riklam

ئه‌ڵمانیا.. پێشنیارێك بۆ زیندانیكردنی ئه‌وانه‌ی مافی په‌نابه‌ریان نییه‌

جیهان 04:00 PM - 2018-09-25
.

.

به‌پیی راپۆرتیكی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی كه‌ڕۆژی 24 ئه‌یلولی 2018 بلاویكرده‌وه‌ رولاند فولر ی وه‌زیری ناوخۆی هه‌ریمی زاكسنی ڕۆژهه‌لاتی ئه‌ڵمانیا پیشنیاریكردوه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌ریمه‌كانی ئه‌ڵمانیا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌مافی په‌نابه‌ریان پێنه‌دراوه‌ و داواكانیان ره‌تكراوه‌ته‌وه‌ زیندانی بكرین به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و وڵاته‌ی پینه‌بیت كه‌لیوه‌ی هاتووه‌.

ئه‌م پیشنیاره‌ی وه‌زیری ناوخۆی هه‌ریمی زاكسن كاردانه‌وه‌ی جیاجیای له‌سه‌رئاستی سیاسی ئه‌ڵمانیا لیكه‌وته‌وه‌، پیشنیاره‌كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی زاكسنه‌وه‌ پیشكه‌شكراوه‌ ئیستا له‌به‌رده‌م گفتوگۆ و لیكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ریمه‌ فیدراڵیه‌كاندایه‌.

وه‌زیری ناوخۆی هه‌ریمی زاكسن كه‌سه‌ر به‌حزبه‌كه‌ی ئه‌نگیلامیركله‌ به‌ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی راگه‌یاند: ئیمه‌ پیویستیمان به‌وه‌ هه‌یه‌ بنه‌مایه‌كی یاسایی فیدراڵی بۆدیاریكردنی شوناسی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ دیاری بكه‌ین كه‌مافی په‌نابه‌ریان ره‌تكراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ڕینماییه‌كانی یه‌كیتی ئه‌وروپا له‌كاتی پیویستدا ریگه‌ به‌زیندانیكردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ئه‌دات كه‌به‌ڵگه‌ی پیویستیان پینیه‌ و ناتوانن بیسه‌لمینن كه‌خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ن كه‌لیوه‌ی هاتوون.
وتیشی: ئه‌م رینماییانه‌ی یه‌كیتی ئه‌وروپا له‌ یاسای ئه‌ڵمانیدا جیبه‌جینه‌كراوه‌ و وه‌زاره‌تی ناوخۆی زاكسن ئه‌وه‌ش ده‌ڵی ئه‌م بریارانه‌ی ئه‌وروپا جگه‌ له‌ئه‌ڵمانیا له‌وڵاتی فنله‌نده‌ و هۆڵه‌نده‌ و نه‌رویج و به‌ریتانیا و بولگاریا پیاده‌ده‌كری.

 وه‌زیری ناوخۆی زاكسنی ئه‌ڵمانیا ڕونیشیده‌كاته‌وه‌: وه‌ك ئه‌و ده‌ڵی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ كۆتایی به‌و فیڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازیانه‌ی شوناسه‌كانیان ده‌هینی كه‌ ده‌بیته‌ڕیگر له‌به‌رده‌م ناردنه‌وه‌یان.

لای خۆشیه‌وه‌ ئارمین شوستر په‌رله‌مانتار له‌پارتی دیموكراتی مه‌سیحی به‌ئاژانسی ده‌نگوباسی ئه‌ڵمانی راگه‌یاندووه‌: ئه‌وان پیشوازی له‌وپرۆژه‌یه‌ ده‌كه‌ن و به‌ده‌ستپیشخه‌ریه‌كی باشی ده‌زانن چونكه‌ ئه‌وان  حاشا له‌شوناس ده‌كه‌ن و به‌دیكۆمینت فیڵ ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ریشدا مه‌حمود ئوزده‌میر له‌پارتی سۆسیال دیموكراته‌كانی شه‌ریكی هاوپه‌یمانی ده‌سه‌ڵاتداری حوكم وتی كه‌می به‌ڵگه‌و كه‌لینه‌ یاساییه‌كان كه‌له‌و پرۆژه‌یه‌دا ئاماژه‌ی پیكراوه‌ وه‌ك نادیاری شوناسی په‌نابه‌ر دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتی نیه‌ و ژماره‌یه‌كی كه‌می ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ ده‌گریته‌وه‌ كه‌هاتوون.

له‌هه‌مانكاتدا ئۆلایلبكه‌ ی وته‌بیژی فراكسیۆنی پارتی چه‌په‌كانی ئه‌ڵمانیا ررایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی وه‌زیری ناوخۆی زاكسن رولاند فولر له‌سه‌رئاستی ئه‌لمانیا ده‌یه‌وی بۆی بچیته‌ سه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket