مام جه‌لال كرا.
دوای رێوره‌سمی پێشوازیكردن له ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌پرۆتۆكۆلی سه‌ربازی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وله‌تی، رێوڕه‌سمی دانانی تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌ڕێوه‌چوو.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق و مه‌سعود بارزانی و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌عروف به‌خیت نوێنه‌ری شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م پاشای ئوردن‌و قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆی عیراق به‌نوێنه‌رایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و د.سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و یان كۆبیچ نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و دۆگڵاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له عیراق و نوێنه‌ر یه‌كێتیی ئه‌وروپا دیگری ئیستیری باڵیۆزی ئیتاڵیا له عێراق و یوسف محەمەدو جه‌عفه‌ر ئیمنیكی و بێگه‌رد تاڵه‌بانی به‌نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و عوسمان بایده‌میر جێگری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌به‌په) و ئه‌نوه‌ر موسلم سه‌رۆكی كانتۆنی كۆبانێ و نوێنه‌ری رۆژئاوای كوردستان و نوێنه‌رانی كونسوڵخانه‌كانی وڵاتان له هه‌ولێر و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70، به نوێنه‌رایه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی و مه‌لا به‌ختیار و بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال تاجه‌گوڵینه‌ی رێزلێنانیان له‌سه‌ر ته‌رمی پیرۆزی سه‌رۆك مام جه‌لال دانا.
له پاش دانانی تاجه گوڵینه له‌سه‌ر ته‌رمی پیرۆزی سه‌رۆك مام جه‌لال له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی كه‌ژاوه‌ی ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لال به ئاپۆڕایه‌كی جه‌ماوه‌ری گه‌وره له هاووڵاتیان ئاماده‌بونی مه‌راسیمه‌كه به‌ره‌وه مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری سلێمانی به‌ڕێكرا .
دواتر دوای سێ سه‌عات ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌شه‌قانی سالمدا به‌ره‌و مزگه‌وتی گه‌وره به‌ڕێكرا.
دوای گه‌یشتنی به‌ئاماده‌بوونی ده‌یان هه‌زار كه‌س، له‌سه‌ر ته‌رمی پیرۆزی له مزگه‌وتی گه‌وره نوێژی مردوو ئه‌نجادراو پاشانیش به‌ره‌و دوامه‌نزڵی خۆی له ده‌باشان به‌ڕێكرا.
دواتر له‌نێو شیوه‌ن و ئاپۆرای جه‌ماوه‌ریداو به‌به‌شداری سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه ته‌رمی پیرۆزی گه‌یه‌نرایه گردی ده‌باشان و به ئاماده‌بوونی سه‌دان به‌رپرس و كه‌سایه‌تی نێوخۆیی و بیيانی له‌دوامه‌نزڵی خۆی و له به‌رزترین شوێنی شاردا به‌خاك سپێردرا.
قوبادی مام وتاری بنه‌ماڵه‌ی خوێنده‌وه
دوای به‌خاكسپاردنی ته‌رمی پیرۆزی سه‌رۆك مام جه‌لال قوباد تاڵه‌بانی وتاری بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی خوێنده‌وه و ڕایگه‌یاند: ڕاسته مام جه‌لال باوكی من وبافل بوو، به‌ڵام مامی هه‌مووتان بوو.
قوباد تاڵه‌بانی وێڕای سوپاس و پێزانینی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی بۆ هاوسۆزی و په‌رۆشی و هاوخه‌می كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بۆ كۆچی جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال ڕاشیگه‌یاند: پرسه‌كانتان له‌چوارپارچه‌ی كوردستانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشت، به‌ڵام پێویسته بۆ ئاسووده‌یی ڕۆحی پاكی مام یه‌كڕیزی و یه‌كێتی نێوان كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بپارێزین، تا بتوانین په‌یام پیرۆزه‌كه‌ی مام بگه‌یه‌نین كه هه‌میشه ئه‌و هه‌وڵی بۆ ده‌دا.
وتیشی: سه‌رۆك مام جه‌لال خه‌بات و ڕه‌نجی دا بۆ كوردستان، ئه‌و له ژیانیدا كوردستانی هه‌ڵبژارد له‌بری ژیانی ئاسایی، خه‌باتی كرد بۆ هه‌موو گه‌لانی عیراق و له‌و ڕێگایه‌ش ماندوو بوو. ئه‌و هه‌وڵی ته‌واوی ده‌دا بۆ سه‌رخستنی كوردستان و پارٍاستنی گه‌لی كورد. بۆیه ئێمه‌ش وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ڕۆحی پاكی مام به‌ده‌ر له حزبایه‌تی و ڕای جیاواز و ده‌نگی جیاواز پێویستمان به یه‌كڕیزییه له پێناو خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.
پرسه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌ڕێوه‌چوو
دوایی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال و به‌خاكسپاردنی له‌گردی ده‌باشانی شاری سلێمانی، له‌رۆژانی شه‌ممه‌و یه‌كشه‌ممه به‌رواری ( 7 و 8ی تشرینی یه‌كه‌می 2017) مه‌راسیمی پرسه‌ی مام جه‌لال، له‌شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان و به‌غداو تاراوگه به‌ڕێوه‌چوو.
مه‌راسیمه‌كه له شاره‌كانی ( سلێمانی، هه‌ولێر، كه‌ركوك، به‌غدا ، ئه‌مریكا/ داڵاس، به‌ریتانیا، نه‌مسا، سوید، فینلاند، هۆڵه‌ندا، ئیتاڵا، سویسرا، یۆنان، نه‌رویج، ئه‌ڵمانیا، پاریس )
ماڵـئاوایی سه‌رۆك مام جه‌لال له دیدی میدیای جیهانه‌وه
بی بی سی
ئاژانسی بی بی سی به‌ریتانیا كه یه‌كێكه له ئاژانسه گه‌وره‌و ناسراوه‌كانی به‌ریتانیا و جیهان، به زۆربه‌ی زمانه‌كانی جیهان هه‌واڵی كۆچی دوایی مام جه‌لال بڵاوكردۆته‌وه‌و راپۆرتی له‌سه‌ر ژیان و خه‌باتی سیاسی بڵاوكردۆته‌وه‌وده‌ڵێت: مام جه‌لال سیاسییه‌كی به‌توانا و رێزدار بوو، خاوه‌نی ئه‌زموونێكی درێژی سیاسی بووه و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌ناو مێژووی سیاسی مۆدێرنی عیراق گێڕاوه‌و له‌سه‌رده‌می حوكمی شانشینی و كۆماری‌دا له عیراق ژیاوه‌و خه‌باتی كردووه.
گاردیان:
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانیاش، كه ناسراوترین رۆژنامه‌ی به‌ریتانیاو جیهانیشه، راپۆرتێكی له‌مباره‌یه‌وه بڵاوكردۆته‌وه و تیشكی خستۆته سه‌ر ژیانی سیاسی و شه‌خسی مام جه‌لال و ده‌ڵێت: تاڵه‌بانی ده‌رچووی به‌شی یاسا، كلیلی قۆناغی تێپه‌ڕاندنی پێكهێنان و دووباره دارشتنه‌وه‌ی عیراقبوو دوای له‌ناوچوونی سه‌دام له ٢٠٠٣، پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان راسپێردرا بۆ سه‌رۆك كۆماری عیراق كه پۆستێكی گه‌وره‌ی ته‌شریفاتی بوو، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی تازه پێكهاتووی عیراق له‌ساڵی ٢٠٠٥
گۆڤاری شپیگڵی ئه‌ڵمانیا
گۆڤاری شپیگڵی ئه‌ڵمانیا كه ناسراوترین گۆڤاری ئه‌ڵمانیایه، له‌سه‌ر سایته‌كه‌ی خۆی راپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و ده‌ڵێت: مام جه‌لال یه‌كه‌مین سیاسه‌تمه‌داری كورده‌و ده‌بێته سه‌رۆكی عیراق. دواتریش له‌باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستییه‌وه قسه ده‌كات و ده‌ڵێت: مام جه‌لال ته‌مه‌نی 83 ساڵه ماوه‌ی پێنچ ساڵه نه‌خۆشه‌و له نه‌خۆشخانه‌ی « چاریته» له به‌رلین چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
خودا حافیزی له مام جه‌لال
كه‌ناڵی یه‌كی ئه‌ڵمانیا كه به‌ربڵاوترین كه‌ناڵی تیڤی ئه‌ڵمانیایه‌وه كه‌ناڵێكی فه‌رمییه، راپۆرتێكی چوار ده‌قیقه‌یی له‌باره‌ی ژیاننامه‌و خه‌بات و كاری سیاسی مام جه‌لال له‌ژێرناوی « خودا حافیزی له مام جه‌لال « بڵاوكردۆته‌وه، له‌و راپۆرته‌دا تیشكی خستۆته سه‌ر زۆر خاڵی گرنگی ژیانی مام جه‌لال.
دژی حوكمی سێداره‌دان و سه‌ربه‌خۆیی بووه
له درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌یدا هاتووه: مام جه‌لال ناسراوترین كه‌سایه‌تی سیاسیی كوردبووه، پیاوێكی ده‌وڵه‌تمه‌داری رێزدار و سه‌نگین و دووربین بووه، ئه‌و یه‌كه‌مین سیاسیی كورد‌و عیراقی بووه كه‌دژی حوكمی سێداره وه‌ستاوه‌ته‌وه. جگه‌له‌وه‌ش له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه‌ی كورده‌كانی عیراق نه‌بووه.
یه‌كه‌م سه‌رۆكی ناعه‌ره‌ب
رۆژنامه‌ی سوید دۆیتچه تسایتوونگ، كه رۆژنامه‌یه‌كی ناسراوی ئه‌ڵمانیاییه‌و زیاتر مه‌یلی موحافیزكه‌رانه‌ی هه‌یه، راپۆرتێكی له‌باره‌ی كۆچیی دوایی مام جه‌لال بڵاوكردۆته‌وه‌و ده‌ڵێت: مام جه‌لال یه‌كه‌مین سه‌رۆكی عیراقی بووه كه عه‌ره‌ب نه‌بووه‌و سیاسه‌ته‌مدارێكی ناسراوی كورد بووه كه هه‌تاوه‌كو ساڵی 2014 سه‌رۆكی عیراق بووه.
سه‌مامی ئه‌مان
كه‌ناڵی دۆیتچه ڤێله كه كه‌ناڵێكی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌ڵمانیایه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پشتگیری ده‌كرێت و به زیاتر له 30 زمان ، به‌رنامه‌كانی په‌خش و بڵاوده‌كاته‌وه. راپۆرتێكی درێژی له‌باره‌ی كۆچی دوایی مام جه‌لال ئاماده‌كردووه و چ له سایته‌كه‌یان یان له ته‌له‌فزیۆن بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و تێیدا ده‌ڵێت: كورده‌كان پێیان ده‌گووت مام جه‌لال، عیراقییه‌كانیش زۆر رێزیان لێده‌گرت و پێیان ده‌گووت، « سه‌مامی ئه‌مان».
هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان كورد وعه‌ره‌بی ده‌دا
له‌درێژه‌ی راپۆر‌ته‌كه‌ی كه‌ناڵی دۆیتچه ڤێله‌دا هاتووه: هه‌میشه مام جه‌لال رۆڵی هێوركردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان كورد و عه‌ره‌بی ده‌دا، هه‌ر‌ئه‌مه‌ش وایكرد كه عه‌ره‌به‌كانیش رێزی لێ‌بگرن و نازناوی سه‌مامی ئه‌مانی پێبدده‌ن. جگه‌له‌وه‌ش هه‌میشه مام جه‌لال هه‌وڵیداوه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دراوسێ، په‌یوه‌ندی دۆستانه و باشی هه‌بێت.
گۆڕینی نه‌هجی سیاسی
له‌باره‌ی تێڕوانین و ئه‌ندێشه‌ی سیاسیی مام جه‌لاله‌وه ئه‌و كه‌ناڵه ئه‌ڵمانییه ده‌ڵێت: هه‌میشه مام جه‌لال له‌كاتی دروستبوونی ته‌نگه‌ژه‌كاندا ، ده‌یتوانی تێڕوانین و رێبازی سیاسی خۆی بگۆڕێت، كه‌ئه‌مه‌ش زۆرجار ده‌بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی، كه رووبه‌روی ره‌خنه و لۆمه‌ی زۆركه‌س و لایه‌ن بێته‌وه.
نیۆرك تایمز
رۆژنامه‌ی نیو یۆرك تایمز، كه‌یه‌كێكه له رۆژنامه ناسراوه‌كانی ئه‌مریكاوجیهان، راپۆرتێكی له‌باره‌ی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه بڵاوكردۆته‌وه‌و تێیدا هاتووه: سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق به‌پێی ده‌ستوور ته‌شریفاتییه، به‌ڵام به‌ڕێز تاڵه‌بانی به‌هۆی لێهاتوویی خۆیه‌وه توانیبووی پردێكی په‌یوه‌ندی دروست بكات و خۆی خاوه‌نی پێگه‌كه‌یبێت. له ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٢ وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی پایه به‌رزی بێ سنوور‌و به‌هێزو كاریگه‌ر سه‌رۆكایه‌تی كرد.
لۆس ئه‌نجلیس تایمز
رۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس تایمزیش كه ئه‌ویش رۆژنامه‌یه‌كی لیبڕاڵی ناسراوی ئه‌مریكایه، راپۆرتێكی له‌مباره‌یه‌وه بڵاوكردۆته‌وه‌و ده‌ڵێت: تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین پارتی كوردی عیراقه، له دوای ٢٠٠٣‌و روخانی سه‌دام حسێن بوو به سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته، هه‌میشه وه‌ك كۆكه‌ره‌وه‌ی سیاسی و سیاسه‌تمه‌داره‌كان بینراوه، توانیویه‌تی به نه‌رمی كورد‌و شیعه‌و سوننه‌ی كورد رێكبخات و كۆبكاته‌وه.
سی ئێن ئێن
كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی سی ئێن ئێن كه ناسراوترین و به‌ربڵاوترین كه‌ناڵی تیڤی ئه‌مریكاو جیهانیشه، راپۆرتێكی له‌مباره‌یه‌وه بڵاوكردۆته‌وه‌و تیشكی خستۆته سه‌ر ژیانی سیاسیی و شه‌خسی سه‌رۆك مام جه‌لال، به‌تایبه‌تی لایه‌نی ته‌ندروستی و ده‌ڵێت: مام جه‌لال سیاسه‌تمه‌دارێكی كورده‌و له 12 نۆڤێمبه‌ری 1933 له پارێزگای سلێمانی له‌دایكبووه‌و له‌ساڵی 2007 تووشی نه‌خۆشێی بووه‌و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی « ا‌لحسین» ی له ئوردون كردووه‌و دواتریش له‌ساڵی 2008 چۆته ئه‌مریكا بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كه‌ی، دواتریش له‌ساڵی 2012 ه‌وه ره‌وشی ته‌ندروستی ته‌واو خراپبووه و چۆته ئه‌ڵمانیا. له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌ویش باس له‌وه ده‌كات، كه سه‌رۆك مام جه‌لال، یه‌كه‌مین سه‌رۆكی عیراقی بووه كه عه‌ره‌ب نه‌بووه.
جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌مووان بووه
كه‌ناڵی « روسیا توده‌ی» كه كه‌ناڵێكی روسییه و به‌چه‌ندین زمانی جیهانی به‌رنامه‌كانی په‌خش ده‌كات، له‌مباره‌یه‌وه راپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و ده‌ڵێت: جه‌لال تاڵه‌بانی ناسراوترین سه‌ركرده‌ی كورد بووه له‌جیهاندا،هه‌روه‌ها كه‌سێكی به‌ئه‌زموون و سه‌نگین بووه‌و له‌لای هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق ، مایه‌ی رێز و حورمه‌ت بووه.
حه‌وت وێزگه‌ی ژیانی
ئاژانسی سپوتنیكی روسیا كه یه‌كێكه له ئاژانسه ناسراوه‌كانی روسیا‌و به چه‌ندین زمانی جیهانی هه‌واڵه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه، راپۆرتێكی گرنگی له‌مباره‌یه‌وه بڵاوكردۆته‌وه‌و تێیدا باسی له حه‌وت وێزگه‌ی گرنگی ژیانی سیاسی مام جه‌لال باسكردووه. تێیدا خه‌باتی مام جه‌لال له‌سه‌رده‌می شانشینی و كۆماری باسكردووه.
كه‌سایه‌تییه‌كی ته‌وافقی
له‌درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: له‌پاش رووخانی رژێمی سه‌دام حسێن له‌ساڵی 2003ه‌وه، جه‌لال تاڵه‌بانی، له‌مه‌یدانی سیاسی عیراقدا، باشترین كه‌سایه‌تی ته‌وافقی بووه، كه‌ده‌یتوانی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه ناكۆكه‌كانی عیراق كۆبكاته‌وه.
دۆستی ئێران وئه‌مریكاش بووه
دواتریش باسی حیكه‌مه‌تی مام جه‌لال ده‌كات و ده‌ڵێت: جه‌لال تاڵه‌بانی له‌یه‌ك كاتدا ده‌یتوانی دۆستی ئه‌مریكا و ئێرانیش بێت، ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته زۆر دوژمنی یه‌كترین.
رۆیته‌رز
ئاژانسی رۆیته‌رز كه‌ناسراوترین ئاژانسی هه‌واڵییه له‌جیهاندا، راپۆرتێكی درێژی له‌باره‌ی ژیانی سیاسی وشه‌خسی سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه بڵاوكردۆته‌وه‌و دواتریش باسی له ئه‌ندێشه‌ی سیاسی ده‌كات و ده‌ڵێت: مام جه‌لال په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر باشی له‌گه‌ڵ ئێران‌و لایه‌نه سیاسییه شیعه‌كانی عیراقدا هه‌بوو، كه‌له راستیشدا هه‌رئه‌وانه‌ش ده‌سه‌ڵاتداری راسته‌قینه‌ی عیراقن.
دانوساتكارێكی زیره‌ك بوو
كه‌ناڵی فرانس 24 ی فه‌ره‌نساش كه‌به‌چه‌ندین زمانی جیهانی به‌رنامه‌كانی په‌خش ده‌كات، راپۆرتێكی درێژی له‌باره‌ی ژیانی سیاسی و شه‌خسی سه‌رۆك مام جه‌لال بڵاوكردۆته‌وه‌و ده‌ڵێت: جه‌لال تاڵه‌بانی سیاسیه‌كی سه‌نگین و ناسراو بوو، جگه‌له‌وه‌ش دانوساتكارێكی زۆر زیره‌ك بوو، له‌لای زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی عیراق، رێزی لێده‌گیرا و جگه‌له‌وه‌ش ده‌یتوانی هه‌موو لایه‌نه ناكۆكه‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كۆبكاته‌وه.
رۆژنامه‌ی گه‌لی چینی
رۆژنامه‌ی گه‌لی چینی كه ناسراوترین رۆژنامه‌ی كۆماری چینه‌و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه پشتگیری ده‌كرێت و به چه‌ندین زمانی جیهانی په‌خش ده‌كرێت، راپۆرتێكی له‌باره‌ی كۆچی دوایی مام جه‌لاله‌وه ئاماده‌كردووه و تێیدا تیشكی خستۆته سه‌ر ژیانی سیاسی مام جه‌لال و ده‌ڵێت: له‌ساڵی 1975 ه‌وه پارتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی دروستكرووه‌و له‌ساڵی 2005 ه‌وه بۆته سه‌رۆكی عیراق و یه‌كه‌مین كورد بووه و بگاته ئه‌و پۆسته.
فرانس پرێس
ئاژانسی فرانس پرێس كه‌یه‌كێكه له ئاژاسنه ناسراوه‌كانی فه‌ره‌نسا و جیهان، راپۆرتێكی له‌مباره‌یه‌وه بڵاوكردۆته‌وه و تێیدا تیشكی خستۆته سه‌ر ژیانی سیاسی مام جه‌لال و دواتریش له‌ناو راپۆرته‌كه‌یدا لێدوانی كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده و به‌رپرسی كوردستانیی و عیراقی له‌باره‌ی مام جه‌لاله‌وه بڵاوكردۆته‌وه و ده‌شڵێت: مام جه‌لال دوژمنی سه‌رسه‌ختی رژێمی سه‌دام حسێن بووه.
پرسه‌نامه‌كان راگه‌یه‌ندران...
پرسه‌نامه‌ی په‌كه‌كه بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه...
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه له لێدوانه‌كه‌ی دا ڕایگه‌یاندووه، به‌غه‌مگینییه‌وه بیستمان كه مامی كوردان، جه‌لال تاڵه‌بانی دامه‌زرێنه‌ری و سكرتێری گشتی یه‌كێتی كه ڕه‌نجێكی مه‌زنی له تێكۆشانی ئازادی گه‌لی كورد دا كێشاوه، كۆچی دوایی كرد، به‌م هۆیه‌وه پرسه و سه‌رخۆشی له بنه‌ماڵه، دۆستان، ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سه‌رجه‌م گه‌لی كورد ده‌كه‌ین.
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه له به‌رده‌وامی لێدوانه‌كه‌ی دا ڕایگه‌یاندووه: مام جه‌لال له ته‌مه‌نی جه‌وانی خۆیه‌وه هه‌تا ئێستا هه‌موو ژیانی خۆی خسته خزمه‌تی ژیانێكی ئازاد و یه‌كێتی گه‌لی كورد. هه‌رچۆن له ئازادكردن و به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی گرنگ بۆ باشووری كوردستان ڕۆڵێكی گێراوه، به‌هه‌مان شێوه پشتیوانی له تێكۆشانی به‌ده‌ستهێنانی ژیانی ئازاد و دیموكراتیك له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان كردووه.
مام جه‌لال خاوه‌ن زهنیه‌ت و بیرێك بوو كه سیاسه‌ت و تێكۆشانی ته‌نیا به باشووری كوردستانه‌وه قه‌تیس نه‌ده‌كرد، له به‌ر ئه‌وه هه‌موو كاتێك له تێكۆشانی ئازادی گه‌لی كوردستان دا به ڕێزه‌وه یادی ده‌كرێته‌وه.
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه ڕایگه‌یاندووه، مام جه‌لال دۆستێكی گرنگی ڕێبه‌ر ئاپۆ و ته‌ڤگه‌ری ئازادیمان بوو. هه‌تا دوایین هه‌ناسه‌ی وه‌كوو دۆستێكی ڕێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه مایه‌وه، گرینگییه‌كی گه‌وره‌ی به دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه له پێناو باشووری كوردستان و تێكۆشانی ئازادی كوردستان ده‌دا.
په‌كه‌كه‌ش هه‌موو كاتێك په‌یوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سایه‌تی و ته‌ڤگه‌ره سیاسییه‌ی كه له خوێندنگایی جه‌لال تاڵه‌بانی و یه‌كێتیه‌وه هاتوون له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان دا بینیوه. دۆستایه‌تی نێوان مام جه‌لال و ڕێبه‌ر ئاپۆ، بنا‌غه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌كه‌كه و یه‌كێتی هه‌موو كاتێك له سه‌ر ئه‌ساسی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی داناوه.
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه ڕایگه‌یاندووه، مامی جه‌لالی كوردان به كه‌سایه‌تی و تێكۆشانی خۆی سودێكی زۆری به ته‌ڤگه‌ری نه‌ته‌وه‌یی كوردان و تێكۆشانی ئازادی نه‌ته‌وه‌یی گه‌یاندووه. به درێژایی ته‌مه‌نی له‌پێناو ژیانی ئازاد و دیموكراتیك له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان تێكۆشانی كردووه. په‌كه‌كه‌ش له پێناو تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسی كوردان هه‌تا ئه‌مرۆ زۆری و زه‌حمه‌تی گه‌وره‌ی تێپه‌ڕاندووه و بۆ گه‌یشتنی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان به ژیانێكی ئازادی و دیموكراتیك.
په‌كه‌كه له ئێستا به‌داوه‌شه‌وه له تێكۆشانی ئازادی دا، خاوه‌نداری له ویست و داخوازه‌كانی مام جه‌لال وه‌كوو یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی، ئازادی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسی و سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات و له‌پێناو پێكهاتنی ئه‌و ویست و داخوازیانه له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ئه‌وه‌ی بكه‌وێته سه‌ر شانی ئه‌نجامی ده‌دات.
كۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری په‌كه‌كه له كۆتایی دا جارێكی دیكه به‌هۆی كۆچی دوایی مام جه‌لال پرسه و سه‌رخۆشی له سه‌رجه‌م گه‌لی كورد ده‌كات و بانگی گه‌لی كورد كردووه له مه‌راسیمی ته‌رمی مام جه‌لال دا به‌شدارببن و ئه‌وانه‌ش كه ناتوانن به‌شداربن هه‌موو كاتێك كه‌سایه‌تی و تێكۆشانی مام جه‌لال بۆ خۆیان به نموونه بگرن.
پرسەنامەی رێكخەری بزوتنەوەی گۆڕان بۆ كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال
ده‌قی بروسكه‌كه:-
مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی مام جه‌لال:
به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی قوڵه‌وه هه‌واڵی مه‌رگی ( مام جه‌لال) سه‌ركرده‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی و پێشمه‌رگایه‌تی و دیپلۆماسی نیوسه‌ده‌ی میلله‌ته‌كه‌مان بیست.
به‌ناوی خۆم و هاوڕێكانم له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پرسه راده‌گه‌یه‌نین و سه‌ره‌خۆشی له ئێوه و له خۆمان و ته‌واوی گه‌لی كورد و گه‌لانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ین، كه هه‌میشه به‌درێژایی مێژووی خه‌باتی، تێكۆشانی مام جه‌لال له پێناوی پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كڕیزی و سه‌ركه‌وتنی خه‌باتی گه‌لانی ئازادیخواز و مافی چاره‌ی خۆنوسینی گه‌لی كوردستامدا بووه.
هاوخه‌م و هاوپه‌رسه‌تانین ، خوا سه‌بوری هه‌موو لایه‌كمان بدات
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
به‌رهه‌م ساڵح: سه‌رۆك مام جه‌لال مامۆستا‌و هاوكارو رێنوێنم بوو
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی .....
خوشك و برایانی خوشه‌ویست،
به داخ و په‌ژاره‌وه، به دڵێكی پڕ ئازاره‌وه، هه‌واڵی كۆچی دوایی گه‌وره رێبه‌ر و پێشه‌وا و مامۆستای زیاتر له‌چوار ده‌یه‌یه‌ی خه‌باتی خۆم و زۆرتر له‌نیوسه‌ده‌ی كاروانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان، و مامی به‌قه‌در و میهره‌بان و پڕ ئومێدی گه‌لێكی ژێر ده‌سته‌ی ڕوو له‌خۆری ئازادیمان وه‌رگرت.
ژیانی مام جه‌لال تۆماری مێژووی هاوچه‌رخی كورد و رۆژهه‌ڵاته، له خوێندكاریه‌وه بۆ گه‌نجترین سه‌ركردایه‌تی، له‌پێشمه‌رگایه‌تیه‌وه بۆ یه‌كه‌مین سه‌رۆك كۆماری كورد، له شۆڕ‌شی گه‌مارۆدراوی كوردستان و له‌چیاكانه‌وه بۆ ئاستی سه‌ركرده‌كانی جیهان. ئازا له‌روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ته‌حه‌داكاندا هه‌میشه پڕ له‌هیوا و ئومید، كێوێك بوو له‌ووره و بڕوابوون بوو به‌سه‌ركه‌وتن.
سه‌رۆك مام جه‌لال، هه‌ر مامۆستا و رێبه‌ر نه‌بوو، باوكێكی جێگیری فكری سیاسی و رێبازی چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی تێكۆشانمان بوو. بۆ خۆم، مامۆستا و مامی میهره‌بان بوو، هاوكار و رێنوێنم بوو، پشتیوانم بووه له‌چه‌ندین وێستگه‌ی ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ مامی مه‌زنمان، رابه‌ری گه‌وره‌ی ناو مێژوومان، دڵه گه‌وره‌كه‌ی كه‌پڕ بوو له‌خۆشه‌ویستی بۆ گه‌له‌كه‌ی، دوای ململانێیه‌كی سه‌خت له‌لێدان كه‌وت.
كۆچی دوایی مام جه‌لالی مامۆستا‌و رێبه‌ر و مامی سه‌ره‌وه‌رمان، زیانێكی گه‌وره‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بێ قه‌ره‌بوكراوه‌ی گه‌لی كوردستانه. خه‌ساره‌تێكی نیشتیمانی نه‌ته‌وایه‌تی سه‌رانسه‌ریه، كه‌هه‌رگیز كه‌لێنه‌كه‌ی وا به‌ئاسانی پڕ ناكرێته‌وه. لێره‌وه سه‌رخۆشی خۆم له‌ته‌واوی گه‌لی كوردستان و خاونه‌واده‌ی مامی گه‌وره‌مان و یه‌كێتیه تێكۆشه‌ره‌كان و رێبوارانی خه‌باتی دیمكراسی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادیخوازانی عیراق و ناوچه‌كه‌و دنیا ده‌كه‌م.
به‌مامی گه‌وره‌و سه‌روه‌مان، به‌ڵێن ده‌ده‌ین، كه هه‌تاسه‌ر گیانی پیرۆزی ئاسوده ده‌كه‌ین به كاركردن بۆ چه‌سپاندی دیموكراتی و هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری و هه‌ر به‌مامۆستا و رێبه‌ری ئامانجه به‌رزه‌كان ده‌یهێڵینه‌وه. ئارام بنوو رێبه‌ری مه‌زن و داهێنه‌ر، ئارام بنوو مامه گیان، مامی میهره‌بانی گه‌لێكی روو خۆر.
به‌رهه‌م ساڵح
نێچیرڤان بارزانی: مام جەلال لەهەموان رۆیشت
ئەمە دەقەكەیەتی:
پەیامی سەرەخۆشی بۆ گەلی كوردستان و عیراق و بنەماڵەی مام جەلال و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان:
ئەمڕۆ گەلی كوردستان و عیراق، ئازادیخواز و تێكۆشەرێكی گەورەی ئازادیی كوردستان و دیموكراسیی عیراقی لەدەست دا كە ئەویش جەنابی مام جەلالە. بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم و حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هەموو گەلی كوردستان، گەلی عیراق، هێرۆخان و كاك قوباد تاڵەبانی و كاك بافڵ تاڵەبانی و هەموو بنەماڵەی جەنابی مام جەلال تاڵەبانی و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕادەگەیهنم.
جەنابی مام جەلال ڕۆڵێكی گەورەی لە شۆڕ‌شی كوردستاندا هەبوو، هەر لە تەمەنێكی زووی لاوییەوە تێكەڵاوی بزووتنەوەی ڕۆشنبیری و سیاسیی كوردستان بوو، وەك سەركردەیەك ڕۆڵی لە خەباتی پارتی دیموكراتی كوردستان هەبووە و دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو كە هاوشان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستاندا ڕۆڵێكی گرنگیان لە شۆڕ‌ش، دروستكردنی بەرەی كوردستانی، ڕاپەڕین و دامەزراندن و پاراستنی دەزگا دیموكراسی و شەرعییەكانی كوردستاندا گێڕا.
رۆڵی مام جەلال لە خەبات دژی دیكتاتۆری و هێنانەكایەی دیموكراسی لە عیراقدا، رۆڵێكی گرنگ و لەبیرنەكراوە. خوالێخۆشبوو سەرۆك مام جەلال لەگەڵ سەرۆك بارزانی و سەركردە دیموكراسیخوازەكانی دیكەدا، رۆڵی هەرە بەرچاویان هەبوو لە كاركردن و پێداگیریكردن لەسەر دروستكردنەوەی عیراق لەسەر بناغەی سیستەمێكی دیموكراسی و مەدەنی لە عیراقدا و یەكسانیی نەتەوەی كورد و عەرەب و پارێزراوبوونی مافی توركمان، كریستیان و هەموو نەتەوەكان و پەیڕەوانی تەواوی ئایین و مەزهەبەكان لە عیراقدا بەپەیڕەوكردنی بنەمای تەوافوق كە كرایە بناغەی بڕیاردان و بەڕێوەبردن بەپێی دەستووری عیراق.
مام جەلال وەك سەركۆماری عیراق لە بەغدا، لە هەوڵ و ململانێیەكی سەختی بەردەوامدا بوو بۆ جێبەجێكردن و پاراستنی دەستوور. بەهۆی پێگە تایبەتییەكەیەوە لای هەموو هێزە عیراقییەكان و بەهۆی لێهاتوویی خۆییەوە تاڕادەیەكی زۆر رێگری لە پێشێلكردنی بنەمای تەوافوق و پشتگوێخستنی دەستوور دەكرد، هەر لەبەرئەوەش دەبینین دوای نەخۆشكەوتنی مام جەلال و دووركەوتنەوەی لە پۆستی سەركۆماری لە بەغدا، پێشێلكردنی دەستوور و بنەمای تەوافوق لە عیراق زۆر زیاتر بوو، ئەنجامی ئەوەش پەككەوتنی پرۆسەی سیاسیی عیراق و كارەسات و ماڵوێرانییەكی زۆر بوو بۆ هەموو عیراق. مام جەلال بەو شێوە كاركردنەی خۆی لە سەرۆكایەتیی كۆماردا، ببوە خاوەن نێوبانگێكی جیهانی.
پەیوەندیی من و مام جەلال، پەیوەندییەكی زۆر باش و رێزگرتن و لێكتێگەیشتنی بەردەوام بوو، زۆربەی ئەو كێشانەی كە دەهاتنە پێشەوەو دەبوونە بەشێك لە گفتوگۆ و پەیوەندییە بەردەوامەكانی نێوانمان، ئەنجامەكەیان هەمیشە چارەسەركردن بووە. لەگەڵ مندا هەمیشە خاوەن مێشكێكی كراوە بوو بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
لەدەستدانی سەركردەو سیاسییەكی وەك مام جەلال، زیانێكی گەورەیە بۆ كوردستان و عیراق و ناوچەكە. دووبارە پرسەو سەرەخۆشی لە هەموو ئەوانە دەكەم كە مام جەلالیان خۆشدەویست و هیوادارین هەموو لایەك بیر لەشێوەی كاركردنی مام جەلال بكەنەوە لە بەڕێوەبردنی كارەكاندا بە تەوافوق لە عیراق.
یادی هەمیشە بە خێر‌و جێگەی بەهەشت بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان
ئه‌بو لغه‌یس: سه‌رۆك مام جه‌لال سوربووه له‌سه‌ر پاراستنی ته‌بایی نێوان پێكھاته‌كان
بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال ئه‌حمه‌د ئه‌بو غه‌یس ئه‌مینداری كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی گه‌لی كورد ده‌كات، و رایده‌گه‌ینێت، سه‌رۆك مام جه‌لال رۆڵی گه‌وره‌ی ھه‌بووه له یه‌كخستنی ریزه‌كانی نیشتمانی له عیراق و سوربووه له‌سه‌ر پاراستنی ته‌بایی نێوان پێكھاته جیاوازه‌كان.
وته‌بێژی ئه‌حمه‌د ئه‌بو غه‌یس ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال و گه‌لی كورد كردووه‌و تیایدا رایگه‌یاندووه، سه‌رۆك مام جه‌لال رۆڵی گه‌وره‌ی ھه‌بووه له یه‌كخستنی ریزه‌كانی نیشتمانی له عیراق و سوربووه له‌سه‌ر پاراستنی ته‌بایی نێوان پێكھاته جیاوازه‌كان. ئه‌حمه‌د ئه‌بوغه‌یس راشیگه‌یاندووه، سه‌رۆك مام جه‌لال یه‌كێك بووه له پشتیوانانی ھه‌وڵه‌كانی كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ به‌دیھێنانی ویفاقی نیشتمانی له عیراق.
حزبی شیوعی كوردستان بۆ كۆچی سه‌رۆك مام جه‌لال پرسه‌نامه راده‌گه‌یه‌نێت
مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان بروسكه‌یه‌كی هاوخه‌می بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال تاڵه‌بانی بڵاوده‌كاته‌وه، كه تێیدا هاتووه:
به‌داخ و ئه‌سه‌فێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی به‌ڕێز مام جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌مان پێگه‌یشت، به‌م كۆست و بۆنه خه‌مناكه‌وه، له‌ناخی دڵمانه‌وه تاسه‌و حه‌سره‌تی خۆمان ده‌رده‌بڕین و هه‌روه‌ها پرسه‌و هاوخه‌می خۆمان و ته‌واوی شیوعییه‌كانی كوردستان بۆ مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نیشان ده‌ده‌ین.
دیاره جه‌نابی مام جه‌لال زیاتر له‌نیو سه‌ده‌یه له‌ناو كاروانی تێكۆشانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان وه‌ك ره‌مزو كه‌سایه‌تییه‌كی دیار‌و كاریگه‌ر شانی وه‌به‌ر خه‌باتێكی سه‌خت و ماندوونه‌ناسانه داوه‌و له‌و رێگایه‌شه‌وه قوربانییه‌كی زۆری داوه‌و نه‌خش و كاریگه‌ری به‌سه‌ر ره‌وتی رووداوه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وته نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا به‌ڕوونی دیاره.
ئێمه له‌كاتێكدا سه‌رله‌نوێ بۆ ئه‌و كۆسته گه‌وره‌یه خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین، به‌هیواشین خه‌م و رووداوی ناخۆشی ئاوا ببێته مایه‌و فاكته‌ری زیاتر پته‌وكردن و به‌هێزكردنی یه‌كڕیزی سیاسی و به‌یه‌كه‌وه ژیانی ئاشتیانه له‌هه‌رێمی كوردستاندا، كه به‌ڕێز مام جه‌لال به‌تایبه‌تی له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له‌هێنانه كایه‌یدا ده‌ورێكی زۆری هه‌بوو.
سه‌بوری و ئارامی و دڵنه‌واییش بۆ هه‌ڤاڵانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و خانه‌واده خه‌باتگێڕه‌كه‌ی به‌ئاوات ده‌خوازین.
مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان
بارزانی: براو پشتیوانێكی به‌هێزم له‌ده‌ست دا
ه‌سعود بارزانی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و به‌وبۆنه خه‌مناكه‌شه‌وه، هه‌فته‌یه‌ك ماته‌مینی له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم راگه‌یاند.
مه‌سعود بارزانی بۆ ماڵئاوایی سه‌رۆك مام جه‌لال په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، له‌م رۆژه خامناكه‌دا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی تاڵه‌بانی، به‌تایبه‌تی هێرۆ خان و كاك بافڵ و كاك قوباد ده‌كه‌م و به‌دڵ هاوبه‌شی خه‌میانم.
وتیشی: له‌ده‌ستدانی سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌ك مام جه‌لال زیانێكی گه‌وره‌یه بۆ گه‌له‌كه‌مان و به ئاسانی پڕناكرێته‌وه، سه‌ره‌خۆشی له‌خۆمان و له‌گه‌لی كوردستان له‌هه‌موو براده‌رانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌ندامانیان ده‌كه‌م، داواكارم له خوای گه‌وره گیانی برای به‌رێزم مام جه‌لال به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
بارزانی راشیگه‌یاند: بۆ خۆشم هه‌ڤاڵ و براو پشتیوانێكی به‌هێزم له ده‌ستدا، جێگه‌ی شانازییه كه هه‌ردوكمان پێكه‌وه له‌گه‌ڵ برایانی تر توانیمان زۆر كۆسپ و ته‌گه‌ره هه‌ڵگرین له‌سه‌ر رێگه‌ی خه‌بات و تێكۆشانمان، هه‌روه‌ها زۆر قۆناغی تاڵ و ناخۆشمان بڕی، شانازییه كه زۆرێك له ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ته‌بایی و برایه‌تییه‌ی كه پێكه‌وه بناغه‌كه‌یمان دانا.
له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌یدا بارزانی وتی: ئێستاش باشترین وه‌فا بۆ گیانی پاكی برای به‌رێزم مام جه‌لال ئه‌وه‌یه كه یه‌كڕیزیمان پته‌وترو به‌هێزتری بكه‌ین، هه‌ر به‌وه‌ش ده‌توانین بگه‌یه ئه‌و ئامانجه پیرۆزه‌ی كه سه‌ركرده‌كانمان و هه‌زاران شه‌هید له پێناویدا گیانیان به‌خت كرد.
له‌كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا وتیشی: هه‌ر به‌م بۆنه خامناكه‌وه یه‌ك هه‌فته ماته‌مینی گشتی راده‌گه‌یه‌نین.
پرسه‌نامه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه...
به‌ڕێزان بنه‌ماڵه و خزم و نزیكانی مام جه‌لال به گشتی و به‌تایبه‌ت خوشكی به‌رێزمان
خاتوو هێرۆ و كاك باڤێڵ و كاك قوباد.
به‌رێزان مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان.
به‌ناوی خۆم و ئه‌نجومه‌نی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه سه‌ره‌خۆشیتان لێ ده‌كه‌م و هاوخه‌می خۆمتان پێڕاده‌گه‌یه‌نم، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی سه‌ركرده‌ی دیار و مێژوویی گه‌لی كورد جه‌نابی مام جه‌لاله‌وه، سه‌رۆك كۆماری پێشوی عێراق و سكرتێری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، كه ڕۆڵێكی گرنگ و به‌رچاوی گێڕا له خه‌باتی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی كورد به گشتی و، هه‌رێمی كوردستاندا به‌تایبه‌ت و، به نه‌خۆش كه‌وتنی و پاشان كۆچی دوای كردنی، كه‌لێن و بۆشاییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش په‌یدابوو، و ده‌رهاویشته‌ی وای لێ كه‌وتنه‌وه كه مایه‌ی زیان بوون بۆ هه‌موو لایه‌ك.
خوای به به‌زه‌یی له جه‌نابی مام جه‌لال خۆشبێ و سێبووریی و ئارامیش به‌سه‌ر دڵ و ده‌روونی ئێوه‌دا بڕێژێ، خوا سه‌رئه‌نجاممان خێر بكات و ده‌رووی خێر له خه‌ڵك و وڵاتمان بكاته‌وه، له‌و قه‌یران و كێشانه‌ی تێ‌یان كه‌وتوین.
برای دڵسۆزتان عه‌لی باپیر
پارێزگاری كه‌ركوك: به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر رێباز‌و هزری سه‌رۆك مام جه‌لال
د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك پرسه‌یه‌كی راگه‌یاند به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆكی پێشوی عیراقه‌وه‌و ده‌ڵێت: به‌ناوی خۆم و له‌بری دانیشتوانی شاری كه‌ركوك پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی و گه‌لی كوردستان و عیراق و هه‌واداری سه‌رۆك مام جه‌لال له جیهانی عه‌ره‌بی و دونیادا ده‌كه‌م كه سه‌ركرده‌و بیرمه‌ندو فه‌رمانده‌و برا بوو بۆ ئێمه.
پارێزگاری كه‌ركوك له پرسه‌نامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: جیهان و عیراق و گه‌لی كوردستان و كه‌ركوكییه‌كان ئه‌مڕۆ یه‌كێك له دیارترین سه‌ركرده‌كانی ڕزگاریخواز له به‌ڕه‌نگاربونه‌وه‌ی دیكاتۆرییه‌ت و زوڵم و دیارترین داكۆكیكار له مافه‌كانی مرۆڤیان له‌ده‌ستدا كه شاخه‌كانی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ و جیهان گه‌واهیده‌رن بۆ كاره‌كانی كه دڵسۆزانه كاری كرد بۆ تۆكمه‌كردنی دیموكراتییه‌ت له عێراقدا، ئێمه له شاری كه‌ركوك زیاتر له هه‌موان خه‌مبارین به له‌ده‌ستدانی سه‌رۆك مام جه‌لال چونكه شاره‌كه‌مانی خۆشده‌ویست و داكۆكی له توركمان و كورد‌و عه‌ره‌ب و كلدۆئاشور ده‌كردو ده‌نگی هه‌موان بوو له وێناكردنی برایه‌تی و ئاشتی و دابینكردنی مافه‌كانیان پاش ئه‌و سته‌مه زۆره‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی به‌عس ئه‌نجامدرا ده‌رهه‌ق به دانیشتوانی شاره‌كه‌مان.
د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم وتیشی: فرمێسك و خه‌می كه‌ركوكییه‌كان له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌و ده‌ستی نزا به‌رزده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خوای مه‌زن به‌میهره‌بانی خۆی بیبه‌خشێت و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه ڕێنمایی دراوه به داگرتنی ئاڵای عیراق و كوردستان‌م له‌سه‌ر داموده‌زگاكانی كه‌ركوك له سبه‌ینێوه تا 7 رۆژی تر.
له كۆتاییدا پارێزگاری كه‌ركوك ده‌ڵێت به‌رده‌وام ده‌بین له كاركردن له‌سه‌ر ڕێباز‌و بیر‌و هزری سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ تۆكمه‌كردنی گیانی پێكه‌وه ژیان و سه‌قامگیر كردنی ئارامی شاره‌كه‌مان كه به‌وه‌فا ده‌بێت بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال و بۆ هه‌میشه له‌یادی ناكات و ئێمه شه‌ره‌فمه‌ندین كه له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربونماندا سه‌رۆك مام جه‌لال زۆر هاوكارمان بوه‌و په‌یمان ده‌ده‌ین كاربكه‌ین بێ‌وچان بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان پێكهاته‌كان و خزمه‌تكردنیان له شاری كه‌ركوك شاری مام جه‌لالی فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌و بیرمه‌ندو سمبولی ڕزگاری و هاوڕێی دێرین كه ئه‌مڕۆ به كۆچی دوایی زیانی گه‌وره به‌ر جیهان به‌گشتی و شاری كه‌ركوك به‌تایبه‌تی كه‌وت.
خوای گه‌وره سه‌رۆك مام جه‌لال ببه‌خشێت
به‌وه‌فا ده‌بین و له‌سه‌ر ڕیبازه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بین
سەڵاحەدین بەهادین:سەركردەیەكی گەورەی گەلەكەمان لەدەستدا
مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مام جه‌لال پرسه نامه‌یه‌ك بلاو ده‌كاته‌وه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی.....
بسم الله الرحمن الرحیم
كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإِكْرَامِ
به داخ و حه‌سره‌ته‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌و هه‌ڵكه‌وتووی گه‌له‌كه‌مان جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال دڵگرانی كردین..
له‌ده‌ستدانی ئه‌م پیاوه نه‌وعی و جیهانیه خه‌مێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌مووان .. كۆچی سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بوو له گشت بواره‌كانی خه‌بات و شۆرش و پێشمه‌رگایه‌تی و سه‌رۆكایه‌تی وڵات‌دا .
هه‌روه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌وسوعی و سیاسه‌تمه‌دارێكی بلیمه‌ت و رۆژنامه‌نووس و نوسه‌رێكی دیار بوو..
له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوغه‌می پێشكه‌ش ئه‌كه‌ین به خۆمان و بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی و سه‌ركردایه‌تی و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان و گه‌لانی عێراق و تێكڕ‌ای ئازادی خوازانی جیهان ..
له‌خودای میهره‌بان داوای لێ خۆشبوون و به‌هه‌شتی به‌رینی بۆ ئه‌كه‌ین .. بۆ كه‌س و كاری به‌رێزی و سه‌ركردایه‌تی و كادر و ئه‌ندامانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش داوای سه‌بوری و سه‌لامه‌تی ئه‌كه‌ین ..
هیوا خوازین كه ئه‌م بۆنه خه‌مناكه‌ی هه‌مووان بكه‌ینه وێستگه‌ی ئاشته‌وایی ناوخۆیی و رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵًی كوردستان و هه‌نگاوی جدی تر به‌ره‌و ئامانجه درێرینه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.
كۆتایی غه‌م بێت ..
إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ
براتان
صلاح الدين محمد بهاءالدين
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
مامی رۆژنامەنووسان كۆچی دوایی كرد
قەڵای ئازادیی و پارێزەرو مافپەروەرو دیپلۆمات و سەرۆك و نووسەرو رۆژنامەنووسی گەورەی كورد مام جەلال.. ئەمڕۆ 3/10/2017 لە بەرلینی پایتەختی وڵاتی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد..
مام جەلال دارێژەری سیاسەتی ئاشتی و برایەتی و ئازادی وتن و ئازادی رەخنە، دارێژەری بیرۆكەی نان و ئازادی بۆ نووسەرو رۆژنامەنووسان، مامی هەموو رۆژنامەنووسان بوو، چادرو پارێزەری مافەكانی قەڵەم بەدەستەكان بوو.. بەرۆشتنی مام جەلال میدیای كوردی و رۆژنامەنووسانی كوردستان كۆڵەكەیەكی گەورەو پشت و پەنایەكی لەبن نەهاتوویان لەدەست دا.. مام جەلال هاوشانی جەواهیری لە عیراقەوە لەساڵی 1959 دا سەندیكای رۆژنامەنووسانی عیراق یان دامەزراند و جەواهیری بە سەرۆك و مام جەلال بە جێگر هەڵبژێرا..
لەوساتەوە ئەم كەڵە پیاوە سەركردەیە بەردەوام بەرگریكاری سەرسەخت و پارێزەری مافەكانی ئێمەی رۆژنامەنووسان بوە، سیاسەتی وشە بەرامبەر بە وشەی كردە بیرۆكەی خۆیی و حزبەكەی، رێزگرتن و خۆشویستنی مام جەلال بۆ رۆژنامەنووسان بووە نەریتێك كە دەبوایە هەموو سەركردەكانی كورد چاوی لێ بكەن و لاسایی بكەنەوە..
بۆ مەرگی مام جەلال ئەندامی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و ئەندامی فەخری و جێی شانازیمان.. پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی خۆمان و سەرجەم رۆژنامەنووسانی كوردستان و ئازادیخوازانی جیهان دەكەین بۆ كۆچی دوایی ئەم قوببەیەی لەژێر سێبەریدا دەمانتوانی بحەسێینەوە، بەڵام سەد حەیف بۆ كۆچی دوایی شێری قەڵەم و بەوری ئازادیی..
لقی سلێمانی
سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان
عه‌لی قه‌ره‌داغی: مام جه‌لال هه‌موو ژیانی بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ته‌رخانكرد
ده‌قی په‌یامه‌كه:
دكتۆر عەلی قەرەداغی بەبۆنەی كۆچی دوایی مام جەلالەوە بروسكەیەكی ماتەمینی بڵاودەكاتەوە
بسم الله الرحمن الرحیم
{كُلُّ مَنْ عَڵیْهَا فَانٍ * ۆێبْقَی ۆجْهُ رَبِّكَ ژُو الْجَلالِ ۆالإِكْرَامِ }
بۆ بەڕێز/ هێرۆخان ( هاوسەری مام جەلال تاڵەبانی)
(كاك قوباد تاڵەبانی و باڤێڵ تاڵەبانی)
ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان
بەناوی خۆم و سەرجەم كارمەندانی رابیتەی ئیسلامی كورد پرسەو سەرەخۆشی خۆمان رادەگەیەنین بۆ كۆچی دوای بەرٍێز مام جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق.
مام جەلال یەكێك بوە لەدۆستە نزیكەكانم و پیاوێكی نیشتیمان پەروەرو خەباتگێڕو كەسایەتیەكی ناسراوبوو لەسەر ئاستی هەموو كوردستان و عێراق و جیهان، ئەم پیاوە بەڕێزە هەموو ژیانی خۆی تەرخان كردبوو بۆ خزمەتكردنی گەلەكەی و خەبات كردن بۆ ئازادی و سەربەخۆیی، ئەو كاتەش كە بوو بە سەرۆك كۆماری عێراق توانی كەنمونە بێت بۆ پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان نەتەوەو مەزهەبە جیاوازەكانی عێراق و نمونەیەكی جوانی پێشكەش كرد لەحكومرانیەكی چاك و سەركەوتوو.
كۆچی مام جەلال زیانێكی گەورە بوو بۆ گەلەكەمان و عێراق بەگشتی، خوای گەورە ئارامی ببەخشێت بەخانەوادەكەی( هێرۆخان و كاك قوباد و كاك باڤێڵ) لەگەڵ هەموو خزمان و دۆستان و لایەنگرانی لەیەكێتـی نیشتیمانی كوردستان و هەموو خۆشەیستانی لەكوردوستان و دەرەوەی كوردوستان، خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت.
{ إِنَّا لِلّهِ ۆإِنَّـا إِڵیْهِ رَاجِعونَ }
پرۆفیسۆر د. عەلی شێخ محی ا‌لدین قەرەداغی
سەرۆكی رابیتەی ئیسلامی كورد و
ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان
کونسوڵخانەی ئەمریکا: مام جەلال داکۆکیکاری خۆشگوزەرانی و دیموکراسی بوو
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە شاری ھەولێر بۆ کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال پرسەنامەیەکی بڵاوکردۆتەوە، تیایدا ھاتووە:
بەناوی گەل و حکومەتی ئەمریکاوە قوڵترین پرسەی خۆمان دەنێرین بۆ کۆچی دوایی سەرۆک کۆماری پێشوی عیراق و سکرتێری گشتی یەکێتيی نیشتمانيی کوردستان مام جەلال تاڵەبانی.
هەروەها لە پرسەنامەکەی کونسوڵخانەی ئەمریکادا ھاتووە: مام جەلال بەدرێژایی تەمەنی داکۆکیکاری خۆشگوزەرانی بۆ گەلی کورد‌و دیموکراسی بۆ عیراق بوو. تاڵەبانی یەکەم سەرۆکی ھەڵبژێردراوی عیراقی ئازاد بوو و کاری بۆ یەکڕیزیی سەرجەم عیراقییەکان کردووە.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: تاڵه‌بانی پیاوی ده‌وڵه‌ت و نیشتمانپه‌روه‌رو دانای دانسقه‌وه بوو
ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌یه:
نوسینگه‌ی راگه‌یاندن
لێدوانی رۆژنامه‌وانی
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق به بۆنه‌ی كۆچی دوایی سه‌رۆكی پێشوو تاله‌بانی: سه‌ركرده‌یه‌كی مێژوویی و تێكۆشه‌ر له پێناو مافه‌كانی گه‌لی كورد و دیموكراسی و ده‌نگێكی پێشه‌نگیش له لێكتێگه‌یشتن و رێزگرتنی هاوبه‌ش له عێراقێكی یه‌كگرتوو .
به‌غدا، عیراق، 3ی ئۆكتۆبه‌ری 2017- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق ، به‌ڕێز یان كۆبیش پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی راگه‌یاند به بۆنه‌ی كۆچی دوایی سه‌رۆكی پێشووی عیراق و دامه‌زرێنه‌ر و پێشه‌وای یه‌كێتی نیشتمانی ، سیمبولی مێژوویی له تێكۆشان له پێناو مافه‌كانی گه‌لی كورد دژ به دیكتاتۆریه‌ت و له پێناو دیموكراسی و ده‌نگێكی پێشه‌نگیش له میانڕه‌ویی و دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن و ڕێزگرتنی هاوبه‌ش له سیاسه‌تی هاوچه‌رخ له عێراق.
له‌م باره‌یه‌وه به‌ڕێزیان وتی" هه‌ست به خه‌مباریه‌كی قوڵ ده‌كه‌ین به كۆچی دوایی به‌ڕێز تاڵه‌بانی، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی نیشتمانیی و مێژوویی و پیاوی ده‌وڵه‌ت و نیشتمانپه‌روه‌رێك بوو به دانایی و تێڕوانینێكی دانسقه‌وه . هه‌ر له سه‌نگه‌ره‌كانی رووبه‌روونه‌وه‌ی دیكتاتۆریه‌ته‌وه له هه‌شتاكان و تا گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات له به‌غدا له ده‌یه‌ی ڕابردوو ، "مام جه‌لال" له پێناو وه‌ده‌ستهێنان و پته‌وكردنی مافه نیشتمانییه‌كان كاری كردووه به‌یه‌كه‌وه له عێراقێكی فره‌یی و یه‌كگرتوو هه‌موو پێكهاته‌كان تیایدا به ئاشتی و یه‌كسانی و ته‌بایی ده‌ژین"
به‌ڕێزیان له درێژه‌ی قسه‌كانی وتی" تاله‌بانی به شانازی یاد ده‌كرێته‌وه به‌و پێیه‌ی ئه‌و جه‌نگاوه‌رێكی چاونه‌ترس بوو له پێناو مافه‌كانی كورد دژ به سته‌می رژێمی سه‌ركوتكه‌ر له هه‌فتاكان و هه‌شتاكان و نۆهه‌ده‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌و سیاسیه‌كی پراگماتی و سیمبولێكی نیشتمانیی بوو له عیراقی نوێ و به‌شدار بوو له چه‌سپاندنی دیموكراسیه‌ت و و فیدرالیه‌ت له وڵات‌دا له میانیی ده‌ستوری نوێی عێراق كه به‌شدار بوو له ئاماده‌كردنیدا ، یه‌كه‌مین سه‌رۆكی نوێش بوو له عیراق كه به دیموكراسیانه هه‌ڵبژێردرابوو. "
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان وتی "مامجه‌لال" مافه‌كانی گه‌لی كوردی له قوڵایی دڵیه‌وه داده‌نا و زۆربه‌ی ته‌مه‌نی خۆشی له‌پێناو ئه‌م مه‌به‌سته به‌سه‌ر برد ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا وه‌فادار بوو بۆ ناسنامه‌ی خۆی وه‌كو عێراقیه‌ك ، شوێنێكی دروستیشی بۆ كورد ده‌سته‌به‌ر كرد له عیراقێكی ئازاد و یه‌كگرتوو و دیموكراسی."
ده‌مه‌وێت پرسه و سه‌رخۆشی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی و خه‌ڵكی عێراق و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌م و هه‌روه‌ها ئاراسته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش بكه‌م كه دامه‌زرێنه‌ر و پێشه‌وای بوو.
ماكگۆرك: جیهان سه‌رۆك مام جه‌لال-ی له‌ده‌ستچوو
بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌ركرده‌و رابه‌ری گه‌لی كورد‌و سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق، برێت ماكگۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، پرسه‌نامه‌و هاوخه‌می راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت جیهان سه‌رۆك مام جه‌لالی له‌ده‌ستچوو.
برێت ماكگۆرك راشیگه‌یاند: به‌داخه‌وه جیھان كه‌سێكی وه‌ك مام جه‌لالی له‌ده‌ست چوو كه‌ئازایه‌تییه‌كی بێ وێنه‌ی ھه‌بوو.
وتیشی: به‌داخه‌وه جیھان كه‌سێكی وه‌ك مام جه‌لالی له‌ده‌ست چوو كه‌ئازایه‌تییه‌كی بێ وێنه‌ی ھه‌بوو، هه‌روه‌ها وتی: ئه‌و توانا‌و زیره‌كییه‌ی مام جه‌لال ھه‌یبوو ھه‌مووان سودیان لێوه‌رده‌گرت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، مام جه‌لال سه‌ركرده‌یه‌كی بێ وێنه بوو و له‌ھه‌موو جیھان رۆیشت.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه: سه‌ره‌خۆشی له‌گه‌لی خه‌باتكاری كورد ده‌كه‌ین
راگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی و رێبه‌ری گه‌وره سه‌رۆك مام جه‌لال تاڵه‌بانی پرسه‌نامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه به‌داخ و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه، هه‌واڵی ماڵئاوایی مام جه‌لالی پێگه‌یشت. مام جه‌لال كه‌سایه‌تییه‌كی هه‌ره ناودارو شوێندانه‌ری كورد له كوردستانی باشوور، عێراق، و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو. كۆچی دواییشی پاش نزیك به پێنج ساڵ نه‌خۆشی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بووه له هه‌موو كوردستان، له عێراق و ناوچه‌كه‌و له هه‌موو جیهاندا.
مام جه‌لال دۆست و دڵسۆزێكی به‌وه‌فای بزووتنه‌وه‌ی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و كۆمه‌ڵه بوو. بۆیه‌ش گومان له‌وه‌دا نییه كه كۆچی دوایی جه‌نابیان، هه‌موو ڕێبه‌ری و كادره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی توشی خه‌م و ماته‌مینی كردووه.
به‌و بۆنه‌یه‌وه ئێمه سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆمان ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی تاڵه‌بانی، به‌تایبه‌ت به‌ڕێز هێرۆخان، به‌ڕێزان باڤل و قوباد تاڵه‌بانی ده‌كه‌ین. سه‌ره‌خۆشی ده‌كه‌ین له مه‌كته‌بی سیاسی، سه‌ركردایه‌تی و هه‌موو كادر‌و ئه‌ندامانی یه‌كێتی نیشتمانی. هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن هه‌موو كۆمه‌ڵه‌وه سه‌ره‌خۆشی ده‌كه‌ین له‌گه‌لی خه‌باتكاری كورد له كوردستانی باشوور‌و له‌هه‌موو پارچه‌كانی دیكه به‌تایبه‌ت كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات.
هیواخوازین هه‌ر به‌وشێوه‌ی ژیان و وزه‌ی مام جه‌لال له عێراقی دوای سه‌دام حسێن له‌پێناوی یه‌كڕیزی خه‌باتكارانه‌ی گه‌لی كوردی باشوور بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه ڕه‌واكانی ته‌رخانكرا، كۆچی دواییشی هه‌ر به‌هه‌مانشێوه ڕێگاخۆشكه‌ر بێت بۆ یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستان باشوور له‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌ی ئێستاداو بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر كوردستان.
كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
ده‌میرتاش.. جێگای سه‌رۆك مام جه‌لال به‌هیچ پڕنابێته‌وه
هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان له زیندانه‌وه هاوخه‌می خۆی بۆ كۆچی دوایى سه‌رۆك تاڵه‌بانی راگه‌یاند.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان ( هه‌ده‌په ) له زیندانه‌وه هاوخه‌می خۆی بۆ كۆچی دوای سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌ربڕی و رایگه‌یاند: به‌بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوای مام جه‌لال زۆر خه‌مبار بووم، جێگای سه‌رۆك مام جه‌لال به‌هیچ پڕنابێته‌وه.
وتیشی: كۆچی دوایی مام جه‌لال نه‌ك ته‌نها بۆ گه‌لی كورد به‌ڵكو بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی مایه‌ی نیگه‌رانیه.
نوێنه‌رانی كورد له په‌رله‌مانی ئێران: مام جه‌لال شۆڕشگێڕێكی ڕۆشنبیر بوو
نوێنه‌رانی كورد له په‌رله‌مانی ئێران له‌ڕایگه‌یه‌ندراوێك وێڕای ده‌ربڕینی هاوسۆزی و هاوخه‌می خۆیان بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال ڕاده‌گه‌یه‌نن: كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق و یه‌كێك له سه‌ركرده سیاسییه‌كانی كوردستان كه شۆڕشگێڕێكی ڕۆشنبیر و ماندوونه‌ناس بوو و هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی بۆ خه‌بات له‌دژی دیكتاتۆری سه‌دام و سه‌قامگیركردنی دیموكراسی ته‌رخان كرد، ئێمه‌ی نوێنه‌رانی كوردی له په‌رله‌مانی ئێران خه‌مبار و به په‌رۆش كرد.
هه‌ربۆیه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی گه‌لی عیراق و هاوسه‌نگه‌ران و سه‌ركردایه‌تی و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان ده‌كه‌ین و له خوای گه‌وره داوا ده‌كه‌ین ڕۆحی به به‌هه‌شتی برین شاد بكات و سه‌بووری به بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری ئه‌و كۆچكردووه ببه‌خشێت.
جێگری ڕۆحانی: ڕۆڵی مام جه‌لال كاریگه‌ر و بێوێنه بوو
جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران، سه‌رۆك مام جه‌لال به كه‌سێكی نیشتمانی و ڕێزدار له قه‌ڵه‌مده‌دات و كه ڕۆڵێكی كاریگه‌ر و بێوێنه‌ی له عیراقدا هه‌بووه.
ئیسحاق جه‌هانگیری جێگری سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران له په‌یامێكدا ئاماژه به كه‌سایه‌تی و ڕۆڵی مام جه‌لال له عیراق و ناوچه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت: خوالێخۆشبوو تاڵه‌بانی ڕۆڵێكی كاریگه‌ر و بێوێنه‌ی هه‌بووه له پێكه‌وه ژیان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ڕه‌وت و نه‌ته‌وه و لایه‌نه‌كان له‌عیراقدا.
ده‌شڵێت: هه‌وڵه‌كانی مام جه‌لال له په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عیراق بۆ هه‌میشه له‌ناو زه‌ین و بیری گه‌لی ئێران‌دا ده‌مێنێته‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا جه‌هانگیری ده‌ڵێت: له‌خوای گه‌وره داوا ده‌كه‌ن كه ئه‌و كۆچكردووه بخاته به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی و سه‌بووری به بنه‌ماڵه و كه‌سوكار و لایه‌نگرانی ئه‌و بدات.
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا: سەرۆک مام جەلال سەرکردەیەکی مێژوویی بوو
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال بڵاوکردەوە
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال بڵاوکردەوە کە تێیدا پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی سەرۆک مام جەلال و گەلی عێراق کراوە و لەدەستدانی سەرۆک مام جەلال بە زیانێکی گەورە بۆ عێراقییەکان بەگشتی و گەلی کورد بەتایبەتی وەسفکراوە بەوپێیەی سەرۆک مام جەلال یەکێکە لە گەورەترین سەرکردە سیاسی و ئەخلاقییەکانی گەلی کورد، ھەروەھا رۆڵی سەرۆک مام جەلال لە دووبارە بنیاتنانەوەی عێراق و دارشتنەوەی دەستوری عێراق بەرز نرخێنراوەو بەسەرکردەیەکی مێژوویی وەسفکراوە.
باڵیۆزی چین له‌هه‌ولێر سه‌ره‌خۆشی ده‌كات
تان بانگلینی كونسوڵی گشتی كۆماری چینی میللی له هه‌ولێر له دوو بروسكه‌ی جیادا سه‌ره‌خۆشی خۆی له خاتو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی هاوسه‌ری خوالێخۆشبوو مام جه‌لال و له‌دووه‌میشیاندا هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان كردووه.
له‌بروسكه‌كاندا به‌ناوی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كونسڵخانه‌كه‌یان و گه‌لی چینه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی بۆ ئه‌م كۆسته راگه‌یاندووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌ركرده‌ی ھه‌موو عێراقییه‌كان بوو
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ھاوخه‌می خۆی بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال راگه‌یاند و به سه‌ركرده‌ی ھه‌موو عێراقییه‌كان ناوی ده‌بات.
(ھیزه‌ر نویرت) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال و گه‌لی عێراق به‌گشتی كرد و راگه‌یاند ، به‌داخێكی زۆره‌وه ھه‌واڵی كۆچیی دوایی سه‌رۆكی پێشووی عێراقمان پێگه‌یشت كه سه‌ركرده‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق و سه‌ركرده‌ی سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان بوو.
كۆشكی سپی ئه‌مریكا سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی عێراق ده‌كات
بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال كۆشكی سپی ئه‌مریكا سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی عێراق ده‌كات ، كۆشكی سپی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردۆته‌وه ، له بروسكه‌كه‌دا هاتووه؛ سه‌رۆك مام جه‌لال پیاوێكی نیشتمانیی راسته‌قینه‌و ھاوبه‌شێكی چالاكی ئه‌مریكا بوو كه رۆڵی ھه‌بوو له گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له عێراقدا له رژێمی سه‌دام حسێنی دیكتاتۆره‌وه بۆ عێراقێكی دیموكراسی و ده‌ستوری، ھه‌روه‌ھا ھاوخه‌می ئه‌مریكا بۆ خانه‌واده‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال و گه‌لی عێراق به‌گشتی دووپاتكراوه‌ته‌وه.
كونسوڵی روسیا له هه‌رێم سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی كورد ده‌كات
بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌ركرده‌و رابه‌رو سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق، كونسوڵگه‌ری گشتی روسیای فیدراڵ له هه‌ولێر پرسه‌نامه‌و هاوخه‌می راده‌گه‌یه‌نێت بۆ بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان .
ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌یه:
روسیای فیدراڵ له هه‌ولێر پرسه‌نامه‌و هاوخه‌می راده‌گه‌یه‌نێت بۆ بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
كونسوڵگه‌ری گشتی روسیای فیدراڵ له هه‌ولێر به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو و سه‌ركردایه‌تی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات.
خوای گه‌وره له‌م چركه‌ساته پڕله‌خه‌مه‌دا دڵنه‌وایی و ته‌ندروستی به‌هه‌موولایه‌ك ببه‌خشێت.
ڤیكتۆر سیماكۆڤ
كونسوڵی گشتی روسیا له هه‌رێم
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا: خۆرھه‌ڵاتی ناوه‌راست كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌زنی له‌ده‌ستدا
«كلاودیا رۆت « جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا كه سیاسه‌تمه‌دارێكی پارتی سه‌وزی ئه‌ڵمانیایه بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندووه كه به‌كۆچی دوای سه‌رۆك مام جه‌لال خۆرھه‌ڵاتی ناوه‌راست كه‌سایه‌تیییه‌كی گه‌وره‌و ئه‌ندازیارێكی مه‌زنی له‌ده‌ستدا كه له ھه‌موو سه‌رده‌مێكدا رۆڵی تایبه‌تی خۆی ھه‌بووه، كه ماندونه‌ناسانه ھه‌وڵی بۆ دیموكراسی و ئازادی داوه له عێراق، ھیوادارم دۆستانی سه‌رۆك مام جه‌لال له كوردستان و عێراق به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی.
پادشای ئوردن ھاوخه‌می خۆی بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌ربڕی
پادشای ئوردن له په‌یامێكدا ھاوخه‌می خۆی بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك «مام جه‌لال» ده‌ربڕی.
«شا عه‌بدووڵای دووه‌م» پادشای ئوردن بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك «مام جه‌لال», بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی گه‌لی عێراق كرد‌و تێیدا ھاوخه‌می خۆی بۆ ئه‌و كۆسته ده‌ربڕیوه.
باڵیۆزی ئێران له عێراق سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال و گه‌لی عێراق و كورد ده‌كات
ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له عێراق له په‌یامێكی ماته‌مینیدا بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌ڵێت مام جه‌لال ساڵانێكی زۆری ته‌مه‌نی بۆ عێراقییه‌كان ته‌رخانكرد.
باڵیۆزی ئێران له عێراق له په‌یامێكیدا بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال رایگه‌یاندووه، مام جه‌لال ساڵانێكی زۆر له دژی دیكاتۆرییه‌ت جه‌نگاوه‌و خه‌باتی كردووه‌و ساڵانێكی زۆری ته‌مه‌نیشی خۆی بۆ عێراقییه‌كان ته‌رخان كرد‌و ھه‌میشه ھه‌وڵی داوه بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و پاراستنی ھه‌موو پێكھاته‌كانی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماری‌دا مام جه‌لال ھه‌میشه ھه‌وڵی داوه بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی برایانه‌ی نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێ و جیھان.
پادشای سعودییه په‌یامی سه‌ره‌خۆشی بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك «مام جه‌لال» بڵاوكرده‌وه
شا «سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز» پادشای سعودییه ده‌ڵێت ھه‌واڵی كۆچی دوایی سه‌رۆك «مام جه‌لال» سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراقمان پێگه‌یشت و بۆ كۆچی دوایی ئه‌و سه‌ركرده مه‌زنه‌ش په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی «فوئاد مه‌عسوم» سه‌رۆك كۆماری عێراق و خێزانی كۆچكردوو و گه‌لی عێراق كرد.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا: سه‌ره‌خۆشی له‌خاتوو ھێرۆ ئیبراھیم ئه‌حمه‌د ده‌كه‌م
بیناڵی یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بۆ كۆچیی دوایی سه‌رۆك مامجه‌لال پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خاتوو ھێرۆ ئیبراھیم ئه‌حمه‌د كرد‌و تیایدا ئاماژه‌ی كردووه به‌وه‌ی، كۆچی دوایی سه‌رۆك مامجه‌لال مایه‌ی خه‌مبارییه‌كی گه‌وره‌یه بۆیان، چونكه سه‌رۆك مامجه‌لال خزمه‌تێكی زۆری پێشكه‌ش به گه‌لی كورد‌و گه‌لی عێراق كردووه، دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه كه سه‌رۆك مام جه‌لال سیاسه‌تمه‌دار و ده‌وڵه‌تمه‌دارێكی گه‌وره بوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاندووه سه‌رۆك ماجه‌لال رۆڵێكی گرنگی بینیوه له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و توركیادا، له‌كۆتایی پرسه نامه‌كه‌یدا یه‌ڵدرم رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌و كۆسته سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده و برایانیان له‌عێراق ده‌كات.
عه‌بدوڵا گیول سه‌رۆك كۆماری پێشووی توركیا بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی عێراق ده‌كات
باڵیۆزی گشتی به‌ریتانیا له عێراق پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كات
باڵیۆزی گشتی به‌ریتانیا له عێراق پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كات. «فرانك به‌یكه‌ر» باڵیۆزی گشتی به‌ریتانیا له عێراق له پرسه نامه‌یه‌كدا به‌ھۆی كۆچی دوایی سه‌رۆك «مام جه‌لال» پرسه‌نامه‌یه‌كی راگه‌یاند، زۆر خه‌مبار بووم به‌بیستنی ھه‌واڵی كۆچی دوایی ھاوڕێی له مێژینه‌م سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ناخه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆم له خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كه‌م. «فرانك به‌یكه‌ر» باڵیۆزی گشتی به‌ریتانیا له عێراق راشیگه‌یاندوه، سه‌رۆك «مام جه‌لال» كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی مه‌زن بوو له مێژووی عێراقدا، له ته‌واوی ژیانی ژیری و میھره‌بانی نیشانده‌دا، ئێمه زۆر بیری ده‌كه‌ین.
میری قه‌ته‌ر و كوه‌یت بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال په‌یامی سه‌ره‌خۆشی بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی- میری قه‌ته‌ر بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه و ھاوخه‌می خۆی ده‌ربڕیوه بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال.
ھه‌روه‌ھا «شێخ سوباح ئه‌حمه‌د»، له‌په‌یامێكدا ھاوخه‌می خۆی راگه‌یاندووه بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال.
كۆمكاری عه‌ره‌بی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی گه‌لی كورد ده‌كات
ئه‌حمه‌د ئه‌بو غه‌یس ئه‌مینداری كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی گه‌لی كورد ده‌كات.
وته‌بێژی ئه‌حمه‌د ئه‌بو غه‌یس ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال په‌یامێكی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال و گه‌لی كورد كردووه‌و تیایدا رایگه‌یاندووه، سه‌رۆك مام جه‌لال رۆڵی گه‌وره‌ی ھه‌بووه له یه‌كخستنی ریزه‌كانی نیشتمانی له عێراق و سوربووه له‌سه‌ر پاراستنی ته‌بایی نێوان پێكھاته جیاوازه‌كان. ئه‌حمه‌د ئه‌بوغه‌یس راشیگه‌یاندووه، سه‌رۆك مام جه‌لال یه‌كێك بووه له پشتیوانانی ھه‌وڵه‌كانی كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ به‌دیھێنانی ویفاقی نیشتمانی له عێراق.
یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسانی عه‌ره‌ب سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی كورد‌و عێراق ده‌كات
سه‌رۆكی یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسانی وڵاتانی عه‌ره‌ب به‌ھۆی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی كورد ده‌كات. «موئه‌ید لامی» سه‌رۆكی یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسانی وڵاتانی عه‌ره‌ب و نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عێراق به‌ھۆی كۆچی دوایی «سه‌رۆك مام جه‌لال»ه‌وه سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی كورد به‌تایبه‌ت و گه‌لانی عێراق به‌گشتی ده‌كات. رۆژی سێ شه‌ممه سه‌رۆك مام جه‌لال به‌ھۆی نه‌خۆشییه‌وه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
سکرتێری گشتی UN: سەرۆک مام جەلال رەمزی یەکریزی عێراق بوو
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بروسکەیەکی ماتەمینی بڵاوکردەوە
ئەنتۆنیۆ گۆتێرس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان سەرۆک مام جەلال بە رەمزی یەکریزی عێراق وەسف دەکات.
گۆتێرس لە پرسەنامەیەکدا کە بۆ کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال بڵاویکردۆتەوە، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی سەرۆک مام جەلال و حکومەت و گەلی عێراق کردووەو رۆڵی سەرۆک مام جەلالی لە بەدیھێنانی دیموکراسیەت و دیالۆگ و لێکنزیکردنەوەی سەرجەم لایەنەکانی عێراقدا بەرز نرخاندووەو بە رەمزی یەکریزی عێراق وەسفی کردووە.
هاوخه‌می به‌شار ئه‌سه‌د بۆ كۆچی سه‌رۆك مام جه‌لال
ئەمەش دەقەکەیەتی:
"فەخامەتی سەرۆک محەمەد فوئاد مەعسوم
سەرۆک کۆماری عێراق
سڵاوی خواتان لێ بێت،
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئوستاز جەلال تاڵەبانی کە لەدەست عێراق و سوریا چو، راستگۆیانە و بە ئەمانەتەوە لەگەڵ روداوەکانی هەردو وڵات‌دا ژیاوە و داکۆکی لە بەرژەوەندییەکانیان کردوە بە دڵسۆزیی و لێوەشاوەییەوە و وەفادار بو لەئاست بیر‌و باوەڕ و پرەنسیبە چەسپاوەکان، بەوەش دۆستایەتیی و رێزی دۆست و نەیارەکانیشی بەدەستهێناوە.
سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێگەیەکی تایبەتی هەبو لەدڵی گەلی سوریادا لەئەنجامی پەیوەست بون و خۆشەویستیی و دڵسۆزیی بۆ هەمو ئەوانەی ناسیویانە و کاریان لەگەڵدا کردوە. لەکاتێکدا ئەمڕۆ هاوخەمیی دەردەبڕین بۆ هەردو گەلی عێراق و سوریا، دڵنیاین رێبازەکەی کە بنیاتنراوە بۆ پێکەوە ژیان و یەکڕیزیی هەر بەردەوام دەبێت و درێژەی دەبێت بەو جۆرەی کە خۆشی هەردو گەل ووڵاتمانی تیادا بێت.
بە ناوی گەلی عەرەبیی سوریا و بە ناوی خۆمەوە لە ناخی دڵەوە پرسە و ماتەمینیی ئاڕاستەی فەخامەتتان و گەل و حکومەتی عێراقی برا و خانەوادەی کۆچکردو دەکەم لە یەزدانی مەزنم داوایە بیخاتە بەرسۆزی خۆی و بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات، سەبوریی خۆراگرییش بە خانەوادەکەی ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه را‌جعون
براتان
بەشار ئەسەد
سەرۆک کۆماری عەرەبيی سوريا
عوسمان بایده‌میر: ئه‌مڕۆ شینی چل ملیۆن كورده
عوسمان بایده‌میر، په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی روحاو وته‌بێژی هه‌ده‌په رایگه‌یاند، سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌ركرده‌و قاره‌مانی چل ملیۆن كورده، بۆیه كۆچیی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال شینی چل ملیۆنه كورده له‌ته‌واوی كوردستان.
وتیشی سه‌رۆك مام جه‌لال ژیانی خۆی بۆ كورد‌و كوردستان فیداكرد، خه‌باتی كرد له‌پێناو رێكه‌وتنی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، بۆیه پێویسته دوای كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال، حزبه‌كانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان هه‌وڵبده‌ن بۆرێكه‌وتن و لێكنزیك بوونه‌وه‌ی زیاتر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر خه‌باتی مام جه‌لال.
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23