riklam

پۆلیسی هه‌ولێر: ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م ماجدی مۆڵ رووداوی هاتوچۆبووه‌

کوردستان 09:25 PM - 2018-09-25
.

.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر رایانگه‌یاند: رووداوه‌كه‌ی به‌رده‌م ماجدی مۆڵ رووداوی هاتوچۆبووه‌.

كه‌مێك پێش ئێستا سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ نزیك بازاڕی ماجدی مۆڵی شاری هه‌ولێر و له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌سنه‌زان، دوو ئۆتۆمبێل خۆیان به‌یه‌كدا كێشاوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ یه‌كێك له‌ ئۆتۆمبێله‌كان گڕی گرتووه‌وه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

 راشیگه‌یاند: به‌ پێی وته‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ئه‌نجامی سوتانی ئۆتۆمبێله‌كان كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌و دووكه‌سی تریش برینداربوون.

وتیشی: هه‌ر دوای رووداوه‌كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ سه‌ر شوێنی رووداوه‌كه‌ و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش ئاگره‌یه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردوه‌و له‌ ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردوه‌.

PUKmediaتایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket