قوباد تاڵه‌بانی: گه‌رمیان ده‌كه‌ینه نمونه‌یه‌كی گه‌شی ھه‌رێم
ی.ن.ک 07:05 PM - 2018-09-25.
رۆژی سێ شه‌ممه (٢٥/٩/٢٠١٨) به‌ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی ژماره 105 ی یه‌كێتی، كه‌رنه‌ڤاڵی ناساندنی كاندیده‌كانی لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كه‌لار به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا سه‌ره‌تا "سامان گه‌رمیانی" لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی گه‌رمیانی یه‌كێتی له‌وتارێكیدا بیری جه‌ماوه‌ری سه‌وزی گه‌رمیانی ھێنایه‌وه كه‌چۆن قوباد تاڵه‌بانی له‌ماوه‌ی كاركردنیدا له‌حكومه‌ت بۆ گه‌رمیان درێغی نه‌كردووه و خزمه‌تی ئیداره‌كه‌ی كردووه، سه‌رباری قه‌یرانی دارایی‌ش توانیویه‌تی پرۆژه‌ی رێگاوبان بخاته‌گه‌ڕ، وتیشی: چۆن ئێوه‌ی گه‌رمیانی دڵسۆز پێشتر چ له‌سه‌نگه‌ر و چ له‌سندوقه‌كانی ده‌نگدان درێغیتان نه‌كردووه، به‌و جۆره‌ش به‌جۆش و خرۆشه‌وه به‌شداری له‌ھه‌ڵبژاردنی 30 ی ئه‌م مانگه بكه‌ن و ده‌نگ به‌لیستی 105 بده‌ن.
له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا و دوای خۆناساندنی كاندیداكانی لیستی ژماره 105 ی یه‌كێتی له‌گه‌رمیان، قوباد تاڵه‌بانی كاندیدی ژماره 1 و سه‌رۆكی لیستی ژماره 105 ی یه‌كێتی وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا سڵاوی یه‌كێتییه دڵشێره‌كانی شاری ھه‌ولێری قه‌ڵاو مناره، خۆڕاگرانی بادینانی بۆ شێروانه‌ی سه‌وزپۆش و گه‌رمیانییه خوێنگه‌رمه‌كانی یه‌كێتی گه‌یاندو وتی: ته‌نیا ناوبردنی گه‌رمیانیه‌كان ووره و ئازایه‌تیمان پێ ده‌به‌خشێت، گه‌رمیانیه‌كان ناونیشانێكی پان و به‌رینن بۆ داستانه‌كانی یه‌كێتی، له‌خۆڕانه‌بوو مامی گه‌وره‌مان ناوی قه‌ڵای سه‌وزی یه‌كێتی لێناوه، ئێمه ده‌زانین ھێنده‌ی گه‌وره‌یی خزمه‌ت نه‌كراوه، بۆیه كارده‌كه‌ین بۆ ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێ له‌ئاوه‌دانی و په‌ره‌پێدان، له‌پێناوی ئارامی، و ھه‌لی كار و خزمه‌ت به‌گشت كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌ت خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی گه‌رمیان، ئه‌م دروشمانه موزایه‌ده نین به‌ڵكو تێگه‌یشتنی قوڵمانه له‌خه‌م و ئازاره‌كانی گه‌رمیانییه سه‌ربه‌رزه‌كان.
له‌باره‌ی به‌ڵێنه‌كانی لیستی یه‌كێتیه‌وه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتری گه‌رمیان، قوباد تاڵه‌بانی وتی: نامانه‌وێ چیتر ئێوه له‌دووره‌وه سه‌یری ئاگری بیره نه‌وته‌كان بكه‌ن، پێشتر سه‌دان ملیۆن دۆلار له‌پاره‌ی نه‌وت بۆ پرۆژه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره سه‌رف كراوه به‌ڵام ئه‌وه شتێكی كه‌مه و له‌مه‌ودوا كارێك ده‌كه‌ین كه ئێوه سودمه‌ندی یه‌كه‌م بن له‌سامانه سروشتییه‌كانی ناوچه‌كه‌تان.
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه كه: له‌م وێستگه‌یه‌شدا گه‌رمیان له‌پێشه‌نگی گرنگی پێدانی ئێمه‌دایه، كارنامه‌ی ماوه‌ی رابردوومان له‌حكومه‌ت، سستمی بایۆمه‌تری، پۆرتاڵی خزمه‌ت، شه‌فافكردنی دۆسیه‌ی نه‌وت، ئه‌نجامدانی چاكسازی ئیداری، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كان، تاپۆكردنی خانووه بێ تاپۆكان به‌تایبه‌ت كه‌لار كۆن و رزگاری كه‌دڵنیابن جێبه‌جێ ده‌كرێت، شایه‌تن له‌سه‌ر خه‌مخۆریمان.
قوباد تاڵه‌بانی به‌ڵێنیشیدا: كه رێگاوبانه‌كانی سنوری گه‌رمیان چاك ده‌كه‌ینه‌وه، ناوچه‌ی ئازاد بۆ بازرگانی دروست ده‌كه‌ین، قه‌ڵای شێروانه‌ش كه‌بومه‌له‌رزه‌ش نه‌یتوانی بیڕوخێنێت، ئه‌و پارچه‌یه‌شی چاك ده‌كه‌ینه‌وه، كارئاسانی بۆ وه‌به‌رھێنه‌رانی ناوخۆیی و بیانی ده‌كه‌ین تا به‌سه‌رمایه و پسپۆڕییه‌كانیان ببنه ھۆی دابینكردنی ھه‌لی كار بۆ ھه‌زاره‌ھا رۆڵه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و كچان و كوڕانی گه‌رمیان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌ھیدان.
له‌درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا بۆ سه‌وزپۆشه‌كانی گه‌رمیان، قوباد تاڵه‌بانی دووپاتیكرده‌وه كه‌لیستی 105ی یه‌كێتی، لایه‌نگری سه‌رسه‌ختی لامه‌ركه‌زی و حكومه‌تی خۆجێییه له‌پێش ھه‌موویانه‌وه بۆ گه‌رمیان، ئێمه ده‌سته‌ڵاته‌كانی ناوه‌ند شۆڕ ده‌كه‌ینه‌وه بۆ شار‌و شارۆچكه‌كان، جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان ده‌به‌خشین به‌خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت بۆ گه‌رمیان، له‌چوار ساڵی داھاتووشدا ئاوڕێكی جدی ده‌ده‌ینه‌وه له‌بواری وه‌رزشی له‌ناوچه‌كه‌دا.
سه‌رۆكی لیستی ژماره 105ی یه‌كێتی وتیشی: خۆشه‌ویستیم بۆ گه‌رمیان و گه‌رمیانیه‌كان به‌و ڕاده‌یه‌یه كه‌جارێك پرسیارم لێ كرا، ئه‌گه‌ر له‌م پۆسته نه‌بوومایه چ پۆستێكم ده‌ویست، وتم : قه‌سه‌م به‌خوا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان.
قوباد تاڵه‌بانی وتیشی: ده‌زانم گه‌رمیانیه‌كان ئازاد و ڕه‌خنه‌گرن، ناھه‌قی له‌كه‌س قبوڵ ناكه‌ن و نه‌یانكردووه، شانازیش به‌وه ده‌كه‌ین كه‌دوای راپه‌رین یه‌كه‌م شاربوون كه‌ده‌نگی ناره‌زایه‌تیتان به‌رزكرده‌وه به‌ڕووی خه‌مساردی و په‌راوێزخستن، ئێمه‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌مان پێ خۆشتره تا كپ كردنی ده‌نگه‌كانتان، بیرتان نه‌چێ ده‌نگی دلێری ئێوه‌بوو یه‌كێتی راچڵه‌كاند تاكو بكه‌وێته خۆی و به‌گوڕو تینێكی نوێوه بێته‌وه ناو مه‌یدان، زۆر لایه‌ن ویستیان خۆیان بكه‌ن به‌خاوه‌نی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێوه به‌ڵام شكستیان ھێنا، خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی گه‌رمیان باش ده‌زانن كه‌چاره‌سه‌ری كه‌موكورتییه‌كان ته‌نیا به‌یه‌كێتی ده‌كرێت. خاوه‌نی ئه‌زمون و كه‌ره‌سته‌ی حكومڕانییه نه‌ك ھێزگه‌لێك كه‌جگه له‌دروشم و موزایه‌ده و خولقاندنی نائارامی، ھیچ شاره‌زایی و ئه‌زمون و ته‌ماسێكیان نیه له‌گه‌ڵ كێشه و قه‌یرانه‌كان.
سه‌رۆكی لیستی 105 ی یه‌كێتی داوایه‌كی ئاراسته‌ی گه‌رمیانیه‌كان كرد و رایگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتیه‌كه‌مان بگه‌یه‌نیینه لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتن با ھه‌موومان ده‌ست له‌ناو ده‌ست له‌م ھه‌ڵبژاردنه پشتی یه‌كێتییه‌كه‌مان بگرین، گه‌ر ئێوه ھاوكارمان بن به‌سه‌رخستنی لیستی خۆتان، گه‌رمیان ده‌كه‌ینه نمونه‌یه‌كی گه‌شی ھه‌رێمه‌كه‌مان، گه‌رمیان و گشت كوردستان ده‌كه‌ینه نمونه‌ی ئاسایش و ئارامی و سه‌روه‌ری یاسا.
بۆ كادرانی یه‌كێتی له‌سنوری گه‌رمیان، قوباد تاڵه‌بانی وتی: له‌م چه‌ند رۆژه‌ی كه‌ماومانه به‌نوێنه‌رانی من و كاندیدانی لیستی 105 و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، ماڵ به‌ماڵ بگه‌رێن و خه‌ڵك ھان بده‌ن تا له‌رۆژی ده‌نگدان پێگه‌ی یه‌كێتی به‌ھێزتر بكه‌ن، ئه‌زمونی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی سه‌لماندی یه‌كێتییه‌كی به‌ھێز چه‌نده پێویسته ھه‌رێمه‌كه‌مان، بۆ ئاوه‌دانی و ئاسایش و گێرانه‌وه‌ی باڵانسی ھێز له‌پرۆسه‌ی سیاسی له‌كوردستان،ئێمه خه‌ریكی رێكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی خۆمانین، ئێوه‌ش به‌جۆش و خرۆشه‌وه برۆن بۆ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، كوردستان زیاتر له‌ھه‌ركاتێك پێویستی به‌یه‌كێتییه، یه‌كێتی زیاتر له‌ھه‌ر كاتێك پێویستی به‌ئێوه‌یه، یه‌كێتی سیروانێكه له‌خوێن، گه‌رمیان له‌یه‌كێتییه و یه‌كێتیش له‌گه‌رمیانه، مژده وایه‌كێتیه‌كه‌تان ھه‌ستایه‌وه، وا خه‌ریكین كۆتایی دێنین به‌ناكۆكییه‌كان، یه‌كێتییه‌كه‌تان كه‌لێنه‌كانی خۆی پڕ ده‌كاته‌وه، ده‌رگا بۆ رۆڵه‌كانی خۆی واڵا ده‌كات، ئاماده‌بن ئه‌ركی نوێ و قۆناغی نوێ به‌رێوه‌یه، كه‌قۆناغی ئاوه‌دانی و ئارامی و خزمه‌ت و ھه‌لی كاره بۆ ھه‌موان.
PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی
هەواڵی زیاتر
-
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
11:11 AM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی ناسراو دەکات
09:47 PM - 2024-04-30
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
03:07 PM - 2024-05-01
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
10:50 AM - 2024-05-01
کوردستان قەرزاری دەستی کرێکارانە
09:58 AM - 2024-05-01
چوار فراکسیۆنی کوردستانی دژی دواخستنی هەڵبژاردنن
06:19 PM - 2024-04-30
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری پرسەیەک دەکات
پرسەنامە 06:11 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌رسه‌لان بایز هه‌مووكات قه‌ڵه‌م و ده‌نگێكی راستگۆ بووه
ی ن ک 05:29 PM - 2024-05-01 -
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
کوردستان 03:07 PM - 2024-05-01 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
کوردستان 01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
کوردستان 01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
کوردستان 11:11 AM - 2024-05-01 -
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
کوردستان 10:50 AM - 2024-05-01