riklam

روخسارت قه‌ڵه‌وبكه‌ به‌بێ به‌كارهێنانی بۆتۆكس

ژنان‌ 03:40 PM - 2018-09-25
.

.

پێكهاته‌ سروشتییه‌كان كاریگه‌ری باشیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر پێست و یارمه‌تی قه‌ڵه‌وكردن و گه‌نجكردنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماسكه‌ سروشتییه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڤیتامینه‌كان و هیچ پاشماوه‌یه‌كی خراپ له‌دوای خۆیان به‌جێ ناهێڵن.

به‌ به‌كارهێنانی ئه‌م دوو ماسكه‌ پێویست ناكات ئیتر بچیته‌ ئارایشتگا و سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری، چونكه‌ جێگره‌وه‌ی بۆتۆكسه‌ ئه‌گه‌ر بۆماوه‌ییه‌ك به‌باشی  دوباره‌ی بكه‌یته‌وه‌.

ماسكی خه‌میره‌ و سپێنه‌ی هێلكه‌و مۆز

كه‌وچكێكی بچووك خه‌میره‌

سپێنه‌ی هێلكه‌

نیو مۆزی وردكراو

كه‌وچكێكی بچوك شیر

هه‌مو پێكهاته‌كان تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌كه‌یت و ده‌یده‌یت له‌ پێستی روخسارت بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات، دواتر ده‌م و چاوت به‌ ئاوی شله‌تێن بشۆ و خه‌میره‌و هێلكه‌كه‌ی به‌ هێواشی لێبكه‌ره‌وه‌.

ئه‌م ماسكه‌ پێویسته‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دووباره‌ بكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌ باشی ده‌ربكه‌وێت.

ماسكی خه‌میره‌و سپێنه‌ی هێلكه‌و هه‌نگوین

كه‌وچكێكی بچوك خه‌میره‌

سپێنه‌ی هێلكه‌كه‌

كه‌وچكێكی بچوك هه‌نگوین

كه‌وچكێكی بچوك ئاوی شله‌تێن

هه‌مو پێكهاته‌كان به‌باشی تێكه‌ڵده‌كه‌یت و ده‌یده‌یت له‌ پێستی روخسارت، ده‌بێت به‌هێواشی مه‌ساجی پێبكه‌یت و ماوه‌ی 20 -30 ده‌قه‌ به‌ ده‌م و چاوته‌وه‌ ده‌یهێڵیته‌وه‌، دواتر به‌ ئاوی شله‌تێن ده‌یشۆیت.

باشتر وایه‌  كۆتایی هه‌مو هه‌فته‌یه‌كدا دووباره‌ی بكه‌یته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری باشی هه‌بێت.

PUKmedia  سیدتی

44.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket