riklam

سەیهود:پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە

عیراق 06:46 PM - 2018-09-29
.

.

سیاسەتمەدار شێخ محەمەد سەعدون سەیهود جەختیكردەوە، كە دەبێت پۆستی سەرۆك كۆمار پشكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بێت بۆ پاراستنی یەكپارچەیی عیراق.

 سەیهود لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد كە كاندیدكردنی ناوێك لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار دەبێت رەزامەندی زۆرینەی كوتلەكانی لەسەر بێت كە گرنگترینیان هاوپەیمانی بونیادنانە كە خاوەنی زۆرترین كورسییە لە رووی ژمارەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد هاوپەیمانی بونیادنان كە پێكهاتووە لە هاوپەیمانی فەتح و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و ژمارەیەك هێز و لایەنی سیاسی دیكە، پێویستە خواستی خۆی بسەپێنێت و كاندیدەكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەڵبژێرێت كە سەركردەكانی ئەو حزبە كەسایەتییەكانی لە رووی سیاسیەوە قبوڵكراون.

وتیشی: دوای ئەوەش سەرۆك كۆمار هەڵبژێرێت و سەرۆك وەزیرانیش لە كوتلەی بونیادنان دەستنیشان بكرێت.

PUKmedia  و/تاژاو محەمەد

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket