PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

پاڵپشتی و سه‌رخستنی لیستی 105ی یه‌كێتی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رده‌وامی هه‌یه‌


27/9/2018 11:46:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

دیداری تایبه‌ت/  له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ شێخ شه‌ماڵ، به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستانی، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

له‌ ده‌سپێكدا پیرۆزبای له‌هه‌ڤاڵی به‌ڕێز كاك "قوباد تاڵه‌بانی" سه‌رۆكی لیستی مامی گه‌وره‌ و ته‌واوی كاندیده‌كان و هه‌روه‌ها لیستی 105ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌كه‌ین،

ڕۆژی 30/9/2018، جارێكی دیكه‌ ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان ،پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه‌ له‌ نه‌ریت وبنه‌ما كۆن و  سه‌ره‌تایه‌كانی یه‌كێتی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ یه‌كێتی هه‌میشه‌ ده‌ستپێشخه‌ربووه‌. له‌سه‌رده‌می شاخ به‌پراكتیك ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌ڕیوه‌براوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی دێهاته‌كان به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ نوێنه‌ری خۆیان به‌هه‌ڵبژاردن بۆئه‌نجومه‌ن دێهات دیاریكردوه‌ .

ئێستاش له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانداین، پێویسته‌ به‌شێوازێكی دیموكراسی و مه‌ده‌نیانه‌ ململانێی یه‌كتر بكه‌ین، ئه‌لێره‌وه‌ جیاوازییه‌كانی نێوان لیست و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌رده‌كه‌ون، له‌دواجار ئه‌ركه‌نیشتیمانیی و نه‌ته‌وه‌یه‌كان هه‌موومان به‌ده‌وری یه‌ك كۆده‌كاته‌وه‌، جگه‌له‌وه‌ش یه‌ك چاره‌نووس  كۆمانده‌كاته‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌كه‌ش، سه‌ركه‌وتنی گه‌لونه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌.
هه‌ڤاڵان و كادران و ئه‌ندامان و ده‌نگده‌ران یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێویسته‌ جارێكی دیكه‌ هه‌ڵبژاردن بكه‌ینه‌ كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانتان بۆ (ئارامی و هه‌لی كار و خزمه‌ت).
 دروشمه‌كان و به‌رنامه‌ی كاری بانگه‌شه‌ و كه‌مپینه‌كه‌ی لیستی 105 له‌ ئارامیی و هه‌لی كار و خزمه‌تا چڕ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌رنامه‌یه‌كی واقیعیانه‌ و ڕاست ودروسته‌، گوزارشته‌ له‌ ناخ و داوا كاری و خواسته‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، ئه‌مه‌ش له‌تواناو و ده‌سه‌ڵاتی (ی ن ك) دایه‌، داواكارین ده‌نگی بۆبده‌ن بۆ ده‌سته‌به‌ركردن و به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی .
وه‌ك (ئارامی،هه‌لی كار،خزمه‌ت) به‌رنامه‌ی ئه‌مجاره‌ی یه‌كێتی ته‌واو جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ جاره‌كانی دیكه‌،جیاوازیه‌كه‌ش زۆر ڕوونه‌ سه‌رۆكی لیسته‌كه‌ یه‌كێكه‌ له‌گه‌نجه‌كان و هه‌وڵی ئه‌وه‌ش دراوه‌ كه‌ ئه‌زموونی شاروشاخ، په‌رله‌مانی وحكوڕانی واته‌ چه‌كو قه‌ڵه‌م ئاوێته‌ی یه‌كتر كراوه‌، ئه‌ویش له‌ كاندیده‌كانی ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه‌ ،كاندیدی به‌ئه‌زموون و شاره‌زاو پسپۆڕ ،كاندیدی گه‌نج و تازه‌ پێگه‌یشتوو كه‌تێن وته‌وژمێكی تازه‌گه‌ری وخوێنێكی تازه‌ ده‌خه‌نه‌ نێو ئه‌و ده‌ریاییه‌ خوێنه‌ی كه‌یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ پێناو ئامانجه‌كانی گه‌لی كورد و كوردستانی به‌خشیوه‌، دووهه‌م باشترین به‌رنامه‌ی پێشكه‌شكردوه‌ كه‌خۆی له‌ 28 بابه‌ت و 308 خاڵ و به‌ندو برگه‌ ده‌بینێته‌وه‌ فراوانترین و باشترین به‌رنامه‌یه‌، هیوادارم ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بگاته‌ ده‌ستی ده‌نگده‌ران و خوێنه‌ران .
1. بانگه‌شه‌ی ئه‌م جاره‌ی لیستی 105 چۆن ده‌بینن؟
وه‌ڵام، ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ زۆر سه‌ركه‌وتووه‌، هۆكاری هه‌ره‌ سه‌ره‌كیش سه‌رۆكی لیست و به‌رنامه‌ و لێهاتووی و توانای كاندیده‌كانه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ڕاستبێت زۆر بوون ئه‌وانه‌ی به‌جۆرێكی دیكه‌ له‌ كاك قوباد سه‌رۆكی لیستی ١٠٥ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان گه‌یشتبوون، كه‌چی كه‌سێكی ئارام له‌سه‌رخۆ ژیر دوور له‌هه‌ڵچوون و گرژی،ووتاره‌كان ولێدوانه‌كان خۆیان شاهیدحاڵن بۆ كاك قوباد، پێموایه‌ زۆر سه‌ركه‌وتوه‌ و سه‌ركه‌وتوش ده‌بێت كه‌سێكی زۆر خۆشه‌ویسته‌ له‌ناو كۆمه‌ڵانی خه‌لكی كوردستان گه‌نجه‌ كاراكته‌رێكی به‌هێزی هه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ش له‌ده‌ستپێكی بانگه‌شه‌ی لیستی 105 دا و جۆشوخرۆشی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و به‌تایبه‌تیش یه‌كێتێكان، ئۆمێدی سه‌ركه‌وتن به‌دیده‌كرێت.
2. ڕۆڵی مامی بچوك و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و لیسته‌ له‌ چ ئاستێكدایه‌؟
وه‌ڵام، پێوایه‌ له‌ئاستێكی زۆر باشدایه‌ و  سه‌ركه‌وتووه‌، جێگای بڕواو متمانه‌ی خه‌ڵكه‌، له‌گه‌ڵ گه‌نج و پیرو جه‌وان ژن و مناڵ دێته‌وه‌، كه‌سێكی ساده‌و خاكییه‌ خه‌ڵك خۆشی ده‌وێ زۆر نه‌رموو ئارامه‌ و ئه‌مه‌ش له‌كرداری ڕۆژانه‌یدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌و هه‌موومان ده‌یبینین له‌كاتی بانگه‌شه‌ و به‌سه‌ركردنه‌وه‌و سه‌ردانه‌كاندا به‌ چ گه‌رم و گوڕی و خۆشه‌ویستیه‌كه‌وه‌  پێشوازی لێده‌كرێت له‌لایه‌ن ته‌واوی چین و توێژه‌كان  . 
3. كاندیده‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان جیاوازن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردو به‌شی زۆری گه‌نج و لاون، هۆكاری ئه‌مه‌ چیه‌ و گرنگی له‌ چیدایه‌؟
وه‌ڵام، گرنگی له‌وه‌دایه‌ كه‌ هه‌رگه‌نجنین ،هه‌روه‌ك باسمكردوه‌ له‌سه‌ره‌وه‌،كاندیده‌كان هه‌مه‌جۆرن ئه‌وه‌ی كه‌جێگای دڵخۆشیه‌ زۆرینه‌ی گه‌نجن، گه‌نج پێویسته‌ بێته‌پێش ئه‌وه‌ نوێبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌یه‌و پێویسته‌ گه‌نج  تاقه‌و خوێنی تازه‌ی تێدایه‌، حه‌ماسه‌ت و كاركردن نه‌وه‌ستان وبه‌رخۆدان بوێری تێدایه‌ ،گرنگیه‌كی دیكه‌ی هه‌یه‌ ئه‌ویش خۆبه‌خاوه‌ن زانین و خاوه‌نداریكردن . یه‌كێتی ئه‌وه‌نه‌بووه‌ كه‌ له‌سه‌رده‌می عه‌وله‌مه‌دا دروست بووبێت، یه‌كێتی له‌ ناخۆشترین‌ و بێ ئومێدترین ڕۆژگار  دروست بوو له‌ڕۆژگارێكدا هاته‌ مه‌یدان ئه‌و ڕۆژه‌ بوو كه‌ ئه‌رزی ڕاده‌خست وئاسمانی به‌خۆدائه‌دا، له‌سه‌ر به‌ردی ڕه‌ق و له‌ ژێر به‌فرو بارانی هه‌ره‌س به‌پێوه‌ وه‌ستا، له‌شار به‌نێو زینداندا، له‌شاخ به‌نیوئاگر وخوێندان گوزه‌ری كردووه‌، سه‌دان قۆناخی سه‌خت ومه‌حاڵی بڕی و ڕۆژگاری سه‌ختی به‌ڕێكرد، یه‌كێتی گه‌وره‌ترین به‌رپرسیاریه‌تی له‌ ئه‌ستۆیه‌ بۆئێستاو ئاینده‌، یه‌كێتی هه‌ر له‌كادروئه‌ندامی خۆی به‌رپرسنییه‌ یه‌كێتی به‌رپرسیارسیه‌تی گه‌لێكی مه‌زنی له‌ئه‌ستۆدایه‌، یه‌كێتی پێویسته‌ زۆر له‌وه‌ زیاتر هه‌وڵی خۆی بخاته‌ گه‌ڕو به‌رده‌وام پشتگیری و پشتیوانی كادیرانی گه‌نج بێت.
4. په‌یامی ئێوه‌ بۆ هاوڵاتیانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك سه‌باره‌ت به‌ده‌نگدان له‌ 30-9 دا به‌ لیستی 105؟
وه‌ڵام، ده‌نگدان به‌لیستی مامی گه‌وره‌مان،لیستی 105ده‌نگدانه‌ به‌ فیكرو ڕێبازه‌كه‌ی مامی گه‌وره‌مان، به‌ئازادی و دیموكراسی، به‌ خوێنی شه‌هیدا و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان زیندانیانی سیاسی به‌ئارامی و هه‌ڵی كارو خزمه‌ت ...
پێویسته‌  به‌شێوه‌یه‌كی ئارام و دروست، گه‌رموگوڕانه‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌برێت. ڕۆژی هه‌ڵبژاردن وده‌نگدان، وه‌ك وه‌فا و مۆڕاڵێكی سیاسی  بۆ سه‌رۆك "مام جه‌لال"، بۆ گیانی پاكی ده‌یان و سه‌دان شه‌هیدی سه‌ركرده‌ و كه‌له‌پیاوی مه‌زن و زیندانیان وتێكۆشه‌ران ئه‌ركێكی پیرۆز و مه‌زنه‌، ده‌نگبده‌ین بۆ سه‌رخستنی لیستی 105 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان .
زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی به‌ منتان به‌خشی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م دیداره‌، سه‌ره‌ڕای سه‌رقاڵی و خۆئاماده‌كردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆ كوردستان، به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی و سه‌رخستنی لیستی 105ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڤاڵی به‌ڕێزو خۆشه‌ویستی ته‌واوی چین و توێژه‌كان به‌ڕێز كاكه‌ "قوبادی سه‌رۆم مام جه‌لال" و ته‌واوی كاندیده‌ به‌تواناو دڵسۆزه‌كانی لیستی شه‌هیدانی یه‌كێتی،هیوای سه‌ركه‌وتن بۆسه‌رجه‌میان ده‌خوازین و له‌ ئێستاشه‌وه‌ خۆمان ئاماده‌ ده‌كه‌ین بۆ ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن و كه‌رنه‌ڤاڵی لیستی 105ی یه‌كێتێكه‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڤاڵی هێژا كاكه‌ "قوبادی مام" خۆشه‌ویستی هه‌مووان  .       

PUKmedia ئاماده‌كردنی/ هه‌ورامان ئه‌حمه‌د/نه‌رویج
                                                                                               

وێنە هەواڵ
  • image04
  • بانه‌ شیوه‌ن ده‌گێڕێت

  • image04
  • كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی

  • image04
  • به‌فر حاجی ئۆمه‌ران-ی سپی كرد

  • image04
  • له‌سلێمانی په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری شار لادرا

  • image04
  • كەمال موفتی و شێخ حەمە ئەمین شێخ ئەولاك

  • image04
  • ژنانی سه‌ركرده‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی G20

  • image04
  • سلێمانی ته‌رمی فه‌ریقی یه‌كه‌م كه‌مال موفتی له‌ ئامێزده‌گرێت

  • image04
  • دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ندێك شاری روسیا


                                           

حزبی شیوعی: 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌رهاویشته‌ی ریفراندۆم بوو


هاوڕێ باباعەلی: 16ی ئۆکتۆبەر دەرهاویشتەو کاردانەوەی ڕیفراندۆم بوو، ئۆپۆزیسیۆنی کوردی خەڵکیان توشی نائومێدیکردڕەخنەی لەسەردانەکەی مەسعود بازرانی گرت بۆ بەغدا.

لەئێوارە کۆ...


  هەزار و 300 هێلەك زەردی فەرەنسی دەستگیردەكرێن
  ئه‌ڵمانیا.. ئیواره‌یه‌كی هاورمۆنیای ره‌نگ و سروشت به‌ڕێوه‌چوو
                                           

پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌: هه‌رێم و عیراق بەدەنگ پێداویستییەكانمانەوە هاتوون


ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كارنه‌مه‌یه‌كی گشتگیر سه‌باره‌ت به‌ هه‌موو كێشه‌ و پێداویستیه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ڵه&...


  چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا په‌سه‌ندكرا
  كەژاڵ ئەحمەد: ڕاگەیاندن غەدری زۆری لێكردووم
                                           

به‌ڤیدیۆ.. PUKmedia دانپێدانانی چه‌ند تیرۆرستێكی خۆكوژ بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئاسایشی سلێمانی، گروپێكی تیرۆرستی ئینغیماسی و خۆكوژی داعش ، ئاشكراده‌كه‌ن و سه‌رپه‌رشتیارو چه‌ند خۆكوژێك وئه‌ندامانی ئه‌و گروپه‌و  هاوكارانشیا...


  رۆڵی‌ بێژه‌ر له‌ گه‌یاندنی‌ په‌یامی‌ هه‌واڵدا
  ناوەندی پرۆگرام و بەرنامەکان


کاریکاتێر