یه‌كێتی مامۆستایان: پرۆسه‌ی خوێندن بێ كێشه به‌ڕێوه‌بچێت
کوردستان 08:52 PM - 2018-09-25.
مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا پیرۆزبایی له‌ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌ڕوی خوێندكاران و قوتابیه خۆشه‌ویست و ئازیزه‌كان، له‌لایه‌كیتر داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، هه‌موو هه‌وڵێك بخاته گه‌ڕ له پێناوی ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵیش پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا وه‌كو ئه‌و چوار ساڵه‌ی پێش‌و له‌نێو جه‌نجاڵی و بوون و نه‌بووندا به‌ڕێوه نه‌چێت، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان
ده‌رباره‌ی ساڵی تازه‌ی خوێندنه‌وه
جه‌ماوه‌ری كوردستان
مامۆستایانی دڵسۆز
سڵاوی په‌روه‌رده و زانستتان لێبێت
هه‌موو لا ئه‌و راستیه ده‌زانین پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن بنه‌مای بنه‌ڕه‌تی دروستبوون و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروسته، له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و راستیه، رێكخراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان به بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیشه‌وه پانتایه‌كی باشیان له ئیمكانیاتی ماددی و مه‌عنه‌ویان بۆ ته‌رخانكردووه و به‌رده‌وامیش كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، چه‌ندین كۆنفرانس و رێككه‌وتنیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كراوه، له‌وانه رێككه‌وتنی ( مه‌سقه‌ت)، (داكار)،( لین شۆن) دوا هه‌مینیان به‌رنامه‌ی پۆست (2015)ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كه له ئه‌یلولی (2015)و له كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی سه‌رانی وڵاتانی جیهان بڕیاری لێدرا، به‌رنامه‌كه (17) مادده له‌خۆ ده‌گرێت مادده‌ی (4)ی به‌ته‌نیا بۆ په‌روه‌رده و فێركردنه، دیاره ئه‌و مادده‌یه‌ش حه‌وت بڕگه له‌خۆ ده‌گرێت چاره‌سه‌ر و چۆنیه‌تی به‌ره‌و پێشه‌وه‌چونی بۆ هه‌موو جومگه‌كانی په‌روه‌رده دیاریكردووه، پێویسته بوترێ سه‌رباری ئه‌و بایه‌خه جیهانیه به‌رده‌وامه پێی، گرنگی په‌روه‌رده و فێركردن له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌و پێدراوه پێویسته‌ی له‌بواره جیاجیاكان پێنه‌دراوه هه‌میشه كێشه و ئاڵۆزی تێدا هه‌بووه له‌ساڵی (2014)ه‌وه‌ش به‌هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكاره‌وه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده به‌گشتی و مامۆستایان به‌تایبه‌تی روبه‌ڕوی گرفتی گه‌وره بوونه‌وه گرنگترینیان دواكه‌وتنی موچه، سه‌رباری هه‌وڵی زۆری (ی.م.ك) كێشه‌كان له‌سه‌ره‌تایی (2016)ه‌وه قوڵتر بوونه‌وه به‌سه‌پاندنی پاشه‌كه‌وتی زۆره‌ملێ، وایكرد پرۆسه‌كه به ته‌واوه‌تی بكه‌وێته به‌رمه‌نگه‌نه‌ی هات و نه‌هات، به بڕوای (ی.م.ك) ئه‌و چوار ساڵه به‌دیاریكراوی دوو ساڵ دوایی، پرۆسه‌كه به‌زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر گه‌وره‌وه له روی زانست و زانیاریه‌وه به‌ڕێوه‌چو، هه‌رگیز جێگای ویستی ئاره‌زو نه‌بووه .
به‌ڕێزان ، دڵسۆزان
چه‌ند رۆژێكیتر به‌دیاریكراوی له (2)ی تشرینی یه‌كه‌م زه‌نگی تازه‌ی ساڵی خوێندنی (2018-2019) لێده‌درێت، یه‌كێتـی مامۆستایانی كوردستان له‌لایه‌ك پیرۆزبایی له‌ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌ڕوی خوێندكاران و قوتابیه خۆشه‌ویست و ئازیزه‌كانمان، له‌لایه‌كیتر داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، هه‌موو هه‌وڵێك بخاته گه‌ڕ له پێناوی ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵیش پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا وه‌كو ئه‌و چوار ساڵه‌ی پێش‌و له‌نێو جه‌نجاڵی و بوون و نه‌بووندا به‌ڕێوه نه‌چێت، زۆر گرنگه حكومه‌ت پابه‌ندی پره‌نسیپه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان بێت و پێویستی و داواكاریه‌كانی كۆی پرۆسه‌كه و مامۆستایان جێبه‌جێ بكات، كه پێك دێت له:
1- هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه به‌بڕوای (ی.م.ك) هیچ پاساوێك نه‌ماوه بۆ درێژه‌دان به‌و سته‌مه‌ی له‌مامۆستایان ده‌كرێت .
2- كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و موچه پاشه‌كه‌وتكراوانه تێدا كۆبكرێته‌وه زۆریش پێویسته مامۆستایان سود له‌و پاره‌یه وه‌رگرن بۆ بواره جۆراوجۆره‌كان ( قه‌رز، سولفه، ئاو ، كاره‌با) هتد ...
3- ته‌رخانكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا كه نابێت كه‌متر بێت له (18%)ی بودجه‌ی ساڵانه یان (25%)ی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی .
4- ته‌رخانكردنی (4%) ئه‌و هاوكاری و یارمه‌تیانه‌ی له حكومه‌ته‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وه‌ری ده‌گرن بۆ په‌روه‌رده و فێركردن.
5- داواكاری (ی.م) له‌هه‌ردوو بڕگه‌ی ( 3 و 4) بۆ ئه‌وه‌یه:-
ڕ- بینا و باڵه‌خانه‌ی زیاتر بكرێت تاوه‌كو ورده ورده كۆتایی به‌دوو ده‌وامی و سێ ده‌وامی بێت.
ب- پرۆگرامه‌كان به‌رده‌وام گۆڕانكاریان تێدا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوشانی هه‌ڵكشانه زانستیه‌كان بێت
ج- كه‌مپ و هۆڵ و تاقیگه‌ی سه‌رده‌میانه بۆ زانكۆكان فه‌راهه‌م بكرێت كه مخابن تا هه‌نوكه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا به‌تیۆری به‌ڕێوه ده‌چێت نه‌ك به براكتیكی .
د- بایه‌خدان به په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام به‌تواناكانی مامۆستایان له كردنه‌وه‌ی خولی زانستی و رێگاكانی وانه وتنه‌وه و زانستی ده‌رونناسی .
ه- ناردنی چه‌ند گروپێك له‌مامۆستایان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات تاوه‌كو له نزیكه‌وه ئاشنای په‌روه‌رده پێشكه‌وتوه‌كانی جیهان بن .
6- زۆر گرنگه هه‌موو مامۆستایان شوێنی نیشته‌جێبوون شیاوی هه‌بێت یان به‌هره‌مه‌ند بن له زه‌وی نیشته‌جێبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن داهێنانی ته‌واو له روی زانستی و خزمه‌تكردن بكه‌ن .
7- بایه‌خدان به خوێندنی كوردی له ناوچه دابڕێنراوه‌كان به دابینكردنی میلاك و پرۆگرام و ته‌واوی پێویستیه‌كانیتر.
جه‌ماوه‌ری كوردستان
مامۆستایانی خۆشه‌ویست
قوتابیان و خوێندكاران
جارێكی‌تر ساڵی تازه‌ی خوێندن له ئێوه و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان پیرۆز بێت، به‌هیوای ئه‌وه‌ی هه‌ژمونی ساڵانی رابردوو كه روبه‌ڕومان بۆوه‌و ئازاری زۆرمان پێوه چه‌شت، ئه‌مساڵ دووباره نه‌بێته‌وه‌و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده به شاڕێگه‌ی خۆیدا بڕوات .
به‌هیوای سه‌ركه‌وتن
هه‌ر بژین
یه‌كێـتی مامۆستایانی كوردستان
مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
24/ 9/ 2018
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25