riklam

تەنیا 7 كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار مانەوە

عیراق 03:08 PM - 2018-09-27
.

.

سەرۆكی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند لەكۆی 31 كاندید بۆ پشتعی سەرۆك كۆمار تەنیا 7 كاندید مەرجی پێویستی بوون بەكاندیدی سەرۆك كۆماریان تێدایە. 

ئەمڕۆ 27ی ئەیلولی 2018، محەمەد حەلوبسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەكاتی بەڕێوەچوونی سێیەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەراندا رایگەیاند: ژمارەی ئەو كاندیدانەی پۆ پۆستی سەرۆك كۆمار داواكارییان پێشكەشكردبوو، گەیشبووە 31 كاندید.

وتیشی: ژمارەی ئەو كاندیدانەی بەپێی هەڵسەنگاندنی لایەنە پەیوەندیدارەكان مەرجەكانی بوون بەسەرۆك كۆماریان تێدایە 7 كاندید ماونەتەوە، رونیشیكردۆتەوە كە 14 كاندیدی سەرۆك كۆمار نەیان سەلماندوە شارەزایی سیاسیان هەیە، هەروەها 9 كاندیدیش دورخراونەتەوەو یەكێكی دیكەش لەكاندید بوون كشاوەتەوە.

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەشداوە كە لەئەمڕۆوە تا رۆژی یەكشەممەی داهاتوو دەرگا تانە لێدان دەكرێتەوەو رۆژی سێشەممەی داهاتووش سەرۆك كۆماری نوێی عیراق هەڵدەبژێردرێت.

 PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket