riklam

نیویۆرك.. وتاری تره‌مپ له‌كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان

جیهان 06:50 PM - 2018-09-25
.

.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نیویۆرك وتارێكی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند، گۆڕانكارییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و ده‌مانه‌وێت به‌ره‌و ئاشتی هه‌نگاو بنێین.

له‌ باره‌ی سوریاشه‌وه‌ وتی: هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشتی بۆ ئه‌و وڵاته‌ ده‌ده‌ین رێگرده‌بین له‌به‌ركارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌ لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه‌ وه‌ڵاممان بۆ ده‌بێت، هه‌روه‌ها پێویسته‌ په‌نابه‌ره‌ سورییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی خۆیان و ئێمه‌ش هاوكارییان ده‌بین.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌رده‌وام ده‌بین له‌ گوشاره‌كانمان بۆ سه‌ر ئێران و له‌مانگی داهاتووشدا گوشاری توندتر ده‌خه‌یه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌، هه‌روه‌ها داوا له‌ وڵاتان ده‌كه‌ین كه‌ پایه‌ندی یاساكان بن.

تره‌مپ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: له‌گه‌ڵ كوریای باشوور له‌یه‌ك نزیك بووینه‌ته‌وه‌و هیوادارین له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی گفتوگۆكانمان به‌رده‌وام بێت.

له‌ كۆتایی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی: سوورین له‌سه‌ر مافی هاووڵاتییه‌كانمان و هه‌وڵده‌ده‌ین ئابووری وڵاته‌كه‌مان به‌هێز بكه‌ین و رێگه‌ ناده‌ین سامان و پاره‌ی وڵاته‌كه‌مان بۆ مه‌به‌ستی دیكه‌ به‌كار بهێنرێت.


PUKmedia له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket