riklam

حاكم قادر: كورته‌باڵاكان دووجار سه‌ربه‌رزی كۆمه‌ڵگاكه‌مانن

ی.ن.ک‌‌ 04:19 PM - 2018-09-25
.

.

سه‌رله‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی وسه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی وچه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان،  له‌شاری سلێمانی سه‌ردانی باره‌گای كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكانی كردو له‌گه‌ڵیاندا كۆبۆوه‌.

له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی وسه‌رجه‌م كورته‌باڵاكانی كۆمه‌ڵه‌كه‌دا، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردن و تیایدا به‌گرنگی یه‌وه‌ ڕۆڵی كورته‌باڵاكان و سه‌رجه‌م خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌كانی له‌ به‌ڕیوه‌بردنی كۆمه‌ڵگای كوره‌واری دا به‌رز نرخاند.

راشیگه‌یاند: ئه‌وان دووجار سه‌ربه‌رزی  كۆمه‌ڵگاكه‌مانن له‌لایه‌ك كه‌خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن، خاوه‌ن تواناو به‌هره‌ی هاوشێوه‌ی مرۆڤی ته‌واون، له‌لایه‌كی تریش یه‌كێتین .

هه‌رله‌درێژه‌ی وته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌ مافه‌ زه‌وتكراوه‌كانی ئه‌و توێژه‌ی گرنگه‌ی نێو كۆمه‌ڵگا كردو ووتی:  بۆ به‌ده‌ستهێنانی ماف وداوا ڕه‌واكانتان ڕۆژی 30 ئه‌یلول ده‌نگ به‌لیستی 105 ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بده‌ن.

PUKmedia  راگه‌یاندنی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket