riklam

كاندیدێكی لیستی سەردەم دەگەڕێتەوە ناو ریزەكانی یەكێتی

کوردستان 06:30 PM - 2018-09-25
.

.

كاندیدێكی لیستی سەردەم لە سنووری كۆیە كشانەوەی لە لیستەكەی راگەیاند و بڕیاریداوە لە ریزەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستاندا درێژە بەخەبات بدات.

بورهان سەعید سۆفی لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی كۆیەی ی.ن.ك پێشوازی لە كاروان شەریف عەزیز  كاندیدی لیستی سەردەم لە قەزای كۆیە لەگەڵ ژمارەیەك لە لایەنگرانی كرد، كە بڕیاڕیان داوە لە ڕیزەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان درێژە بەخەبات بدەن.

لە وتەیەكیشدا بورهان سەعید سۆفی سوپاسی ئەو هەڵوێستەی كردن و رایگەیاند یەكێتی ماڵە گەورەكەی هەموانە و بۆ هەموانە , لاخۆیەوە كاروان شەریف عەزیز كاندیدی پێشووی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگەیاند پێشتر لە ریزەكانی حزبی سۆسیالیست كاریان كردووە بۆ لەمەودوا رێبازی سەرۆك مام جەلال دەگرنە بەر و پاڵپشتی یەكێتی دەكەن و كاردەكەن بۆ سەرخستنی لیستی 105 یەكێتی نیشتیمانی كوردستان.

PUKmedia  گەلی كوردستان

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket