riklam

دیاله‌ ..خێزانه‌كان حاشا له‌كوڕه‌ داعشیه‌كانیان ده‌كه‌ن

عیراق 08:30 PM - 2018-09-25
.

.

له‌سنوری پارێزگای دیاله‌، زیاتر له‌ 40 خێزان حاشا له‌كوڕه‌كانیان ده‌كه‌ن كه‌له‌ڕیزه‌كانی داعشدان.

 

محه‌مه‌د عیسا چالاكوانی سیاسی له‌ سنوری پارێزگای دیاله‌، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: زیاتر له‌ 40 بۆ 50 خێزان له‌سنوری پارێزگای دیاله‌ بێتاوانی خۆیان له‌چوونی كوڕه‌كانیان بۆ ریزه‌كانی داعش راگه‌یاندوه‌.

 

وتیشی: هاوكات حاشیان لێكردون ونه‌بوونی هیچ جۆره‌ په‌یوه‌ندیه‌كیان پێیانه‌وه‌ دووپاتكردوه‌ته‌وه‌.

 

ئه‌و چالاكوانه‌ ووتی: راسته‌ داعش له‌سنوره‌كه‌ لاوازبووه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌ی پچڕپچڕ بڵاوه‌یان پێكراوه‌، جار جار كرده‌وه‌ی تیرۆرستی مه‌ترسیدار ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket