riklam

عه‌بادی: كاندیدی سه‌رۆك كۆمار پابه‌ندی یه‌كپارچه‌یی عیراق بێت

عیراق 07:24 PM - 2018-09-25
.

.

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند، هه‌ر كاندیدێك بۆ سه‌رۆك كۆمار پێویسته‌ پابه‌ندی یه‌كپارچه‌یی عیراق بێت.

عه‌بادی له‌میانه‌ی وتاری رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا كه‌ ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ پێشكه‌شی كرد وتی: هه‌ر كاندیدێك بۆ سه‌رۆك كۆمار پێویسته‌ پابه‌ندی یه‌كپارچه‌یی عیراق و پاراستنی سه‌روه‌رییه‌كه‌ی بێت.

له‌باره‌ی چاكسازی سیستمی دارایی و دادوه‌ریشه‌وه‌ وتی: عیراق پێویستی به‌ كاراكردنی سیستمه‌كانی به‌دواداچوونی سه‌رمایه‌ و چاكسازی بوێرانه‌ی سیستمی دادوه‌رییه‌، تا گومانی له‌سه‌ر نه‌مێنێت.

سه‌باره‌ت به‌و داواكارییانه‌ش كه‌ بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران باس ده‌كرێن، عه‌بادی وتی: ئه‌و داواكارییانه‌ سیاسین و پشت به‌ هیچ بنه‌مایه‌كی ده‌ستووری نابه‌ستن، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی كێشه‌كانی به‌سره‌وه‌ بوونی هۆكاری سیاسی له‌پشت سوێری ئاوی به‌سره‌ ره‌تكرده‌وه‌.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket