riklam

تره‌مپ رێسا باوه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ده‌شكێنێت

جیهان 10:04 PM - 2018-09-25
.

.

ئه‌مڕۆ 25-9-2018 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕێسایه‌كی باوی كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی شكاند كه‌ ماوه‌ی سه‌ده‌یه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

وه‌ك ڕێسایه‌كی باو، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان یه‌كه‌مجار سه‌رۆكی به‌رازیل یان نوێنه‌ره‌كه‌ی وتار پێشكه‌ش ده‌كات و پاشان سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی  خولی 73 ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، میشێل تامر، سه‌رۆكی به‌رازیل چووه‌ سه‌ر شوێنی وتاردان ، وتاری خۆی پێشكه‌ش كرد و كۆتایی پێهێنا، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا بوو، كه‌ هێشتا دۆناڵد تره‌مپ نه‌گه‌یشتبووه‌ هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كه‌، بۆیه‌ فراناندا ئیسبینوزا سه‌رۆكی ئه‌م خوله‌ به‌ ناچاری داوای له‌ لینین مۆرینۆ سه‌رۆكی ئیكوادۆر كرد، كه‌ وتاری خۆی پێشكه‌ش بكات، ئا له‌م كاته‌دا كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی تره‌مپ له‌به‌رده‌م بینای كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بوو، هه‌روه‌ها لێدوانی تره‌مپ بۆ ڕۆژنامه‌نوسان زیاتر دوایخست.

 له‌ ساڵی(1955)ه‌وه‌ یه‌كه‌مین جار  سه‌رۆكی به‌رازیل وتار پێشكه‌ش ده‌كات و دواتر سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌ حاڵه‌تێكی جیادا له‌ ساڵانی (1983-1984) ئه‌وه‌ ڕوویداوه‌ كه‌ ئه‌م ڕێسا به‌كارنه‌هێنرا.

ئه‌م پرۆتۆكۆڵه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، كه‌ هیچ سه‌رۆكێك حه‌ز ناكات، یه‌كه‌مجار وتار پێشكه‌ش بكات، پاشان به‌ یاسای خوارزمی كه‌ زۆر ئاڵۆزه‌و پشت به‌ زۆر لایه‌ن ده‌به‌ستێت، سه‌رۆكی وڵاتان وتار پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

PUKmedia و/ گۆران قادر

سه‌رچاوه‌: sky NEWS

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket