riklam

ڤیتۆڵ چالاكییه‌كانی له‌ ئێران راده‌گرێت

ئابوری 09:47 AM - 2018-09-26
.

.

گروپی كۆمپانیاكانی ڤیتۆڵ كه‌ تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ بازرگانیی وزره‌و كاڵا بنه‌ڕه‌تییه‌كان، كاروچالاكییه‌كانی له‌ ئێران راده‌گرێت.

له‌میانه‌ی به‌شداریكردنیدا له‌ كۆنفرانسی نه‌وتی ئاسیاو ئۆقیانوسی ئارامدا كه‌ له‌ سه‌نگافوره‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، مایك موڵه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری په‌ره‌پێدانی ئه‌و گروپه‌ رایگه‌یاندووه‌: له‌دوای 4 ی تشرینی دووه‌می داھاتووه‌وه‌، سه‌رجه‌م كاره‌كانیان له‌ناو ئێراندا راده‌گرن.

ئه‌وه‌ش ئه‌و واده‌یه‌یه‌ كه‌ ئه‌مریكا دیارییكردووه‌ بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئێراندا.

گروپی كۆمپانیاكانی ڤیتۆڵ گه‌وره‌ترین كڕیاری نه‌وته‌ له‌ جیھاندا.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket