ئایا قوباد مێژووه‌كه‌ی ترودۆ دووباره ده‌كاته‌وه؟
بیروڕا 08:57 PM - 2018-09-25.
جه‌ستن ترۆدۆ ( سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای كه‌نه‌دا) سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌نجی ڕوح سوك، ئه‌م كه‌سایه‌تیه له ساڵی ١٩٧١ له خێزانێكی سیاسی هاته دونیایه‌وه ، كوڕی پییه‌ر ترودۆی ١٥ هه‌مین سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دایه. ده‌ركه‌وتنی ئه‌م كه‌سایه‌تیه بۆ ٢٠٠٠ ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك ووتارێكی پێشه‌كه‌ش كرد له مه‌راسیمی ناشتنی باوكی‌دا. ساڵی ٢٠٠٨ بووبه ئه‌ندام په‌رله‌مان و ساڵی ٢٠١٣ له كونگره‌ی پارتی لیبراڵدا وه‌ك سه‌رۆك ئه‌و پارته هه‌ڵبژێردرا. به‌داوی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا ئه‌م سه‌ركرده لاوه خۆی ئاماده‌كرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی ٢٠١٥ له كاتێكدا لیبراڵه‌كان له په‌رله‌مانی ووڵاتدا ئه‌وكات خاوه‌نی ٣٦ كورسی بوون له كۆی ٣٠٨ كورسی په‌رله‌مان، ئه‌م سه‌ركرده گه‌نجه به سێ به‌ڵێنه دیاره‌كه‌ی( ١- زیادكردنی باج له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندان ،٢- ڕێگه‌دان به له‌باربردنی منداڵ ،٣- پشتیوانی له یاسا و ڕێكاره‌كانی پاراستنی ژینگه) ژماره‌ی كورسیه‌كانی گه‌یانده ١٨٤ ، كه ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌رچه‌رخانێكی سیاسی چووه لاپه‌ره‌كانی مێژووی كه‌نه‌داوه. شایه‌نی ئاماژه پێكردنه كاتێك كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی پێكهێنا یه‌كسانی جێنده‌ری كرده بواری پراكتیكه‌وه و نیوه به نیوه له ژن و پیاو بووه پێكهاته‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی كه ئێستا ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
به‌گه‌ڕانه‌وه و چواندنی كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌كو قوباد تاڵه‌بانی، سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌نجی ڕوح سوك، بگره گه‌نجتر له ترۆدۆ ، به هه‌مان شێوه له دایك بووی خێزانێكی سیاسی ، باوكیان له كاتی لاوێتیدا ده‌ستیان داوه‌ته سیاسه‌ت و هه‌روه‌ها پارێزه‌رییش وه‌ك رێچكه ئه‌كادیمیه‌كه‌یان هاوبه‌شه، ته‌نها ئه‌وه‌ی پییه‌ر ترۆدۆ له مام جه‌لال جیاده‌كاته‌وه ئه‌و له خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و بزنسمان دا گه‌وره بووه و مامیش له خێزانێكی مامناوه‌ند له ئاستی ئابوری گه‌وره‌بووه. زیاتر ده‌ركه‌وتنی قوباد تاڵه‌بانی له كایه‌ی سیاسی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوای نه‌خۆشكه‌وتنی مام جه‌لال ، هه‌رچه‌نده له‌ساڵی٢٠٠٣ وه‌ك یاریده‌ری نوێنه‌ری یه‌كێتی له ئه‌مریكا ده‌ست به‌كار بووه وه‌كو پۆستی سیاسی تاوه‌كو ئه‌ـمڕۆ كه جێگری حكومه‌تی هه‌رێمه. وه‌ك ئاماژه‌م پێكرد فۆكس له‌سه‌ر كوڕه‌كانی مام جه‌لال به دوای كۆچی باوكیاندا بوه پێویستیه‌ك چی وه‌كو حزب یان جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی. لێره به‌دوا دوو ڕێگه یان دوو بژارده خۆی به‌ده‌رخست، دووركه‌وتنه‌وه له سیاسه‌ت بێ سه‌رئێشه یان به‌رده‌وامیدان به كاروانه ته‌واونه‌كراوه‌كه‌ی مام. ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت بژاده‌ی دووهه‌م یان به ده‌ربڕینێكی تر خواستی یه‌كێتی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان هه‌ڵبژارد.
پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه ، قوباد تاڵه‌بانی چۆن به چی میكانیزمێك ڕووبه‌ڕووی ئه‌م هه‌موو ته‌حدایانه ده‌بێته‌وه له كاتێكدا حزبه‌كه بۆ خۆی خاوه‌نی كۆمه‌ڵێ قه‌یرانه ، كه پێویستی به نه‌فه‌سێكی درێژه بۆ چاره‌سه‌ركردنی، ئه‌مه به جیا له نه‌یاره‌كانی یه‌كێتی كه هه‌ندێكیان به‌تامی دوژمن مامه‌ڵه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌داوی ئه‌م پرسیاره جه‌وهه‌ریه‌مان ده‌سكه‌وێت ده‌بێت ئه‌م كه‌سایه‌تیه وه‌كو خۆی پێناسه بكرێت، پێش هه‌رشتێ ئه‌گه‌ر سایكۆلۆژیه‌ن ته‌ماشای هه‌ڵسو و كه‌وته‌كانی بكه‌ین ده‌ركرێت بڵێین كه‌سێكی ساده و ڕوبه‌خه‌نده‌یه و توندڕه‌و نیه ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌كه بۆ پۆزه‌تیڤی له كه‌سێتیدا و متمانه به‌ده‌ستهێنه، چالاك ده‌رده‌كه‌وێت له ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی، هه‌میشه موته‌فائیله له بۆ چونه‌كانیدا و به‌ڵێنی قه‌به‌ش نادات كه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا نه‌بێت، ئارام و هێمنه و ئاشته‌وایی زۆر لامه‌به‌سته و كاری جدیشی بۆ ده‌كات، خاوه‌ن دیدێكی كراوه‌یه بۆ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مه‌ش واده‌كات ئاینده‌ی سیاسی به هه‌مان ئارسته بنه‌خشێنێ.
هه‌موو ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌ی باسكران به‌شێكن له كه‌سێتی قوباد تاڵه‌بانی، هه‌ڵبژاردنی ئه‌م كه‌سه‌ش بۆ ئه‌م كێبڕكێ سیاسه زۆر مه‌دروس و عه‌قڵانیه وه‌كو سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كاتێكیش به سێ به‌ڵێنی( ئارامی، خزمه‌ت، هه‌لی كار) خۆی و لیسته‌كه‌ی ده‌ناسێنێ ده‌زانێت و مه‌به‌ستێتی كه بێ ئاشته‌وایی و ئارامی نه جه‌ماوه‌ر خزمه‌ت ده‌كرێت وه نه هه‌لی كاریش فه‌راهه‌م ده‌بێت. كۆی یاده‌وه‌ری سه‌ركه‌وتنه‌كانی جه‌ستن ترۆدۆ وێنه‌ی قوبادم دێنێته به‌ر چاو كه چه‌نده ئه‌م دوو كاركته‌ره باوك ئاسایان هاوشانی یه‌كترن . هه‌ر بۆیه گه‌شبینم له سه‌ركه‌وتنی خۆی و لیسته‌كه‌ی بۆ ئاینده‌یه‌ك كه خه‌ڵكی كوردستان لێی به‌هره‌مه‌ند بن، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش به پشتیوانی ئێوه ده‌كرێت كاتێك قوباد هه‌مان مێژووی ترودۆ ده‌نه‌خشێنێت.
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19