riklam

وه‌فدی یه‌كێتی جوڵه‌ی سیاسی له‌ عیراق گه‌رم ده‌كات

عیراق 10:52 PM - 2018-09-30
.

.

 وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گه‌یشته‌ به‌غداو چه‌ندین دیدارو كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسی و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كانی عیراق ئه‌نجامداو مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عیراق بابه‌تی سه‌ره‌كی دیدارو كۆبوونه‌وه‌كان بووه‌.

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 30-9-2018، وه‌فدی باڵای یه‌كێتی به‌ سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی گه‌یشته‌ به‌غدا، چه‌ندین دیدارو كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كانی عیراق ئه‌نجامداو مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عیراق و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق بابه‌تی سه‌ره‌كی دیدارو كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی بووه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان.

هه‌ر له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا وه‌فدی باڵای یه‌كێتی له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی باڵای هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی كۆبووه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی وه‌فدی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی گفتوگۆ له‌باره‌ی دواگۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه‌ كراوه‌و تاوتوێی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق و بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار كراوه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌وه‌كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراقدا پشكی كورد له‌ به‌چاو بگیرێت و به‌پێی ده‌ستور مافه‌كانی كورد ده‌سته‌به‌ر بكرێت.

هه‌رله‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ شاری به‌غدا وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و سه‌ركرده‌ی سیاسی عیراقی كۆبوونه‌ته‌وه‌و گفتوگۆیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی   هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمارو هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق كردوه‌.

وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ به‌غدا به‌جیا له‌گه‌ڵ  هه‌ریه‌ك له‌ سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و زیاء ئه‌سه‌دی سه‌ركرده‌ له‌ ته‌یاری سه‌دری و ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و ساڵح موتڵه‌گ و وه‌فدێكی ته‌یاری سه‌دری كۆبوونه‌ته‌وه‌.

 له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عیراق و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق كراوه‌.

وه‌فده‌ باڵاكه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێكهاتووه‌ له‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی، سه‌عدی ئه‌حمه‌دی پیره‌، ئه‌رسه‌لان بایز و ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لاهور شێخ جه‌نگی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی، بڕیاریشه‌ وه‌فدی یه‌كێتی بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری عیراق و باڵیۆزو نوێنه‌رانی وڵاتانی جیهانی كۆبێته‌وه‌.

د. به‌رهه‌م ساڵح تاكه‌ كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق و هه‌ندێ له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی تریش كاندیدی خۆیان هه‌یه‌و ئه‌و پۆسته‌ش له‌ په‌رله‌مانی عیراق یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket