riklam

یه‌كێتی له‌سلێمانی ئاهه‌نگی كۆتایی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌دات

ی.ن.ک‌‌ 12:46 PM - 2018-09-26
.

.

رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 27ی 9 له‌  شاری سلێمانی له‌ یاریگای سیروانی نوێ سه‌عات 5 ی ئێواره‌، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ به‌شداریی قوباد تاڵه‌بانی كاندیدی ژماره‌ 1 له‌ لیستی ژماره‌ 105 ی یه‌كێتی، ئاهه‌نگی كۆتایی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ خولی پێنجه‌م ڕێكده‌خات.

هه‌ر وه‌ك چۆن له‌ سه‌ره‌تاوه‌ جه‌ختمان له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ڵمه‌تێكی مه‌ده‌نیی دیموكراتییانه‌ سه‌رپێ ده‌خه‌ین و پابه‌ند ده‌بین به‌ ڕێنماییه‌كانی (كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی)، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌یش كۆتایی به‌ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌كه‌مان ده‌هێنین. به‌و پێیه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان بڕوای ته‌واوه‌تیی به‌ فره‌یی سیاسی هه‌یه‌و شێلگیرانه‌ به‌رگریی لێكردووه‌، بۆیه‌ خۆی به‌ به‌رپرسیار ده‌زانێت له‌ پاراستنی ئه‌و كه‌شوهه‌وا دیموكراتییه‌.

‎داواش له‌ هه‌ڤاڵان و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌ین، وه‌كو چۆن له‌ ماوه‌ی بانگه‌شه‌دا به‌گه‌رموگوڕییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و قوباد تاڵه‌بانیدا بوون، ئاواش سبه‌ینێ به‌ هه‌مان گه‌رموگوڕییه‌وه‌ به‌شداریی بكه‌ن و بۆ هه‌موو لایه‌كی بسه‌لمێنن كه‌ هه‌مووان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدان.
له‌پێناوی ئارامی و هه‌لی كار و خزمه‌تیشدا، 30ی 9 ده‌نگ به‌ لیستی 105 بده‌ن و سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ له‌ به‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه‌ی خۆتان و هه‌ڤاڵ قوباد تاڵه‌بانی كاندیدی ژماره‌ 1 بده‌ن.
 
‎سه‌میر هه‌ورامی
‎وته‌بێژی هه‌ڵمه‌تی قوباد تاڵه‌بانی
2018-9-26

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket