riklam

ڕاپرسیه‌ك.. ئه‌مریكیه‌كان پشت له‌ كۆمارییه‌كان ده‌كه‌ن

جیهان 01:27 PM - 2018-09-25
.

.

به‌پێی نوێترین راِپرسی كه‌ ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌مریكیه‌كان ده‌یانه‌وێت دیموكراته‌كان زۆرینه‌ی كۆگنرێس به‌ده‌ست بهێنن و له‌ هه‌ڵبژاردنی نۆڤه‌مبه‌ردا به‌سه‌ر كۆمارییه‌كاندا سه‌ربكه‌ون.

ئه‌و ڕاپرسیه‌ كه‌ رۆژنامه‌ی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ ) و وێستگه‌ی (NBC) ئه‌نجامی داوه‌، ئاشكرای ده‌كات كه‌ ئه‌مریكیه‌كان ده‌یانه‌وێت دیموكراته‌كان سه‌ربكه‌ون، به‌شێوه‌یه‌ك دیموكراته‌كان به‌ 12 خاڵ له‌ پێش كۆمارییه‌كانه‌وه‌ن، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی له‌ %52ی به‌شداربوانی ڕاپرسیه‌كه‌ ده‌یانه‌وێت دیموكراته‌كان زۆرینه‌ی كورسیه‌كانی كۆنگرێس ببه‌ن، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ته‌نها له‌ %40 به‌شداربووان ده‌نگ به‌ سه‌ركه‌وتنی كۆمارییه‌كان ده‌ده‌ن.

له‌ مانگی ئابی ئه‌مساڵدا ڕاپرسیه‌ك ئه‌نجامدرا، كه‌ دیموكراته‌كان به‌ 8 خاڵ پێش كۆمارییه‌كان كه‌وتن، هه‌روه‌ها له‌ %60ی به‌شداربووان حه‌زیان به‌ گۆڕانكاری ده‌كرد، كه‌ سێیه‌كی ده‌نگده‌رانی ڕاپرسیه‌كه‌ له‌ كۆمارییه‌كان بوون، ئه‌مه‌ش واته‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مریكیه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێگایه‌دا نین كه‌ دۆناڵد ترامپ ئه‌مریكه‌ی پێبه‌ڕێوه‌ ده‌بات.

بیل ماینتۆرف چاودێری سیاسی كه‌ ڕاپرسیه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌ ده‌ڵێت: چه‌ند ڕاپرسیه‌كی یه‌ك به‌دوای یه‌كدا كراوه‌، لاوازی كۆمارییه‌كان نیشان ده‌دات، ئه‌م ڕاپرسیانه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ كۆماریه‌كان لاوازن و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌رانیاندا نیه‌.

له‌و ڕاپرسیانه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ دیموكراته‌كان له‌ نێوان  سپی پێست و ژنان و كرێكاران و گوندنشینان، كه‌ چینێكن پشتگیری له‌ كۆمارییه‌كان ده‌كه‌ن، ده‌نگده‌ریان زیادی كردووه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕاپرسیانه‌ چه‌ند هۆشدارییه‌كی بۆ كۆمارییه‌كان تێدایه‌، بۆ نموونه‌ دیموكراته‌كان 30 خاڵیان له‌ نێوان كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ به‌ده‌ستهێناوه‌، هه‌روه‌ها كۆمارییه‌كان به‌ 20 خاڵ پشتگیری ئه‌و ژنانه‌یان له‌ ده‌ستداوه‌، كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ سه‌رو 50 ساڵیدان، بۆیه‌ به‌وپێیه‌ كۆمارییه‌كان 12 خاڵ له‌ ده‌ستده‌ده‌ن.


PUKmedia و/ گۆران قادر
سه‌رچاوه‌: عربی21

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket