riklam

چی كامەی ناخۆشە؟

بابەتی گۆڕاو 12:52 PM - 2018-09-27
.

.

چی كامەی ناخۆشە؟

1ـ دەستپێكردنەوەی دەوامی مەكتەب.. كە دووەم ساڵت بێ‌ لە عەینی پۆلا.
2ـ بەرەبەیان.. كە بچی سەقف تێبكەی.
3ـ كۆڕەك تلیكۆم.. كە نیوەشەو مەسیجت بۆ بنێرێ‌.
4ـ برۆ.. كە مووی سپی تێئەكەوێ‌.
5ـ خوتبە.. كە ئەبێ‌ بە هەڕەشە لە حیزبەكانی تر.
6ـ ئەقڵ.. كە خوا نەیدا بە ئەولادت.
7ـ سووراو.. كە بە ملیوانی كراسەكەتەوە بێ‌.
8ـ ئافرەتی شۆخ و شەنگ.. كە بڵێن لە دەڵاڵی خانوو زیاتر شوقە و خانووی دیوە.
9ـ رۆمان.. كە لە دووەم لاپەڕەیەوە هەست بكەی كابرا كوردی نازانێ‌.
10ـ پەیڕەوو پڕۆگرام.. كە هیچ مەسئولێ‌ حسابی بۆ نەكات.
11ـ تەئریخ.. كە بە سەریعی بگەڕێتە دواوە.
12ـ مەسبەح.. كە زۆر كەس میزی تێبكات.
13ـ كوردایەتی.. كە ناوەرۆكەكەی عێراقچێتی بێ‌.
14ـ پۆستی باڵا.. كە بدرێ‌ بە هەتیوومەتیو.
15ـ موشكیلە.. ئەوەی كە خۆت بۆ خۆتی دروست بكەی.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket