riklam

قوباد تاڵه‌بانی : به‌ ده‌نگی ئێوه‌ هاوسه‌نگی ده‌گێڕینه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 12:37 PM - 2018-09-26
.

.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌26-9-2018 به‌ ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی 105 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی كه‌رنه‌ڤاڵی جه‌ماوه‌ری سه‌وزپۆشه‌كان له‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌سه‌ره‌تا سیروان كوێخا نه‌جم لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌وته‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: چه‌مچه‌ماڵییه‌كان هه‌میشه‌ به‌وه‌فابوون بۆ ڕێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال و له‌سه‌ر ڕێبازه‌كه‌ی مامی گه‌وره‌ به‌رده‌وام ده‌بن.

وتیشی: لیستی 105ی یه‌كێتی لیستی تێكۆشه‌رانی كوردستانه‌.

پاشان قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی 105 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند: چوار ڕۆژمان ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ تۆمار بكه‌ن و 30- 9 بكه‌نه‌ ڕۆژی سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی و لیستی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان.

قوباد تاڵه‌بانی وتیشی: یه‌كێتی وارسی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانه‌ و یه‌كێتی خه‌مخۆری ڕاسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌ و هه‌ر یه‌كێتییه‌ ده‌توانێت ئارامی و ئازادی كوردستان بپارێزێت و قه‌دری ئازادی و ئارامی بزانێت.

سه‌رۆكی لیستی 105 ی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ یه‌كێتی هێزی گه‌له‌ و ده‌توانێت ئارامی و خۆشگوزه‌رانی دابین بكات و وه‌فادار ده‌بێت بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی.
وتیشی: ئێمه‌ كوردستان ئاوه‌دان ده‌كه‌ینه‌وه‌ و به‌ڵێنی كه‌مان داوه‌، به‌ڵام جێبه‌جێمان كردووه‌ و به‌ ده‌نگی ئێوه‌ هاوسه‌نگی هێز ده‌گێڕینه‌وه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket