riklam

بێگه‌رد تاڵه‌بانی: ئه‌وانه‌ی كه‌ركوكیان جێهێشت پێش هه‌موان له‌ به‌غدابوون

ی.ن.ک‌‌ 02:56 PM - 2018-09-25
.

.

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، خه‌ڵك له‌ هه‌ڵوێستی دووفاقی هه‌ندێك حزب تێگه‌یشتوون و رۆژگارێك بوو لیستیان له‌ كه‌ركوك نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا له‌پێش هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه‌ له‌ به‌غدا داوای پۆست ده‌كه‌ن.

بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: یه‌كێتی له‌سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه‌ دروشمی مافی چاره‌ی خۆنوسینی هه‌ڵگرتووه‌و له‌و پێناوه‌شدا قوربانی زۆری داوه‌، به‌ڵام هه‌ندێك حزب ته‌نها به‌ دروشم داوای ئۆتۆنۆمی بۆ كورد ده‌كه‌ن و كاتێك پرسه‌ نیشتمانییه‌كان دێته‌ پێشه‌وه‌، به‌رژه‌وه‌ندی حزبی پێش به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان ده‌خه‌ن .

وتیشی: حزب هه‌یه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی رابردووی په‌رله‌مانی عیراقدا له‌پرۆسه‌كه‌ كشاوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا كه‌هه‌وڵده‌درێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق، له‌پێش هه‌موو حزبه‌كانه‌وه‌ بوون له‌به‌غداو داوای پۆستیان ده‌كرد.

بێگه‌رد تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ساڵی رابردوو له‌م رۆژه‌دا 25-9 /له‌هه‌رێمی كوردستان ریفراندۆم به‌ڕێوه‌چوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌و مافه‌ بۆ گه‌لی كورد به‌ ره‌واده‌بینێت، به‌ڵام پێشتریش ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌سه‌ر كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم قسه‌ی خۆی هه‌بووه‌و پێی وابووه‌ كاته‌كه‌ی گونجاو نه‌بووه‌، هه‌ر ئه‌و نكۆڵیی كردنه‌ش بوو وایكرد كه‌ رێژه‌یه‌ی به‌رچاوی خاكی كوردستان له‌ده‌ست بده‌ین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كێتی ئاماده‌نه‌بوو كه‌ركوك جێبهێڵێت و وه‌ك تاكه‌ حزبی كوردی له‌و شاره‌ مایه‌وه‌، بۆیه‌ خه‌ڵكی كوردستان ئێستا له‌و راستییه‌ تێگه‌یشتوون كه‌ ته‌نها یه‌كێتییه‌ بۆ پرسه‌ نیشتمانییه‌كان تێده‌كۆشێت و له‌و پێناوه‌شدا قوربانی زۆری داوه‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket