riklam

لایەنە شیعەكان رێككەوتون دەنگ بە بەرهەم ساڵح بدەن

عیراق 07:08 PM - 2018-09-26
.

.

لایەنە شیعەكان رێككەوتون لەسەر ئەوەی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری دەنگ بە بەرهەم ساڵح بدەن كە كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.

محەمەد لەگاش، پەرلەمانتاری پێشوو، ئەندامی رەوتی حیكمەی نیشتمانی بە PUKmediaی راگەیاند: لەكۆبوونەوەكەی هۆتێل بابل  هاوپەیمانی چاكسازی و بونیاتنانەوەو بنا‌و  گەیشتونەتە رێككەوتنی سەرەتایی كە لە كۆبوونەوەی رۆژی 2ی تشرینی یەكەمی داهاتووی پەرلەامنی عیراقدا دەنگ بە بەرهەم ساڵح بدەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق.

پیَِشتریش حەسەن مەسعودی پەرلەمانتاری رەوتی حیكمەی نیشتمانی بە (بغداد الیوم)ی راگەیاندبوو: هاوپەیمانی چاكسازی و بونیاتنانەوەو بنا‌و لەكۆبوونەوەیەكدا كە رۆژی 23ی ئەیلولی 2018 لە هۆتێل بابل بەڕێوەچووە، لەكۆبوونەوەیەكیاندا  رێككەوتن لەسەر ئەوەی دەنگ بە بەرهەم ئەحمەد ساڵح بدەن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق.

ئەو پەرلەمانتارەی رەوتی حكمەی نیشتمانی، راشیگەیاندبوو: قیبلەنامەكە بەرەو هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح بەسەرۆك كۆمار دەچێت كە زۆرترین چانسی وەرگرتنی ئەو پۆستەی هەیە، رونیشیكردۆتەوە كە هاوپەیمانی بونیاتنان كۆكە لەگەڵمان سەبارەت بەرهەم ساڵح. 

ئەمەش لەكاتێكدایە كە وەفدێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبەغدایەو لەگەڵ بەشێكی زۆری لایەن و سەركردە عیراقییەكاندا كۆبۆتەوە.

PUKmedia  تایبەت 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket