riklam

قوباد تاڵەبانی: گەرمیان قەڵای سەوزی یەكێتییە

کوردستان 06:19 PM - 2018-09-25
.

.

له‌ چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌ به‌شداری قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی 105 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ كاندیدانی یه‌كێتی له‌ناو ئاپۆرای سه‌وز پۆشی كه‌لاردا ناسێنران.

سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد، دواتر سامان گه‌رمیانی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان له‌ وته‌یه‌كدا وتی: جه‌ماوه‌ری سه‌وزپۆشی گه‌رمیان كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر سلاوتان لێبێت ئه‌مڕۆ له‌ حزوری خه‌ڵكی كوردستان و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان سه‌ربه‌رزین به‌وه‌ی یه‌كێتیی له‌ژێر دروشمی ئارامی و هه‌لی كار و خزمه‌ت خزمه‌تی گه‌له‌كه‌ی ده‌كات.

وتیشی: مایه‌ی خۆشحاڵیه‌ كه‌ كوری پیاوێك كه‌ مێژووی تازه‌ی بۆ نه‌وه‌ی كۆن و نوێ تۆماركردووه‌، كه‌ قوبادی مام جه‌لاله‌ سه‌رۆكی لیستی 105ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌.

راشیگه‌یاند: هیوادارین رۆژی ده‌نگدان گه‌رمیانیه‌كان سندوقه‌كانی ده‌نگدان سه‌وز پۆش بكه‌ن و ده‌نگ بده‌ن به‌ لیستی 105 بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئارامی و هه‌لی كارو خزمه‌ت.

دواتر قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی 105ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند: گه‌رمیانه‌ گیان له‌سه‌ر ده‌ست و قاره‌مانه‌كان سڵاوتان لێبێت جێی شانازیه‌ كه‌ جارێكی تر به‌ گه‌رمیان شادبوومه‌وه‌ كه‌ ته‌نها ناوهێنانیان وره‌و ئازایه‌تیمان پێده‌به‌خشێت.

وتیشی: گه‌رمیان لانكه‌ی شۆڕش و قوربانیدانه‌و ناونیشانێكی پان و به‌رینی له‌ داستانه‌كانی یه‌كێتیدا توَماركردووه‌ و له‌ خۆڕا مامی گه‌وره‌ به‌ قه‌ڵای سه‌وزی یه‌كێتیی ناوینه‌بردووه‌ و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش داوای لێبووردنمان هه‌یه‌ كه‌ به‌قه‌د گه‌وره‌یی خۆی خزمه‌ت نه‌كراوه‌.

قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند: هاتووین بۆ ده‌ستپێكێكی نوێ بۆ خزمه‌تكردن و به‌جێگه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری زیاتر به‌ ناوچه‌كه‌ و دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه‌ دروشمی ئارامی و هه‌لی كارو خزمه‌ت موزایه‌ده‌ نیه‌، به‌ڵكو تێگه‌یشتنی قوڵمانه‌ له‌ خه‌می گه‌رمیانیه‌كان و چیتر نامانه‌وێت له‌ دووره‌وه‌ سه‌یری گڕی نه‌وت بكه‌ن و كارده‌كه‌ین گه‌رمیان سوودمه‌ندی یه‌كه‌م له‌ داهاتی سامانه‌ سرووشتیه‌كان و به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پاره‌ی پاشه‌كه‌وتكراوی فه‌رمانبه‌ران ده‌ده‌ین و به‌كرداریش جێبةجێى ده‌كه‌ین.

له‌ كۆتاییشدا قوباد تاڵه‌بانی داوای له‌ گه‌رمیانیه‌كان كرد له‌ رۆژی ده‌نگداندا سندوقه‌كانی ده‌نگدان سه‌وز پۆش بكه‌ن و ده‌نگبده‌ن به‌ لیستی 105ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و كاندیده‌كانی له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئارامی و هه‌لی كارو خزمه‌ت.

 

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket