riklam

باڵا به‌رزترین پیاوی عیراق كۆچی دوایكرد

عیراق 01:38 PM - 2018-09-25
.

.

سه‌باح جبوری یه‌كێك له‌باڵابه‌رزترین پیاوای جیهان له‌ وڵاتی هیندستان كۆچی دوایكرد.

جبوری خه‌ڵكی شاری دیوانیه‌یه‌ و درێژی باڵای 2.42 سم، به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی عیراقی له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ری غوده‌ی ده‌ره‌قی چه‌ند جارێك جه‌ڵته‌ی دڵ لێیداوه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

رۆژنامه‌ی تایمزی هیندی راپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه‌ له‌ باره‌ی چوونی سه‌باح جبوری بۆ هیندستان و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ دڵخۆشبوون به‌و سه‌ردانه‌ و وێنه‌كانیان له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكردۆته‌وه‌.

هه‌ر له‌ راپۆرته‌كه‌شدا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌سه‌ردانه‌كه‌ی تایبه‌تبووه‌ به‌ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و له‌ 8 ی ئه‌یلولی 2018 سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی جایبی شاری نه‌ویدا ی كردووه‌ و له‌هه‌مان نه‌خۆشخانه‌ش كۆچی دوایی كردووه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket