riklam

لە 40٪ی یاسا دەرچووەكان هی یەكێتی بوون

کوردستان 07:07 PM - 2018-09-25
.

.

لە ماوەی چوارساڵی رابردوودا لە خولی چوارەمی پەرلەمانی و كابینەی 8ی حكومەتی هەرێم، فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و تیمی وەزاری یەكێتی لە حكومەت رۆڵی بەرچاویان گێراوەو %25ی كۆی پرۆژەكانیان ئامادەكردووە و  لە 40٪ زیاتری یاسا دەرچووەكانیش هی یەكێتی بوون.

فوئاد ئەحمەد لە وتارێكیدا كە دووسبەی لە رۆژنامەی كوردستانی نوێدا بڵاودەبێتەوە، سەرجەم پرۆژە یاساكانی فراكسیۆنی یەكێتی و كوتلەی وەزاری یەكێتی لە خولی چوارەمی پەرلەمان و كابینەی 8ی حكومەت رووندەكاتەوە.

بەپێی داتاكانی وتارەكە، لە خولی چوارەمی پەرلەماندا 206 پرۆژە یاسا خوێندنەوەیان بۆكراوەو لە كۆی ئەو ژمارەیەش 53 پرۆژەی لەلایەن فراكسیۆنی یەكێتییەوە پێشكەشكراوە كە دەكاتە %25ی كۆی پرۆژەكان.

هەر بەپێی ئەو داتایانەی كە نووسەر لە وتارەكەیدا خستوویەتەروو، لە كۆی ئەو 206 پرۆژەیە 6 پرۆژە یاسای لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە پێشكەشكراوەو لە كۆی ئەو 6 پرۆژەیەی حكومەت 5 پرۆژەی لەلایەن كوتلەی وەزاری یەكێتی پێشكەشكراوەو لەلایەن سكرتێری یاسایی ئەنجومەن د. ئامانج رەحیم ئامادە كراون.

هەروەها وتارەكە ئەوەشی روونكردووەتەوە، كۆی ئەو پرۆژە یاسایانەی لەلایەن فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمان و كوتلەی وەزاری یەكێتی لە حكومەت پێشكەشكراون 59 پرۆژەن، كە لە 25٪ زیاتری كۆی پرۆژەكانە.

سەرەرای ئەوەش لە خولی چوارەمی پەرلەماندا 31 یاسا دەرچووە كە  10  یاسا پرۆژەی فراكسیۆنی یەكێتی بووە لە پەرلەمان، 3 پرۆژەش هی كوتلەی وەزاری یەكێتی بووە لە حكومەت، كە دەكاتە 13 یاساو لە 40٪ زیاتری یاساكان پێكدەهێنێت.

PUKmedia   تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket