riklam

مەحمود سەنگاوی:دەبێت هەڵمەتی دەرگا بەدەرگا بكرێت بۆ سەرخستنی یەكێتیی

ی.ن.ک‌‌ 06:45 PM - 2018-09-26
.

.

محمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی دەزگای خزمەتی پێشمەرگە  داوای چركردنەوەی هەڵمەتی دەرگابەدەرگای دەكات بۆ سەرخستنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.

لەمیانەی دابەشكردنی رێز لێنان و پێدانی خەڵات بەژمارەیەكی بەر چاو لە رێكخستنە دێرینەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی بە ئامادەبونی محمودی حاجی ساڵح و وەستا فاروق بەرێوەچوو، هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی رایگەیاند:بەهەر شێوەیەك بووبێ پێوستە ئەوانەی دابڕاون یان زویربون بیانگێڕینەوە  بۆ ناو یەكێتیی و لەم هەڵبژاردنەدا دەنگبدەن بەلیستی 105ی  یەكێتی .

محمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی دەزگای خزمەتی پێشمەرگە   باسی لەقۆناغە جیاوازەكانی خەباتی نەتەوەكەمانی كرد كە چۆن یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رۆڵی سەرەكی تیایاندا هەبووە و وتی: دەبێت بەهەموولایەكمان كار بۆ بەهێزبونەوەی  یەكێتیی بكەین  تا خزمەتی زیاتری  كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكەین.

لەلایەكی ترەوە رێكخستنە دێرینەكانی یەكێتی  نیشتیمانی كوردستان بەڵێن و وەفاو ئەمەكداریان بۆ حزبەكەیان دوپاتكردەوەو  سوپاسی مەكتبی سیاسییانكرد لەبەرامبەر ئەو رێزلێنانەی كە بۆیان رێكخراوە.  بەڵێنیشیاندا لە 30 -9  دەنگ بدەن بە یەكێتی و هەموو هەوڵێكیشیان بۆ سەرخستنی یەكێتی بخەنەگەڕ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket