riklam

وەستا رەسوڵ: بە دەنگەكانمان هەولێر و سەری ڕەش دەهەژێنین

ی.ن.ک‌‌ 05:36 PM - 2018-09-26
.

.

ئەمڕۆ 26-9-2018 كەرنەڤاڵی جەماوەری ناساندنی كاندندیدانی لیستی 105 یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە بەشداری جەماوەرێكی زۆر لە لایەنگرانی یەكێتی لە قەزای قەڵادزێ بەڕێوەچوو.

سەرەتای مەراسیمەكە بە ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد و دوای ناساندنی بەشێك لە كاندیدەكان، وەستا رەسوڵ لێپرسراوی مەڵبەندی راپەرین وتەیەكی پێشكەشكرد و رایگەیاند: كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان و پێشمەرگە دێرینەكان جەماوەرە سەوزپۆشەكەی قەڵادزێ سڵاوتان لێبێت، سەربەرزم لەبەردەم جەماوەرێكدام ئەوەندە بەجۆش و خرۆشەوە بەشداری كەرنەڤاڵی بانگەشەی لیستەكەیان دەكەن وەستاوم.

وتیشی: ئێوەبوون پێشمەرگەتان لەماڵەكانی خۆتاندا بەخێوكرد ئێوە بوون یڕیارتاندا قەندیل دەبێت بەغدا بهەژێنێت هەژاندی، دڵنیام ئەمجارە دەتوانین هەولێر و سەری ڕەش بهەژێنین.

وەستا رەسوڵ راشیگەیاند: ئێمە لەبەردەم هەڵبژاردنێكی گەورەداین ئەمجارە بەوە رازی نابین چەند كورسی بین، پێویستە خۆمان ماندوو بكەین یەكەمی كوردستان بین بۆ ئەوەی كار لەسەر دروشمەكەمان بكەین و ئارامی سیاسی بەدەستبهێنین.

وتیشی: لێرەوە رایدەگەیەنین دەرگای ماڵی یەكێتی و دڵی مام جەلال كراوەیە بۆ كۆنە یەكێتییەكان و پێتان دەڵێین وەرنەوە یەكێتی ماڵی هەموو كەسێكە، هەروەها سەرجەم كاندیدەكانی یەكێتی خاوەنی شەهیدن و كور و كچی گەنج و بەئەمەكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانن كە كاك قوباد تاڵەبانی سەرقافڵەیانە و هیوادارین زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت.

PUKmedia  تایبەت

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket