riklam

په‌رله‌مان و پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌ هه‌رێم

کوردستان 02:06 PM - 2018-09-27
.

.

هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئه‌زموونێكی دیكه‌ی دیموكراسی هه‌نگاوده‌نێت كه‌ كاروانه‌كه‌ی له‌ 19-5-1992 وه‌وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌و بووه‌ نموونه‌یه‌ك بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی عیراق و ته‌نانه‌ت خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش.

رۆژی 30-9-2018 ئه‌ڵقه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ زنجیره‌ی ئه‌زموونی دیموكراسی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته‌ پاڵ 4 ئه‌ڵقه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی دیكه‌و خشتێكی دیكه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر بونیادی دیموكراسی هاوچه‌رخ له‌ كوردستان و ناوچه‌كه‌شدا .

له‌میانه‌ی چوار هه‌ڵبژاردنی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان بنه‌ماكانی چه‌سپاندنی دیموكراسی و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ رای جه‌ماوه‌رو په‌یڕه‌وكردنی به‌ كرده‌وه‌ی پره‌نسیپی ئاڵوگۆڕی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات زیاتر به‌ره‌و جێگیربوون و له‌خه‌مڕه‌خسین هه‌نگاوی ناوه‌و به‌پێنجه‌م هه‌ڵبژاردنیش ئه‌و نموونه‌ كه‌م وێنه‌یه‌ زیاتر بره‌وی پێده‌درێت و ده‌بێته‌ نه‌ریت و رێكارێكی په‌یڕه‌وكراو له‌هه‌رێمی كوردستان.


PUKmedia له‌به‌ر گرنگی پرۆسه‌كه‌ له‌ رابردوودا زانیارییه‌كانی خوله‌كانی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌خاته‌ڕوو.

خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان...

  یه‌كه‌مین ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شیۆه‌یه‌كی دیموكراسی له‌كوردستانی عێراق به‌پێی یاسای ژماره‌(1)ی به‌ره‌ی كوردستانی له‌ 19\5\1992 به‌سه‌رپه‌رشتیو چاودێری نوێنه‌رانی چه‌ندین رێكخراوی بیانی له‌بواری مافی مرۆڤ و دیموكراسی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی وڵاتانی ئه‌وروپاو رۆژنامه‌نووسانی بیانی ئه‌نجامدرا، كه‌(967229) ده‌نگده‌ر به‌شداریان تێدا كرد.
 ئه‌و لیستانه‌ی به‌شداریان له‌هه‌لبژاردنه‌كه‌دا كرد:
    لیستی پارته‌كان                                                      ژماره‌ی ده‌نگه‌كان                                    رێژه‌ی سه‌دی
1 پارتی دیموكراتی كوردستان                                                  437889                                                  45.5%
2 یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وحزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان     423833                                               43.61%
3 یه‌كگرتن ( پارتی سۆشیالست و پارتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان)       24882                                                  2.56%
4 یه‌كێتيی دیموكراتيی كوردستانو حزبی شیوعیو بێلایه‌نه‌كان              21123                                                 2.17%
5 لیستی ئیسلامیه‌كان                                                           49108                                                  5.5%
6 لیستی پارتی گه‌لی دیموكراتی كوردستان                                   9903                                                 1.02%
7 لیستی سه‌ربه‌خۆی دیموكراته‌كان                                              501                                                  0.05%
     كۆی ده‌نگه‌كان                                                                 971953                                                100%

به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، كه‌له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان راگه‌یه‌ندرا، كه‌به‌سیستمی نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی (التمسیل النسبی) به‌رێوه‌چوو، ته‌نیا (لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان) و لیستی هاوبه‌شی (یه‌كێتيی نیشتمانيی كوردستان و حزبی زه‌حمه‌تكێشان)، هاتنه‌ نێو په‌رله‌مان له‌ كۆی 105 كورسی په‌رله‌مان هه‌ریه‌ك له‌ یه‌كێتی و پارتی 50% ی كورسیه‌كانیان به‌ركه‌وت.
به‌پێی بریارێكی سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانیش كه‌ له‌ 8-4-1992 ده‌رچوو (5) كورسی بۆ مه‌سیحیه‌كانی كوردستان ته‌رخان كرا، كه‌ 4 ئه‌ندامیان له‌ لیستی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشووری و 1 ئه‌ندامیش بۆ لیستی یه‌كگرتووی مه‌سیحیه‌كانی كوردستان ته‌رخان كرا.

 ئه‌مه‌ش ناوی ئه‌ندامانی یه‌كه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌:

یه‌كه‌م: لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان

1.ئیبراهیم سه‌عید محه‌مه‌د
2.ئیدریس هادی سالح
3.ئازاد فه‌تاح ره‌شید میران
4.ئه‌حمه‌د سالار عه‌بدولواحید
5.ئه‌حمه‌د عه‌ لی عومه‌ر
6.ئه‌كبه‌ر حه‌یده‌ر موسا
7.ئه‌كره‌م عزه‌ت نه‌جیب
8.بارزان خالید عه‌زیز
9.جه‌عفه‌ر شێخ عه‌لی
10.جه‌وهه‌ر ئه‌حمه‌د شاواز گه‌ڵاڵی
11.جه‌وهه‌ر نامق سالم
12.حه‌سه‌ن حوسێن به‌فری
13.حه‌مه‌ نه‌جم حه‌مه‌ فه‌ره‌ج جاف
14.حه‌مید سه‌لیم میران
15.خه‌یری سه‌عید عه‌لی به‌گ یه‌زیدی
16.د. رۆژ نوری سدیق شاوێس
17.سه‌عید محه‌مه‌د سه‌عید هه‌روری
18.سه‌فه‌ر محه‌مه‌د حوسێن دۆسكی
19.سه‌لیم عه‌لی حاجی مه‌لۆ
20.شه‌فیقه‌ فه‌قی عه‌بدوڵڵا
21.شێروان ناسح حه‌یده‌ری
22.مه‌لا ته‌لحه‌ سه‌عید قه‌ره‌نی
23.سه‌لاحه‌دین ئیبراهیم ده‌لۆ
24.جه‌میل عه‌بدی سندی
25.عه‌فان عوسمان شێخ حوسامه‌دین
26.فازل ره‌ئووف چه‌قزی
27.فه‌رحان عه‌بدولڵا ئاغا شه‌رفانی
28.فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د عه‌بدولڵا
29.فه‌ره‌نسۆ تۆما كانون حه‌ریری
30.فه‌له‌كه‌دین سابیر كاكه‌یی
31.فه‌وزیه‌ عزه‌دین ره‌شید
32.قاسم محه‌مه‌د قاسم
33.قه‌یس دیوالی سه‌عید دۆسكی
34.كانه‌بی عه‌زیز ئه‌حمه‌د دزه‌یی
35.مه‌ئمون نور محه‌مه‌د بریفكانی
36.شێخ موحسین خالید موفتی
37.یونس محه‌مه‌د سه‌لیم رۆژ به‌یانی
38.محه‌مه‌د ئه‌مین مه‌ولود ئه‌مین
39.مه‌لامحه‌مه‌د تاهیر زه‌ین عابدین
40.محه‌مه‌د سه‌عید ئه‌حمه‌د يه‌عقوبی
41.مه‌لا محه‌مه‌د شه‌ریف تاهیر دۆسكی
42.محه‌مه‌د عه‌بدولقادر ئه‌حمه‌د
43.مه‌لا مه‌حمود فه‌ندی دێرشه‌وی
44.مامه‌ند محه‌مه‌د ئه‌مین بابه‌كر
45.مه‌لا هادی خدر كوێخا
46.نیهاد نوره‌دین ره‌شید
47. وریا ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئه‌مین
48.یه‌حیا محه‌مه‌د عه‌بدولكه‌ریم به‌رزنجی
49.موحسن سالح كه‌تانی
50.عه‌دنان محه‌مه‌د حوسام نه‌قشبه‌ندی


دووه‌م: لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان

1.ئه‌بوبه‌كر حاجی سه‌فه‌ر غولام
2.ئه‌حمه‌د ئه‌بوبه‌كر حه‌سه‌ن بامه‌ێنی
3.ئه‌حمه‌د تاهیر ئه‌حمه‌د نه‌قشبه‌ندی
4.ئه‌رسه‌لان بایز ئیسماعیل
5.ئه‌یاد حاجی نامق مه‌جید به‌قاڵ
6.په‌ریخان مه‌حمود عه‌بدولقادر ( شه‌مام)
7.جه‌لال جه‌وهه‌ر عه‌زیز
8.جه‌لال شه‌فیق عه‌لی
9.عه‌بدوڵڵا ره‌سول عه‌لی ( كۆسره‌ت)
10.حه‌سه‌ن كانه‌بی خدر بڵباس
11.حه‌سه‌ن عه‌بدولكه‌ریم به‌رزنجی
12.حوسێن عارف عه‌بدولره‌حمان
13.خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د
14.حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د عه‌بدولڵا كوێستانی
15.سه‌عدی ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د
16.سه‌عید عه‌لی خان عه‌بدول سلێڤانی
17.سه‌لام كه‌ریم خان مه‌حمود خه‌لیفه‌
18.سیروان محه‌مه‌د نورولی
19.شه‌وكه‌تی حاجی موشیر محه‌مه‌د
20.شێركۆ فایه‌ق عه‌بدولڵا بێكه‌س
21.سه‌لاحه‌دین عه‌به‌دولحه‌مید عه‌بدولڵا
22.سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د حه‌سه‌ن حه‌فید
23.ته‌ها محه‌مه‌د ته‌ها (مه‌لا)
24.تاریق محه‌مه‌د سه‌عید جامباز
25.حه‌سه‌ن حه‌مید ره‌حیم( رۆسته‌م)
26.عه‌بدوڵڵا حاجی ئیبراهیم عه‌بدوڵڵا
27.عه‌بدولخالق محه‌مه‌د ره‌شید زه‌نگه‌نه‌
28.عه‌بدولكه‌ریم كاكه‌ حه‌مه‌ عه‌بدولكه‌رم
29.عزه‌ددین مسته‌فا ره‌سول
30.عه‌لی عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د
31.عه‌لی ره‌سول رۆسته‌م
32.عومه‌ر سه‌ید عه‌لی حوسێن
33.عومه‌ر عه‌بدولڵا محه‌مه‌د (ملازم عومه‌ر)
34.قادر عه‌زیز حه‌مه‌ده‌مین
35.قادر مامه‌ند بابه‌كر ئاغا
36.هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
37.كه‌مال جه‌لال غه‌ریب
38.كه‌مال عه‌بدولكه‌ریم فوئاد
39.گه‌لاوێژ عه‌بدولجه‌بار مه‌جید جه‌باری
40.محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌بدولحه‌كیم محه‌مه‌د
41.مه‌حه‌مه‌د توفیق حه‌مه‌ ره‌حیم
42.محه‌مه‌د فزل محه‌مه‌د عه‌زیز ( قه‌فتان)
43.محه‌مه‌د فوئاد مه‌عێوم خدر
44.موسته‌فا قادر موسته‌فا
45.مه‌زهه‌ر عه‌لی موسته‌فا كاكی
46.نه‌وشیروان فوئاد مه‌عروف مه‌ستی
47.نه‌جمه‌دین عه‌زیز ئیسماعیل
48.نه‌ژاد ئه‌حمه‌د عه‌زیز ئاغا
49.نه‌هله‌ محه‌مه‌د سه‌عدوڵڵا
50.كه‌مال ئیبراهیم فه‌ره‌ج شاڵی.

سێیه‌م: لیستی بزووتنه‌وه‌ی ئاشووری

  1. یوناده‌م یوسف كه‌نا
 2. شه‌مائیل نه‌نۆ بنیامین
 3. فه‌ره‌نسیس یوسف شابا
 4.  ئه‌ركه‌م عاشوور عه‌ودیش

چواره‌م: لیستی یه‌كگرتووی مه‌سیحیه‌كانی كوردستان

5.  سه‌ركیس ئاغاجان مامه‌ندو.


هه‌ڵبژاردنی خولی دووه‌می په‌رله‌مان دواخرا

به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی شةری ناوخۆ، له‌2ی مایسی 1994 نه‌توانرا هه‌ڵبژاردنی خولی دووه‌م ئه‌نجامبدرێ، به‌ڵام په‌رله‌مانی كوردستان هه‌وڵێكی زۆری دا بۆ ئه‌وه‌ی رێگا له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئاگری ئه‌و شه‌ره‌ ناوخۆییه‌ بگرێ.
 
بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستی خۆی له‌راگه‌یاندنێكی دیكۆمێنتیدا كه‌ له‌ 19 خاڵ پێكهاتبوو دژی ئه‌م شه‌ره‌ ده‌ركردو چه‌ندین لیژنه‌ی مه‌یدانیشی بۆ چاودێری كردنی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی ئاگربه‌ست و بریاردانی ئاشتی له‌به‌ره‌كانی شه‌ردا پێكهێنا، هه‌روه‌ها 59 ئه‌ندام بۆ ماوه‌ی 101 رۆژ له‌ هۆڵێكی نێو په‌رله‌مان دژی شه‌ری ناوخۆ په‌ناگیری خۆیان راگه‌یاند.

ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش له‌ئاستی ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی كوردستان پشتیگریه‌كی زۆری لێكرا. له‌م رۆژه‌وه‌ ئه‌و هۆڵه‌ ناوی لێنراوه‌ هۆڵی په‌ناگیری. ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژی ناوخۆو زیادبوونی مه‌ترسیه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و دیمه‌كراسیه‌ته‌ ساوایه‌ی كوردستان سه‌ره‌نجام په‌رله‌مانیشی كرده‌ قوربانی شه‌ێی ناوخۆ و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر په‌كی كه‌وت و نه‌یتوانی رۆڵی خۆی ببینێ و ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات.
 
به‌ڵام دواجار به‌هۆی رێكه‌وتنامه‌ی ئاشتی واشنتۆن كه‌له‌ساڵی 1998 به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وسای ئه‌مریكا ((خاتوو مادلین ئۆلبرایت)) له‌نێوان (مام جه‌لال و كاك مه‌سعود) ئیمزاكرا، په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كی گرته‌وه‌. له‌ 4/10/2002 یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی كرد و هه‌فته‌یه‌كیش دوای ئه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می یه‌كگرتنه‌وه‌ی له‌سلێمانی گرێدا.

په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كی گرته‌وه‌و به‌پێی بێیاری ژماره‌ (2) رۆژی 4/10/2002 ی په‌رله‌مانی كوردستان مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پركردنه‌وه‌ی كورسیه‌ چۆله‌كانی ژماره‌ی (23) پاڵێوراوی بۆ ئه‌م كورسیانه‌ پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه‌و سوێندی یاساییان له‌ دانیشتنی رۆژی 4/10/2002 خواردوو بوونه‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌ندامه‌كان بریتیبوون له‌:

1.  احمد شریف علی
2.  بكر احمد یعقوب
3. چه‌تو ره‌ئوف محمد حه‌وێزی
4 .  حه‌یده‌ر ئیسماعیل عبدالله‌
5.  له‌تیف عبالقادر سادق
6.  محمد عه‌باس عه‌وڵا
7.  مه‌ناف نادر قادر
8.  نعمت عبدالله‌ پیرداود
9.  یاسین محمد عبدالقادر
10.جعفر مسته‌فا علی
11. رزگار كایل محمد
12. ره‌ئوف فرج محمد
13.   عمر سه‌ید علی
14. مسته‌فا قادر محمود
15. سالار عزیز اسماعیل
16. اسماعیل ابراهیم مه‌ردان
17. سباح حسین عوسمان
18. عماد احمد سه‌یفور
19.  محسن علی اكبر
20. نجم الدین رشید امین
21. حسین جنبلی عبدالله‌
22.   احمد عبالرحمن قساب
23.   شێخ عبالكریم حاجی كاكه‌ حه‌مه‌
هه‌ر بۆ ته‌واوكردنی ژماره‌ی ئه‌ندامانی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌به‌پێی رێكه‌وتننامه‌ی واشنتۆن ژماره‌ی 51 ئه‌ندام به‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌وێت، په‌رله‌مانی كوردستان له‌دانیشتنی ژماره‌ 3 ی رۆژی 15/10/2002 ئه‌ندامێتی فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورسیه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌كۆی ده‌نگ په‌سه‌ند كردو هه‌ر له‌ودانیشتنه‌دا سوێندی یاسای خوارد.
 له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ركی په‌رله‌مان گواستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و ئاشتی بوو بۆ قۆناعێكی پێشكه‌وتووتر، كه‌ئه‌ویش یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ی كوردستان بوو كه‌ له‌ئه‌نجامی شه‌ێ له‌ هه‌ولێر و سلێمانی دروستبوون، بۆیه‌ ئه‌م خووله‌ به‌خولی گواستنه‌وه‌ ناونرا.
 
ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان 3 مانگ بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی ((د، رۆژ نوری شاوێس)) و 2 مانگیش بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی ((د. كه‌مال فوئاد)) دیاریكرا. به‌ڵام به‌گشتی ئه‌م خوله‌ درێژه‌ پێده‌ری خولی یه‌كه‌می هه‌لبژاردنه‌كانی سالی 1992 بوو. له‌خولی گواستنه‌وه‌دا په‌رله‌مان چه‌ندین یاساو بریاری گرنگی ده‌ركردووه‌.

خولی دووه‌می په‌رله‌مان
 له‌رۆژی 30 كانوونی دووه‌می ساڵی 2005 خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدرا كه‌هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی گشتی بوو كه‌دوای رووخانی رژێمی سه‌دام له‌كوردستان و عیراق ئه‌نجام درا.
 له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2005 دانیشتوانی كوردستان جیا له‌دانیشتوانی ناوچه‌كانی تری عیراق له‌یه‌ك كاتدا ده‌نگیان بۆ هه‌ڵبژاردنی 3 ئه‌نجومه‌نی جیادا ئه‌وانیش: ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان- عیراق، كه‌له‌سنووری پارێزگاكانی (سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆك) ئه‌نجامدرا، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
پێویسته‌ بگوترێ كه‌ له‌م هه‌لبژاردنه‌دا خه‌ڵكی ناوچه‌ دابراوه‌كانی كوردستان: له‌هه‌رسێ پارێزگای (كه‌ركوك، نه‌ینه‌وا، دیالی) رێگه‌یان پێنه‌درا ده‌نگ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی گه‌رانه‌وه‌یان بۆسه‌ر هه‌رێم یه‌كلایی نه‌كرابۆوه‌، وه‌ك چۆن له‌ماده‌ی 58 ی قانونی ئیداره‌ی ده‌وله‌تی عیراق ناسراو به‌ TAL هاتبوو، كه‌ دواتر بووه‌ مادده‌یه‌كی ده‌ستووری له‌ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراق به‌ژماره‌ 140.
له‌هه‌ڵبژاردنی خولی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستان 13 لیستی جیاواز به‌شداریان له‌ ململانێكاندا كرد كه‌به‌سیستمی (نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی) به‌ێێوه‌چوو. تیایدا 1753919 كه‌س له‌دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان له‌كورد و توركمان و كلدان و ئاشووری و موسلمان و مه‌سیحی و ئیزیدی به‌شداریان تێدا كرد.


ژماره‌ی په‌رله‌مانتاران زیاد كرا
 له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌ 105 ئه‌ندام بۆ 111 ئه‌ندام به‌رزكرایه‌وه‌. له‌ئه‌نجامدا ته‌نها سێ لیست له‌كۆی 13 لیست كه‌به‌شداریان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كردبوو، توانیان بگه‌نه‌ په‌رله‌مان، ئه‌وانیش لیستی نیشتمانی دیموكراتی كوردستان كه‌ (104) كورسی و لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان عیراق (6) كورسی و لیستی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و سه‌ربه‌خۆكان (1) یه‌ك كورسیان به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2005 ی په‌رله‌مانی كوردستانه‌:
ئه‌نجامی كۆتایی خولی دووه‌می
ناوی لیسته‌كان                                                 كۆی ده‌نگه‌كان                    رێژه‌ی ده‌نگ    ژماره‌ی كورسی
1 لیستی نیشتمانی دیموكراتی كوردستان                    1570663                                  89.55%                 104
2 كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانی عێراق                         85237                                      4.86%                    6
3 لیستی زه‌خمه‌تكێشان و سه‌ربه‌خۆكان                        20585                                      1.17%                    1
4 پارتی كاری دیموكراتی كوردستان                               11748                                     0.67%                    0
5 بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان                       10952                                     0.62%                    0
6 لیستی بێلایه‌نه‌كان                                               10262                                     0.59%                    0
7  پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان                       9081                                     0.52%                    0
8  ته‌جه‌موعی كۆماری عێراق                                       9499                                     0.54%                    0
9  به‌ره‌ی نیشتمانی وه‌حده‌ی عێراق                              8255                                    0.47%                     0
10 بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازانی كوردستان                    6690                                    0.38%                     0
11 پارتی پارێزگارانی كوردستان                                    5506                                    0.31%                     0
12 حزبی ئه‌خای وه‌ته‌نی عێراقی                                  3422                                   0.20%                     0
13 ره‌وتی نیشتمانی كوردستان                                    2018                                    0.12                       0
                     
     كۆی گشتی ده‌نگه‌كان                                          1753919                                 100%               111
     ده‌نگه‌ ره‌تكراوه‌كان                                                23760        

هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان 2005   

لیستی ناوی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان(خولی دووه‌م)

1- عه‌دنان محمد رشاد مفتی
2- محمد قادر عبدالله‌ (د. كمال كه‌ركووكی)
3- فرست احمد عبدالله‌
4- احسان عبدالله‌ قاسم
5- اخر جمال انور
6- ادهم عوسمان احمد بارزانی
7- ئارام رسول مامند
8- ئه‌رسه‌لان غه‌فور محمد سلێمان
9- د. ئاریان خالێ شێخ جواد
10- ئارێز عبدالله‌ احمد
11- اسعد شاكر امین
12- اسماعیل محمود دزه‌یی
13- اسماعیل محمود عبدالله‌
14- اندوراس یۆحنا گۆرگیس
15- انور محمد غفور
16- ایدن عسمان ابراهیم
17- بابا تاهیر شیخ جه‌لال
18-  بارزان عبدالله‌ نێرالله‌
19- بارزان محمد قادر
20- باپیر كامه‌لا سلێمان
21- بایزار ملكو اوهان
22- بكر فتاح حسین
23- په‌خشان عبدالله‌ حسین
24- تاڤگه‌ حمد علی
25- جعفر مێگفی معروف
26- جمال شمعون ایلیا
27- جمال محمد قاسم
28- جمال یوسف بۆتانی
29- جمیل محمد عوسمان گه‌ردی
30- چرۆ علی حمه‌ امین
31- حاتم محمد جان حسن
32- حسن بابكر احمد
33- حسین محمد رشید
34- حمد عبدالله‌ محمود(به‌ڵێن)
35- خزر سلیمان خلیل
36- خلیل ابراهیم محمد
37- خورشید سلیم شێره‌
38- خه‌مان زرار اسعد
39- د.دلێر اسماعیل حقی شاوه‌یس
40- دلێر محمد شریف
41- ێشاد احمد ابراهیم
42- رشید كریم رشید
43- رمزیه‌ احمد رشید
44- د. ره‌مزان عبدالرحمن محمد رچا
45- رۆبیتان ابراهیم رۆسته‌م
46- رۆژان عبدالقادر دزه‌یی
47- رومیو حزیران نیسان
48- زرار گاهر امین
49- سارا خزر پیرۆت
50- سالم محمد علی
51- سه‌ردار سباح بوزو هه‌ركی
52- ملا سعدالدین ملا عبدالله‌ مولود
53- سواره‌ محمدامین حمد رشید
54- سۆزان شهاب نوری
55- سهام انور علی
56- شعبان محمد زاهر ێادق
57- شكری سالح تمر
58- شكریه‌ خزر بیروت
59- شمسه‌ سعید محمود
60- شوقی حسین ابراهیم
61- شهاب عبدالله‌ سدیق
62- شێخ الله‌ ابراهیم شێخ الله‌
63- شێردل عبدالله‌ حوێزی
64- شێروان ناسح عبدالله‌ حه‌یده‌ری
65- شیرین عبدالرحمن دینۆ
66- سبریه‌ غفار امین
67- زارق محمد سعید جامباز
68- تلعت خزر سیف الدین
69- تلعت محمد سالح توفیق
70- عادل محمد امین
71- عبدالرحمن احمد رزا
72- عبدالرحمن اسماعیل سلیم
73- عبدالكریم ابوبكر مستفا
74- عوسمان احمد محمدامین
75- عوسمان عبدالله‌ قادر (بانی مارانی)
76- عزالدین سلیم خدیدا
77- عمر عبدالرحمن  عدلی
78- عونی كمال سعید بزاز
79- غفور گاهر سعید مخموری
80- فاروق كریم فتاح
81- فتاح عبدالله‌ نقشبه‌ندی
82- فخریه‌ مسته‌فا محمد علی
83- فزیله‌ رمزان سعدالله‌
84- د.فۆاد احمد محمد بابان
85- ڤیان احمد خزر پاشا
86- ڤیان سلێمان حاجی بشار
87- قادر سعید خزر
88-كاكه‌ اسماعیل عمر ( سید كاكه‌)
89- كرخی نجم الدین نورالدین
90- كریم بحری عبدالله‌
91- كریم مجید شریف (جوتیار)
92- كه‌ژاڵ مجید قادر
93- كوردستان پیرداود قادر
94- كوێستان محمد عبدالله‌
95- گلاوێژ شابا ججی
96- گوڵناز عزیز قادر
97- گیلاس محی الدین محمد غریب
98- محسن علی اكبر
99- محمد احمد سالح
100- محمد حاجی محمود
101- محمد حكیم جبار
102- محمد رفعت عبدالرحمن
103- محمد سالح اسماعیل
104- محمد فرج احمد
105- مریم حسن ابراهیم
106- نازناز محمد عبدالقادر
107- د.ناسح غفور رمزان
108- نسرین حمه‌ سالح
109- د.نوری تاڵه‌بانی
110- هاله‌ سهیل خزر
111- هیوا سابر احمد

خولی سێیه‌م......

به‌رله‌ 4/6/2009 كه‌رۆژی كۆتایی هاتنی خولی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بوو عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی خولی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌نامه‌یه‌كدا كه‌رۆژی 5/1/2009 ده‌رچوێنراوه‌و ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌، تیایدا پێشنیاری رۆژی 19/5/2009 ی كردبوو  بۆ هه‌لبژاردنه‌وه‌ی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌لبژاردنی ئه‌و رۆژه‌شی بۆ ئه‌وه‌ی گه‌راندبۆوه‌ كه‌ یه‌كه‌م هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی له‌ كوردستان له‌ 19/5/1991 ئه‌نجامدراوه‌.
له‌نووسراوێكی تریشدا كه‌ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقی كردووه‌و مێژووی 26/3/2009 ی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان خولی دووه‌م جارێكی تر ته‌ئكیدی له‌سه‌ر رۆژی 19/5 كردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنی تێدا ئه‌نجامبدرێت بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌نووسراوه‌كه‌دا داوای له‌ كۆمسیۆن كردووه‌ بۆ دیاری كردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن ته‌نسیق له‌گه‌ل سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

دوای تاووتوێكردنی ئه‌و پێشنیاره‌ی سه‌رۆكی په‌رڵه‌مان له‌گه‌ل كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن له‌عیراقدا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌نامه‌ییه‌دا كه‌ مێژووی 11/4/2009 ی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ و  ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كردووه‌ تیایدا ئه‌وه‌ روونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌به‌ر ته‌رخان نه‌كردنی بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ كۆمسیۆنی باڵا له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدرال و نه‌بوونی پلانی دارایی روون و توانای ته‌كنیكی پێویست  كۆمسیۆن ناتوانێت له‌رۆژی 19/5/2009 هه‌لبژاردن ئه‌نجام بدات.

دوای ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن له‌عیراق رۆژی 2/5 /2009 سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان ئاگادار كرده‌وه‌ كه‌ له‌20/7/2009 به‌دواوه‌ ئاماده‌ن هه‌ڵبژاردن به‌رێوه‌ببه‌ن ئه‌وه‌بوو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌رۆژی 5/5/2009 له‌دانیشتنی ئاسایی ژماره‌ 9 ی خولی دووه‌می ساڵی چواره‌می له‌ خولی دوومی هه‌ڵبژاردن ئاماده‌بوو له‌ وتارێكدا له‌به‌رده‌م په‌رڵه‌مانی كوردستان  رۆژی 25/7/2009 ی دیاری كرد وه‌ك رۆژی هه‌ڵبژاردنی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌هه‌رێمی كوردستان و داواشی كرد هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمیش راسته‌وخۆ ئه‌نجام بدرێت.

دواتر رۆژی 25/7/2009 پرۆسه‌ی خولی سێیه‌می هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كه‌شێكی ئارام و به‌ئاماده‌بوونی چه‌ندین چاودێری نێوده‌وله‌تی و بیانی و عه‌ره‌بی و ناوخۆیی سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌رێوه‌چوو.
له‌هه‌ڵبژاردنی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا 24 لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كرد، بۆ كێبركێ له‌سه‌ر 111 كورسی و تیایدا 11 لیست توانیان ِرێژه‌ی یاسایی  به‌ده‌ست بێنن و بێنه‌ ناو په‌رله‌مان. ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش وه‌ك له‌نووسراوی ژماره‌ ( خ/9/1431 له‌ 18/8/2009) ی كۆمسیۆنی بالای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كان له‌عیراق هاتووه‌و ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه‌و تیایدا موساده‌قه‌ی كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌كه‌ كردووه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

1.  سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
ژماره‌ی پالێوراو               ناوی پالێوراو    كۆی ئه‌و ده‌نگانه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌          رێژه‌ی سه‌دی
12                             مه‌سعود بارزانی    1.266.397                                69.60
 
2. په‌رله‌مانی كوردستان
ژماره‌ی لیست   ناوی قه‌واره‌ولیسته‌ سیاسییه‌                 كۆی ئه‌و ده‌نگانه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌    رێژه‌ی سه‌دی
54                 لیستی كوردستانی                                                    1.076.370                               57.37 %
55                 ئازادی وعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی                                         15.028                                  0.80 %
57                 گۆڕان (التغیر)                                                             445.024                                 23.72 %
58                 بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌كوردستان/عیراق                           27.147                                   1.45 %
59                  لیستی خزمه‌تگوزاری وچاكسازی قائمه‌ الخدمات والاێلاح        240.842                                 12.84 %
67                  قائمه‌ الرافدین                                                           5.690                                     0.30 %
68                  المجلس الشعبی لكلدانی السریانی الاشوری                    10.595                                  0.56 %
69                  الحركه‌ الدیمقراگیه‌ التركمانیه‌ فی لاكردستان                     18.464                                   0.98 %
70                  قائمه‌ اربیل التركمانیه‌- لیستی توركمانی هه‌ولێر                  3.906                                   0.21 %
72                  قائمه‌ اێلاح التركمانی                                                  7.077                                   0.38 %
74                 ارام شاهین داود باكویان                                               4.198                                    0.22 %


لیستی ناوی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان (خولی سێیه‌م)

لیستی كوردستانی

1.  ئه‌رسه‌لان بایز ئیسماعیل
2.  حسن محمد سوره‌ محمد
3.   فه‌رسه‌ت احمد عبدالله
4.  محمد قادر عبدالله‌ ناسراو به‌دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی
5.  به‌كر كریم محمد سالح
6.  بێریڤان إسماعیل سه‌رهه‌نگ
7. په‌روین عه‌بدولێه‌حمان عه‌بدوڵا
8.  تارا تحسین یاسین ئه‌سعه‌دی
9. تارا عبدالرزاق محمد عمر
10.جلال علی عبدالله عوسمان
11. جمال تاهر ئیبراهیم محمد
12.  حازم تحسین سعید علی
13. خه‌لیل عوسمان حمد امین رسول
14. خورشید احمد سلیم یونس
15.  د. رۆژان عه‌بدولقادر احمد بایز دزه‌یی
16.  د. لیلی امیرعاچ عزیز
17.  د. ئاراس حسین محمود
18.  د.به‌شیر خه‌لیل تۆفیق
19.  د.سه‌روه‌ر عبدالرحمن عمر
20.  د.عمر حمدامین نوره‌دینی
21.  د.محمد موسی مسته‌فا
22.  دانا سه‌عید سۆفی
23.  دڵشاد شه‌هاب حاجی
24.  رازاو محمود فه‌ره‌ج
25.  رزگار محمد امین حمه‌سعید
26.  رفیق سابر قادر ته‌ها
27.  زكیه‌ سالح عبدالقادر رشید
28.  ژیان عومه‌ر شه‌ریف
29.  سالار مه‌حمود موراد عه‌لی
30.  سه‌ردار رشید محمد احمد
31.  سه‌میره‌ عبدالله ئیسماعیل
32.  سۆزان شه‌هاب نوری
33.  شڤان ئه‌حمه‌د عه‌بدولقادر
34.  شلێر محه‌مه‌د نه‌جیب
35.  شلیر محی الدین ێالح محمد
36.  شه‌ونم محمد غریب ته‌ها
37.  شوان عبدالكریم جلال محمود
38.  شۆرش مجید حسین مرسل
39.  شێروان ناسح عبدالله‌ سبفه‌ الله‌ حیده‌ری
40.  شیلان عبدالجبار عبدالغنی ابراهیم
41.  سباح بیت الله‌ شكری مه‌حمود
42. سه‌بیحه‌ ‌احمد مسته‌فا شوان
43.  عبدالسلام مسته‌فا سدیق علی
44.  عبدالله علی ئیبراهیم حسین
45.  علی حسین محمد حسن
46.  عمر سدیق محمد ئیبراهیم
47.  عمر عبدالرحمن علی عبدالله
48.  عونی كمال سعید عزیز البزاز
49.  عیماد محه‌مه‌د حوسێن
50.  فازڵ محه‌مه‌د قادر
51.  قادر احمد سمایل
52.  قادر حه‌سه‌ن قادر
53.  كاوه‌ محمدامین حسین
54.  كه‌یلی ئه‌كره‌م مه‌نتك
55.  گه‌شه‌ دارا جلال ئه‌حمه‌د
56.  گۆران ئازاد محه‌مه‌د عه‌بدوڵا
57.  لانه‌ ئه‌حمه‌د محمود عبدالقادر
58.  محه‌مه‌د دلێر مه‌حمود فه‌تاح
59.  محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د عه‌لی
60.  نیشتمان مورشد ساڵح
61.  نه‌ژاد عزیز قادر
62.  ئامینه‌ زكری سعید یوسف
63.  ئاواز عبدالواحد خزر علی
64.  ئه‌ڤین عومه‌ر ئه‌حمه‌د
65.  ئیسماعیل مه‌حمود عه‌بدوڵا

گۆران
1.   ئاشتی عزیز سالح ئیسماعیل
2.   ئاهه‌نگ عارف ره‌ئوف
3.   ئیسماعیل سعید محمد علی گه‌ڵاڵه‌یی
4.   بورهان رشید حسن
5    په‌ریهان قبلای محمد علی
6.   په‌یام ئه‌حمه‌د محمد ئه‌مین
7.   په‌یمان عبدالكریم عبدالقادر رسول
8.   په‌یمان عزالدین عبدالرحمن
9.   پێشه‌وا تۆفیق مه‌غدید حوسێن
10.  جعفر علی ره‌سول محمد
11.  دڵشاد حسێن قادر
12.  رێباز فتاح محمود نادر
13.  زانا ره‌ئوف حمه‌كریم
14.  سه‌رهه‌نگ فرج محمد محمود
15.  سیوه‌یل عوسمان ئه‌حمه‌د
16.  شاهۆ سه‌عید فتح الله
17.  شێرزاد عبدالحافز شریف فقێ محمد
18.  عبدالرحمن حسین ابابكر (زاخۆیی) ئێستا له‌لیستی سه‌ربه‌خۆیه‌
19.  عبدالله محمد امین
20.  عبدالله محمد نوری
21.  عدنان عوسمان محمد علی
22.  عه‌زیمه‌ نه‌جمه‌دین حه‌سه‌ن
23.  فه‌رمان عزالدین محمود
24.  كاردۆ محمد پیرداود حاجی
25.  كاروان سالح ئه‌حمه‌د (ئێستا له‌لیستی سه‌ربه‌خۆیه‌)
26.  كوێستان محمد عبدالله معروف علی
27.  نه‌ریمان عه‌بدوڵا قادر ئه‌حمه‌د
28.  نه‌سرین جمال مسته‌فا نجیب
29.  ڤیان عبدالرحیم عبدالله عبدالرحیم  


لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی

1.  عمر عزیز بهاْ الدین
2.  سه‌رگوڵ ره‌زا حسن حمه‌خان
3.  عبدالله محمود محمد سان ئه‌حمه‌د
4.  به‌یان ئه‌حمه‌د حسن كۆچه‌ری
5.   فازل حسن ئیسماعیل حسن
6.   سباح محمد نجیب حسن
7.   هاوإڕاز شێخ ئه‌حمه‌د حمد مام بایز
8.   سمیر سلیم ئه‌مین به‌گ حمه‌ به‌گ
9.   ئه‌حمه‌د سلێمان عبدالله حمه‌
10.  به‌فرین حسین محمد وه‌لدخان
11.  حمه‌ سعید حمه‌علی ئه‌ورحمان محمد
12.  ئه‌یوب نعمه‌ت قادر رحمان
13.  ناسك تۆفیق عبدالكریم عبدالرحیم
14.  بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان
15.  ئه‌حمه‌د ئیبراهیم علی ئه‌حمه‌د
16.  گولیزار قادر ئیسماعیل ئه‌مین

ئازادی و عه‌داله‌تی كۆمه‌لایه‌تی

1.  هاژه‌ سلیمان مسته‌فا

   لیستی رافیده‌ین

1.  سالم تۆما كاكۆ برایمۆك
2.  جهان ئیسماعیل بنیامین ئیسماعیل

     ئه‌نجومه‌نی میللی كلدانی سریانی ئاشوری

1.  سائر عبدالاحد ئۆگستی موشی
2.  سۆزان یوسف خۆشابه‌ العێرانی
3.  ئه‌میر گوگه‌ یوسف عودیش

بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی توركمانی له‌ كوردستان

1.   یه‌شار نجم الدین نورالدین عبدالله
2.  حمدیه‌ معروف ئه‌حمه‌د ته‌ها
3.  یاووز خورشید عوسمان یونس

لیستی توركمانی هه‌ولێر

1.  شێردڵ تحسین محمد حمادی

لیستی چاكسازی توركمانی

2.  عبدالقادر ئه‌كره‌م جمیل عبدالێمد

 ئه‌رمه‌ن

3.   ئارام شاهین داود باكۆیان

خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان.....

به‌ر له‌واده‌ی كۆتایی هاتنی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، د. ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌نوسراوێكدا  به‌ژماره‌ 4/3/6298 له‌ رۆژی 5/12/2012 داوایه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان - عیراق كردووه‌، تیایدا داوای دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه‌ و ده‌قه‌كه‌ی به‌مشێوه‌یه‌ هاتووه‌: "له‌ 7/9/2013 دا په‌رله‌مانی كوردستان ماوه‌ی چوار ساڵی خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردن ته‌واو ده‌كات، به‌ پێی بێگه‌ی دووه‌می یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ (1)ی ساڵی 2005 هه‌مواركراو، پێویسته‌ به‌ێێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌رسومێكی هه‌رێمی ده‌ربكات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێش ته‌واوبوونی ماوه‌ی یاسایی دیاریكراو له‌ ماده‌ی ئاماژه‌ پێكراو تیایدا ئاگاداری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌ تایبه‌تی كه‌ كۆمسیۆن ماوه‌ی (6) مانگی پێویسته‌ بۆ ئاماده‌كاری).

دواتر سه‌رۆكی هه‌رێمی كه‌وردستان به‌فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره‌ (50)  له‌ (18/4/2013)،  رۆژی 21/9/2013 دیاری كرد وه‌ك كاتی ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان - عیراق و هه‌لبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم  چونكه‌ ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمیش له‌هه‌مان واده‌ كۆتای دێت.

دواتر رۆژی 21/9/2013 پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌سیستمی نیمچه‌كراروه‌ به‌رێوه‌چوو، تیایدا (31) لیست به‌شداری پرۆسه‌كه‌یان كردوو سه‌ره‌نجام (17) لیست توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنن، ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنیش وه‌ك كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاندووه‌و موساده‌قه‌ی كردووه‌،  به‌م شێوه‌یه‌ی خوراوه‌یه‌:
لیست و قه‌واره‌ سیاسیه‌كان و كۆی ده‌نگه‌كانیان

ژ. لیست        ناوی قه‌واره‌و لیسته‌كان                                     كۆی ئه‌و ده‌نگه‌كانی‌ ‌                                 ژ.كورسی
110    لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان                                743984                                                   38
117    لیستی گۆڕان                                                           476736                                                  24
102    لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان                              350500                                                  18
105    لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی                                        186741                                                  10
104    لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی                                           118574                                                   6
101    لیستی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان                          21834                                                     1
111    لیستی سۆسیالیست                                                12501                                                     1    
107    لیستی ‌ئازادی                                                          12392                                                    1
115    لیستی ئاراسته‌ی سێیه‌م                                            8681                                                      1
126    لیستی رافدین ( قائمه‌ الرافدین )                                   6145                                                      2
127    ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كلدانی سریانی و ئاشووری                   5730                                                      2
124    لیستی پێشكه‌وتنی توركمان                                         5259                                                     2
121    لیستی هه‌ولێری توركمانی                                          1951                                                      1
120    لیستی گۆڕان و نوێبوونه‌وه‌ی توركمانی                             1926                                                      1
122    لیستی جبهه‌ی توركمانی عێراقی                                  1753                                                     1
125    لیستی ابناء النهرین                                                   1093                                                     1
131    لیستی ئه‌رمه‌ن                                                         531   


ناوی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان _ عێراق خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌م و كۆی ده‌نگه‌كانیان
 
 
1.   لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان

1 -  جمال عوسمان كارسول رحمن (جمال مورتكه)  
2 - به‌یار ظاهر سعید دیوالی
3 - ئومێد عبدالرحمن حسن عبدالله
4 - به‌شار مشیر اسماعیل صالح
5 - دڵَشاد شعبان عبدالغفار عبدالله
6 -  فرست صۆفی علی اسماعیل
7  - جعفر ڕبراهیم حاجی بیرۆ (جعفر ئیمنكی)
8  - علی علی هالۆ علی
9  - محمد علی یاسین طه‌ محمد
10 - ئیدریس علی ئیسلام یاسین
11 -  ئه‌نه‌س محمد شریف طاهر مێگفی (مه‌لا ئه‌نه‌س)
12 -  مه‌ردان خدر مێگفی عزۆ
13 -  ناظم كبیر محمد سعید ئه‌ودل
14 -  ئیبراهیم احمد سمۆ احمد
15 - ئه‌مینه‌ زكری سعید یوسف
16 -  نوری علی محمد رحمن
17 -  سیراج احمد محمد حمدڕمین
18 -  فرحان جوهر قادر مه‌لا
19 -  عه‌باس غزالی میرخان غالی
20 -  صالح به‌شار صالح عبدی
21  - شوان احمد نعمان جرجیس
22  - ئاری محمد عبدالرحیم محمد (ئاری هه‌رسین)
23 -  ضمان فیصل سلیم طه‌
24 -  محمد صادق سعید محمد شریف
25  - ته‌حسین اسماعیل احمد علی
26 -  زیاد حسێن عبدالكریم رشید
27 -  عبدالله جاسم رجب قگاس
28 -  هیڤا حجی میرخان ڕحمد
29 -  فیرز گه‌ عبدالخالق نجم الدین
30  - شیرین حسنی ره‌مه‌زان كۆچه‌ر
31 -  نجات محمد عبدالله ڕحمد
32  - ئاواز حمید حسێن حمد
33 -  حه‌یات مجید قادر محمد
34 -  زۆزان صادق سعید مێطفی
35 -  ڤالا فرید ڕبراهیم حسێن
36 -  ڤیان عباس عمر احمد
37 -  شیلان جعفر علی عبدالعزیز
38  -  مدینه‌ ئه‌یوب ڕحمد مێگفی
39  -  شامۆ شێخۆ نه‌عمۆ

2.  لیستی گۆڕان
 
1 -  علی حمه‌ صالح طه‌ محمد
2  - یوسف محمد صادق عبدالقادر
3  - شێركۆ حمه‌ امین قادر عبدالله
4 -  بێستون فائق محمد احمد
5  - برزۆ مجید عبدالله یوسف
6 -  عادل عزیز شكور احمد    
7  - رابون تۆفیق معروف خضر
8  - عمر عینایه‌ت حمه‌ سعید خوامراد
9 -  ئه‌یوب عبدالله اسماعیل عبدالله
10 -  ئێڤار ابراهیم حسێن ابابكر
11 -  حسن صالح محمد حمه‌ شریف
12 -  منیره‌ عثمان علی حسێن
13    ئومێد حمه‌ علی صالح رۆسته‌م
14 -  محمود عمر صالح سعید
15 -  ئه‌نوه‌ر قادر مصطفی عثمان
16 -  فائق مصطفی رسول حمد
17 -  عبدالرحمن علی رضا حمه‌ امین
18 -  قاره‌مان قادر فتاح مولود
19 -  پروا علی حمه‌ محمد
20  - زولفا محمود عبدالله كوێخا مارف
21 -  جوان اسماعیل عزیز رسوڵ
22  - رۆزا محمود عپمان مصطفی
23 -  به‌هار محمود فتاح احمد
24 -  په‌رێ صالح حمید صالح

3. لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان


1  - ده‌رباز عبدالله رسوڵ علی
2  - ئه‌رسلان بایز ڕسماعیل محمد  
3  - عزه‌ت صابر اسماعیل عبدالله
4 -  بێگه‌رد دڵشاد شكورالله فاضل
5  - سالار محمود مراد علی
6  - گۆران ئازاد محمد عبدالله
7  - زانا عبدالرحمن عبدالله قادر
8  - فرهاد حمه‌ صالح كریم
9  - قادر ئوتمان رسوڵ عبدالله
10-  ئاواز جه‌نگی بورهان نوری
11-  خه‌له‌ف احمد معروف قادر
12 - رێواز فائق حسێن محمد
13 - صالح فقێ محمد ڕمین كاكه‌ ڕحمد
14 - سعید محمد سعید سه‌یدا
15-  دلێر مصطفی حسن احمد
16 - ته‌لار لطیف محمد قادر
17 - مریم صمد عبدی حسێن
18-  گه‌شه‌ دارا جه‌لال احمد
 19-  سه‌ركه‌وت سه‌رحه‌د
20  - عباس فه‌تاح سالح
 

4.  لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی

1 -  كه‌نعان نجم الدین احمد محمد (حاجی كاروان(
2  - عمر صالح عمر فارس
3  - شێركۆ جه‌وده‌ت مصطفی عبدالل
4  - مولود مراد محی الدین سیدا
5  - سه‌هراب میكائیل محمدامین رسول
6  - ابوبكر عمر عبدالله سعید (ابوبكر هه‌ڵه‌دنی)
7  - غریب مصطفی حمه‌خان حسێن
8  - سوهام عمر قادر عمر
9  - به‌هار عبدالرحمن محمد مارف
10 - كه‌ژاڵ هادی فقێ داود   
11  - بهزاد درویش درویش

5. لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی

1 -   هه‌ورامان حه‌مه‌ شریف حه‌مه‌ رشید محی الدین
2  -  حسێن اسماعیل حسێن رسول
3  -  سۆران عمر سه‌عید احمد
4  -  فخرالدین قادر عارف مصطفی
5  -  نجیبه‌ لطیف احمد قادر
6  -  شوكریه‌ سمایل مصطفی حمدڕامین


6.  ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كلدانی سریانی و ئاشووری
 

1 -  وحیده‌ یاقو هرمز نونا
2 -  كمال یڵدا مرقوز دمیانۆس

 
7.  لیستی سۆسیالیست

1  -  عبدالله محمود محمد سان احمد

 
8.   لیستی پێشكه‌وتنی توركمان
 

1 - جوده‌ت جرجیس لطیف فتاح
2 - منی نبی نادر عبدالله

 
9.  لیستی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان

1- عمر مصطفی باوه‌میر پیرۆت

10.  لیستی رافدین ( قائمه‌ الرافدین )
 

1  - یه‌عقوب گورگیس یاقو گلیا
2  -  لینا عزریا به‌هرام شابۆ

 
11.   لیستی ئاراسته‌ی سێیه‌م

1 باپیر كاملا سلێمان كاملا

 
12.   لیستی ‌ئازادی

1-  عبدالرحمن فارس عبدالرحمن محمد
    
 
1   لیستی گۆڕان و نوێبوونه‌وه‌ی توركمانی

1- محمد سعدالدین انور شكور

 
14. لیستی هه‌ولێری توركمانی

1 -  ماجد عثمان توفیق سلێمان


 
 
15.   لیستی جبهه‌ی توركمانی عێراقی
 
1 -  ئایدن معروف سلیم احمد
    
 
16.  لیستی ئه‌رمه‌ن

1 - صروانت نیسان ماركۆس بگرس

 
17.  لیستی ابناء النهرین

1 - سرود سلیم متی یوسف


بڕیاریشه‌ رۆژی 30-9-2018 خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و هه‌ر حزبێك به‌پێی ئیستحقاقی خۆی له‌هه‌ڵبژاردن ئه‌ندامی له‌خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان هه‌بێت.


PUKmedia ئا /  ژینه‌ر محه‌مه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket