riklam

زۆرترین یاسای پەرلەمان لە سەرۆكایەتی یەكێتیدا دەرچووە

کوردستان 07:56 PM - 2018-09-25
.

.

زۆرترین یاساكانی پەرلەمان لەخولی دووەمدا دەرچوون كە سەرۆكایەتی پەرلەمان بەدەست یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە بووە و تێیدا 92 یاسا دەرچوێندراون، كە ئەمەش بەراورد بە خولەكانی دیكەی پەرلەمان بە زۆرترین رێژەی دەرچوونی یاسا دادەنرێت.

لەوتارێكیدا كە لە ژمارەی سبەی رۆژنامەی كوردستانی نوێ بڵاو دەبێتەوە، فوئاد ئەحمەد داتای ژمارەی یاساكانی خولەكانی پەرلەمانی خستۆتەروو رایدەگەیەنێت، خولی دووەمی پەرلەمان كە سەرۆكی پەرلەمان لای یەكێتی بووە،كە عەدنان موفتی سەرۆكی پەرلەمان بەراورد بە خولەكانی دیكە، زۆرترین یاسای تێدا دەرچووە.

لە وتارەكەیدا نووسەر ئاماژەی بەوەشكردووە ساڵی ٢٠٠٧ كە دەكەوێتە ناو خولی دووەم زۆرترین یاسای تێدا دەرچووە.

وتارەكە روونیكردووەتەوە بەبەراورد بەخولەكانی تری پەرلەمان، خولی دووەم كە سەرۆكایەتییەكەی بەدەست یەكێتیەوە بووە، 92 یاسای تێدا دەرچووە كە زۆرترین ژمارەی یاسا دادەنرێت لە خولەكانی پەرلەماندا.

فوئاد ئەحمەد لە بەراوردەكەدا روونیشیكردووەتەوە، لە خولی یەكەمی پەرلەمان 86 یاساو لەخولی گواستنەوەش 86 یاساو لەخولی سێیەمیش 74 یاساو لەخولی چوارەمیش تەنها 31 یاسا دەرچوون، هەروەها ساڵی 2007 كە دەكەوێتە چوارچێوەی خولی دووەم، زۆرترین یاسای تیادا دەرچووە كە ژمارەی یاساكانی 39 یاسایە. و لەوكاتەشدا سەرۆكایەتی پەرلەمان بەدەست یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە بووە.

نووسەر هاوپێچی وتارەكەی لیستێكی بەگرنگترین ئەو یاسایانەش ئامادەكردووە كە لەخولی دووەمدا دەرچوون.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket