riklam

فراكسیۆنی یەكێتی لەبەغدا: د.بەرهەم تەنها كاندیدی یەكێتییە

عیراق 07:05 PM - 2018-10-01
.

.

فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەپەرلەمانی عیراق رایگەیاند: د.بەرهەم ساڵح تەنها كاندیدی یەكێتییە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق و داوای لەنوێنەرانی سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانی و عیراقییەكان كرد كە متمانەی خۆیان بەكاندیدەكەی یەكێتی ببەخشن.

فراكسیۆنی یەكێتی لەهۆڵی پەرلەمانی عیراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پەیامی یەكێتی راگەیاند كە داوای لەنوێنەرانی سەرجەم فراكسیۆن و كەسایەتی و سەربەخۆكان كرد كە دەنگ بە د.بەرهەم ساڵح بدەن وەك كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق كە پشكی كوردەو لەناو كوردیشدا مافی یەكێتییە.

بڕیارە سەعات 8:00 ی ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبێتەوەو لە دانیشتنەكەشدا سەرۆك كۆمار هەڵببژێردرێت.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket