riklam

د. به‌رهه‌م: پشتگیری هێزه‌ سیاسییه‌كانی عیراقم به‌ده‌ستهێناوه‌

عیراق 07:59 PM - 2018-09-29
.

.

د. به‌رهه‌م ساڵح ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پابه‌ند ده‌بێت به‌ بنه‌ماكانی ده‌ستورو یه‌كپارچه‌ی خاكی عیراق و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌ عیراقێكی ئارام و سه‌قامگیردایه‌.

له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی  "دائیره‌ حوار"ی كه‌ناڵی عیراقییه‌ كه‌ ئه‌مشه‌و په‌خش ده‌كریَت،  د. به‌رهه‌م ساڵح  كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق ئاشكرایكرد، كه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار پشتگیری هێزه‌ سیاسییه‌ جۆربه‌جۆره‌كانی عیراقی به‌ده‌ستهێناوه‌.

 د. به‌رهه‌م ساڵح ته‌ئكدیشیكردوه‌ته‌وه‌، له‌كاتی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار پابه‌ند ده‌بێت به‌ بنه‌ماكانی ده‌ستوری عیراق، كه‌ یه‌كێك له‌ به‌نده‌كانی پاراستنی یه‌كڕیزی وڵاته‌و هه‌مان كات به‌رگری له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات له‌ چوارچێوه‌ی عیراقێكی ئارام و سه‌قامگیردا، ئه‌وه‌شی دووپارتكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌ به‌غداوه‌ ده‌كرێن، نه‌ك له‌ پایته‌ختی وڵاتانی تر. 

د. به‌رهه‌م ساڵح راشیگه‌یاندوه‌، عیراق به‌ قۆناغێكی هه‌ستیارو گرنگدا گوزه‌ر ده‌كات، بۆ منیش كه‌ شه‌ره‌فی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمارم پێدراوه‌، پێویسته‌ له‌سه‌رم كاری جددی  بكه‌م بۆ چاره‌سه‌كردنی بنه‌ڕه‌تی كێشه‌و قه‌یرانه‌كان كه‌ له‌ ئێستادا له‌وڵاتدا هه‌ن.

د. به‌رهه‌م جه‌ختیشی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه‌، كه‌ پابه‌ند ده‌بێت به‌ بنه‌ماكانی ده‌ستوری عیراق، و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌ عیراقێكی ئارام و بێ كێشه‌دایه‌، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیش گه‌ڕنه‌وه‌ بۆ ده‌ستوری عیراق و پابه‌ندبوونی پێوه‌ی باشترین چاره‌سه‌ره‌، چونكه‌ یه‌كێك له‌به‌نده‌كانی ده‌ستور زۆر به‌باشی چاره‌سه‌ری كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان ناوه‌ندو هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بۆیه‌ ده‌ستور تاكه‌ مه‌رجه‌عی سه‌رۆك كۆماره‌ نه‌ك حزب.

د. به‌رهه‌م له‌به‌شێكی قسه‌كانیدا وتیشی: وڵات توانای ئه‌و هه‌موو كێشه‌و قه‌یرانانه‌ی نه‌ماوه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ رێڕه‌وی بارودۆخی سیاسی له‌ وڵاتدا بگۆڕدرێت و ئه‌من و ئاسایشی و ئارامی بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ش پێویستمان به‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و وتوێژێكی نیشتمانییه‌.

PUKmedia له‌ كه‌ناڵی عیراقییه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket