قوبادیش كوڕی مامه.....!!
بیروڕا 09:01 PM - 2018-09-25.
ن: عه‌بدولواحێد محه‌مه‌د
له‌م رۆژانه هاوڕێیه‌كی ڵێشمه‌رگایه‌تی مامی گه‌وره‌مان یاده‌وه‌ریه‌كی زۆرجوانی بۆ گێڕامه‌وه، وتی ئێمه ڵێشمه‌رگه بووین له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مام جلال، باره‌گای سه‌ركیمان له چه‌می رێزان بوو، به سه‌ركردایه‌تی مام چوین بۆ شه‌ڕی رزگار كردنی شارۆچكه‌ی ڵێنجوین له كۆتایی ساڵی 1961 و سه‌ره‌تای ساڵی 1962، له شه‌ڕه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتین و ده‌سكه‌وتی زۆر باشمان هه‌بوو له چه‌ك و فیشه‌ك و ته‌نانه‌ت بڕی (11)هه‌زار دیناریشمان به ده‌سكه‌وت، ئه‌و كات جانتاو سندوق و قاسه نه‌بوو ڵاره‌كه‌مان خسته ناو جه‌مه‌دانیه‌كه‌وه هه‌رده‌مێ لای ڵێشمه‌رگه‌یه‌ك بوو تا گه‌ڕاینه‌وه باره‌گاكانی خۆمان، ئینجا مام داوای ڵاره‌كه‌ی كرد و ڵێشمه‌رگه‌كانیش بۆیان هێنا كه ژماردیان دوای ئه‌و هه‌موو هه‌وراز و نشێو‌و و مانه‌وه و رێ رۆیشتنه ڵاره‌كه هه‌روه‌كو خۆی بوو، له درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌كه‌ی وتی ئێمه چه‌ند كه‌سێكمان خاوه‌ن ژن و ماڵ بووین، ماوه‌یه‌كی زۆربوو كه‌سمان چاومان ڵێیان نه‌كه‌وتبوو، دوای چه‌ند رۆژێك مام بانگی كردین و ڵێی وتین ده‌بێت بڕۆن بۆ گوندی كلێسه و ماڵی فلان كه‌س ، وتمان به‌ڵێ به بێ ئه‌وه‌ی ڵرسیار بكه‌ین بۆچی ده‌مان نێریت، وتی به‌رگه‌كانیشتان بگۆڕن چونكه كورته‌ك و شه‌رواڵه‌كانمان كۆن و دڕاوبوون، بانگی به‌رڵرسه‌كانی كرد ئه‌وانه‌ی به‌رگیان باشبوو داوای لێ‌كردن به‌رگه‌كانیان به ئێمه بده‌ن، ئه‌وانیش جێبه‌جێیان كرد و ڵێیان داین ، ئیتر رۆیشتین بۆ دێیه‌كه و ئه‌و ماڵه‌ی بۆمان دیاریكرابوو، ته‌ئكیدیشی لێكردینه‌وه له‌وێ نابێت بمێننه‌وه ده‌بێت راسته‌وخۆ بگه‌ڕێنه‌وه دێی (ئۆمه‌ر گومه‌ت)، وتمان به‌ڵێ باشه و رۆیشتین ، دواجار گه‌یشتینه گونده‌كه سه‌یرمان كرد ، خێزانه‌كانیان بۆ هێنابووینه ئه‌و ماڵه‌ی كه مام بۆی دیاریكردبووین، ئیتر به‌یه‌كتر شاد بووینه‌وه، بێ دواكه‌وتن له گه‌ڵیان گه‌ڕاینه‌وه بۆ به‌ری كه‌ركوكی زێی بچوك، خه‌رجیشمان ڵێ درابوو بۆ ئه‌و15رۆژه‌ی مۆڵه‌ت درابووین ، كه ده‌بوو دوای ئه‌و ماوه‌یه راسته‌وخۆ بگه‌ڕێینه‌وه هه‌ر وامان كرد، خێزانه‌كانیشمان چۆن هێنرابوون به هه‌مان رێگه گه‌ڕێنرانه‌وه دیاره هه‌موی هه‌ر مام به گه‌وره‌یی و دڵسۆزی و خۆشه‌ویستی خۆی بۆ ڵێشمه‌رگه، ئه‌و ورده‌كاریه‌ی كردبوو، ئه‌و وتی تا دنیا ماوه باسی مام بكه‌یت هه‌ر ته‌واو نابێت، منیش باوه‌ڕم وایه ئه‌و ڵیاوه دیارده‌ی سه‌ده‌یه‌ك بوو و دووباره نابێته‌وه ، به‌ڵام راستیه‌ك هه‌یه ده‌مه‌وێت راشكاوانه بیڵێم، كاك قوباد له هه‌ڵسوكه‌وت و ڵه‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌یه‌وێت ئه‌و رێچكه و رێبازه به زیندوویی بهێلێته‌وه، سه‌یر ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ هه‌موو چین و توێژه‌كان، مامۆستایان، كرێكار ان، كاسبكاران ، جوتیاران، گه‌نجان ، به‌ساڵاچوان ، ژنان ، قوتابیان و خوێندكاران، خۆی به هاوبه‌ش و خه‌مخۆریان ده‌زانێت، به‌نده ده‌توانم شایه‌تی ئه‌و راستیه بده‌م،ئه‌و خه‌مخۆرێكی جددی ڵرۆسه‌ی ڵه‌روه‌رده و فێركردن و مامۆستایان بووه و به‌رده‌وامیشه له‌سه‌ری، ڵێویسته بوترێ له‌كاتی ئاڵۆزیه‌كان و ڵه‌ككه‌وتنی ڵرۆسه‌ی ڵه‌روه‌رده، به‌رده‌وام له ڵه‌یوه‌ندیدا بوو، چه‌ندین جار له ڵاڵ بینین و راسته‌وخۆ دانیشتن له‌گه‌ڵی بۆ دیاری كردنی رێگه چاره‌كان هه‌ر كاتێكیش ڵێویست بوو بێت راسته‌خۆ ڵه‌یوه‌ندیم ڵێوه كردووه له‌كاتی گونجاو و نه‌گونجاوه وه‌ڵامی داومه‌ته‌وه وتوێژمان له‌سه‌ر رێگه‌چاره‌كان كردووه، لێره‌دا به‌باشی ده‌زانم وه‌ك نمونه‌ی خه‌خۆری و به ده‌نگه‌وه هاتنی، ئاماژه به چاره‌سه‌ركردنی شێوازی ڵێدانی موچه‌ی مامۆستایانی كه‌ركوك بكه‌م ، به تایبه‌ت دوای هێرش و ڵه‌لاماری هێزه‌كانی عێراق بۆ سه‌ر ناوچه دابڕێنراوه‌كان و داگیركردنه‌وه‌یان كه بۆشاییه‌ك له كه‌ركوك دروست بوو، ده‌بوو بۆ موچه مامۆستایان رێگای كه‌ركوك ته‌قته‌ق كۆیه هه‌ولێریان بكوتایه‌وه، هه‌موو لایه‌كیش ده‌زانین وێرای دووری روحیش له‌ناوله‌ڵی عفریت بوو، بۆیه داوامان كرد موچه‌كان ببرێته چه‌مچه‌ماڵ، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانتر مامۆستایان ده‌ستیان ڵێبگات ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڵه‌یوه‌ندیم به كاك قوباده‌وه كرد به‌ڕێز وه‌زیری ڵه‌روه‌رده‌ش ئاگاداربوو، به‌ڕێزیشیان فه‌رمانیكرد ڵاره‌كه ببرێته چه‌مچه‌ماڵ، ئه‌و ده‌م كێشه‌ی ئه‌وه هه‌بوو كه چۆن ئه‌و ڵاره‌یه ببرێت، من دووباره ڵه‌یوه‌ندیم به‌كاك قوباده‌وه كرد، ئه‌ویش وتی سه‌بر بگره چاره‌سه‌ری ده‌كه‌م و ئاگاداریشت ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌وه بووه دوای ماوه‌یه‌ك ڵه‌یوه‌ندی كردووه، به‌ڕێزیان فه‌رمویان ئه‌وه بۆم چاره‌سه‌ر كردن، بانكیشم دیاركرد به‌ڵاسه‌وانه‌كانی خۆشم ڵاره‌كه ده‌نێرم، ئه‌و ده‌م وتم گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ده‌ڕوێت، قوبادیش كوڕی مامه، چۆن مام خه‌مخۆری هه‌ڤاڵ و هاوڕێكانی بووه كاك قوبادیش خه‌مخۆری هه‌موانه، بۆیه ڵێویسته له‌سه‌ر هه‌موو یه‌كێتیه‌كان ، دۆستان، مامۆستایان، دڵسۆزانی ئه‌م گه‌له و رێبازه ڵیرۆزه‌كه‌ی مام، ده‌نگ به‌لیستی 105 و به‌ربژێره‌كان به‌تایبه‌ت مامی بچوك بده‌ن، به‌و ده‌نگدانه ده‌سڵێك روحی مام شاد ده‌كه‌ن ئینجا رێبازه‌كه‌شی به زیندوویی ده‌هێڵنه‌وه .
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28