riklam

وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتیی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتمانی كۆده‌بێته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 01:29 AM - 2018-09-26
.

.

وه‌فدی یه‌كێتیی له‌به‌غدا، له‌درێژه‌ی كۆبونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ  هاوپه‌یمانی نیشتمانی كۆبونه‌وه‌.

 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌فده‌كه‌، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند:له‌درێژه‌ی دیدار و كۆبونه‌وه‌كانمان له‌به‌غداد وه‌ك وه‌فدی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ به‌رواری ۲٠۱۸/۹/۲٥ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتیمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر ساڵح موتڵه‌گ كۆبوینه‌وه‌. 

 

وتیشی:له‌و دیداره‌دا پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی سه‌رگۆڕه‌پانی سیاسی عێراق وپێكهێنانی حكومه‌تی نوێ تاوتوێكرا. 

 

رونیشكرده‌وه‌:پاشان تیشك خرایه‌ سه‌رپرسی دیاریكردنی سه‌رۆك كۆمار،كه‌ده‌بێت پارێزه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ده‌ستور بێت ونوێنه‌رایه‌تی هه‌موو گه‌لانی عێراق بكات،هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا جه‌خت له‌وه‌كرایه‌وه‌ ده‌بێت پرۆسه‌ی سیاسی له‌عێراق گۆڕانكاری به‌سه‌ردابێت وهه‌موو ئه‌و هه‌ڵه‌ وكه‌موكورتییانه‌ی هه‌بووه‌ چاره‌سه‌ربكرێت.

 

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket