riklam

له‌ناو هێزی تایبه‌تی پارتیدا ژنه‌ توركمانێك 2000 ده‌نگ ده‌هێنێت

ژنان‌ 12:43 PM - 2018-10-01
.

.

له‌ دیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌ن و گوماناویدا لیسته‌كه‌ی مونا قه‌هوه‌چی سه‌رۆكی لیستی پارتی چاكسازی توركمانی له‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان نزیكه‌ی 2 هه‌زار ده‌نگی هێناوه‌، هاوكات شاره‌زایه‌كی بواری هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ده‌ستی له‌ پشت نه‌بێت ئه‌و رێژه‌ ده‌نگه‌ ناهێنێت.

 مونا قه‌هوه‌چی سه‌رۆكی لیستی پارتی چاكسازی توركمانی بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ دوو خولی په‌رله‌مانه‌ سه‌رۆكی لیسته‌كه‌ بوه‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێكی رؤذنامه‌وانيدا رایگه‌یاندوه‌، به‌پێی ئاماره‌ ناره‌سمییه‌كان لیسته‌كه‌يان له‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت نزیكی 2 هه‌زار ده‌نگی هێناوه‌، له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ جوتیار كه‌ریم شاره‌زایه‌كی بواری هه‌ڵبژاردن له‌ لێدوانێكدا بۆ PUKmedia ده‌ڵێت: له‌ ناو هێزه‌ تایبه‌ته‌كان توركمانی تێدا نیيه‌ هه‌تا ئه‌و رێژه‌ ده‌نگه‌ به‌وان بدرێت.

هاوكات مونا قه‌هوه‌چی له‌ درێژه‌ی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو، كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وان "داكۆكیكارن له‌ مافی پێشمه‌رگه‌ بۆیه‌ له‌ناو هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی ناوخۆ ئه‌و رێژه‌ ده‌نگه‌یان هێناوه‌" ده‌شڵێت ئه‌وان له‌ هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێم ده‌نگیان هێناوه‌، بةڵام ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری هه‌ڵبژاردن ئه‌و لێدوانانه‌ به‌ راست نازانێت، ده‌شڵێت، مه‌گه‌ر له‌لایه‌ن هێز و لایه‌نێكی تایبه‌ته‌وه‌ له‌ پارێزگاكانی هه‌رێم پشتگیری ئه‌م خاتوونه‌ كرابێت و ده‌نگی بۆ كۆكرابێته‌وه‌و داوا كرابێت ده‌نگی بۆ بده‌ن، ئه‌گه‌رنا ده‌نگی پێنادرێت، هاوكات سه‌رسوڕمانی خۆیشی ده‌رده‌بڕێت كه‌ له‌ ناوچه‌ی وادا لیسته‌كه‌ی قه‌هوه‌چی ده‌نگی هێناوه‌ كه‌ یه‌ك توركمانیشی تێدا نه‌ژیاوه‌.

 قه‌هوه‌چی ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو، كه ‌لیستی پارتی چاكسازی توركمانی له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ پشتگیری ناكرێت و ئه‌نجامی ئه‌و ده‌نگانه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ "له ‌هه‌موو پرسه‌ نیشتمانی و تایبه‌ته‌كان هه‌ڵوێستمان هه‌بوه‌و داكۆكیمان له‌ مافی خه‌ڵك كردوه‌".

كورسییەكانی پەرلەمانی كوردستان (111) كورسیە، لەوانەش (11) كورسی كۆتایی پێكهاتەكانە، كە بەهای كورسییەكانیان كەمترین رێژەی دەنگی پێویستە.

PUKmedia  تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket