riklam

هه‌ولێر..ئه‌فسه‌ران و په‌له‌داران: ده‌نگمان بۆ لیستی 105 ی یه‌كێتییه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:54 AM - 2018-09-25
.

.

له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رو پله‌داره‌كاندا، دووپاتكرایه‌وه‌، كه‌یه‌كێتیی هه‌میشه‌ له‌خه‌می خاكدایه‌ و هه‌مووان یه‌ك ده‌نگن بۆ سه‌رخستنی لیستی 105 یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان.

شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سێ یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، له‌باره‌گای مه‌ڵبه‌ند، پێشوازی كرد له‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ئاسۆ مامه‌ند، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.

پاشان له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراواندا له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رو پله‌داره‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستاندا، باسیان له‌یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كردو هه‌مووان هاوڕابوون كه‌ هه‌وڵه‌كان یه‌ككخراوون بۆ سه‌رخستنی لیستی 105 یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان. باس له‌و قوربانیانه‌ كرا، كه‌ به‌درێژایی مێژوو، یه‌كێتی بۆ پرسه‌ نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، پێشكه‌شی كردوون. هه‌روه‌ها به‌رپه‌رچی هه‌موو ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌و تۆمه‌تانه‌ درانه‌وه‌، كه‌ بۆ یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان هه‌ڵده‌به‌سترێن. دووپاتیان كرده‌وه‌، كه‌ یه‌كێتیی وه‌ك هه‌میشه‌ له‌خه‌می خاكدا بووه‌و له‌خه‌می خاكدا ده‌بێت. 

تیكڕای ئه‌فسه‌رو پله‌داره‌كان، به‌یه‌ك ده‌نگ، پشتیوانی و پاڵپشتی خۆیان بۆ سه‌رخستن و سه‌ركه‌وتنی لیستی 105 یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ده‌ڕبڕی و دڵنیاییان دا، كه‌وا هه‌ماهه‌نگ بوونه‌و له‌رۆژانی داهاتوودا، كاری جدی تر بۆ سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن. هه‌مووان، گه‌شبین بوون، كه‌سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ بۆ یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌رێوه‌یه‌.


هه‌روه‌ها شاڵاو كۆسره‌ت رسوڵ ماڵی چه‌ند كه‌سایه‌تی و پیاو ماقوڵێكی شاری هـه‌ولیری به‌سه‌ر كرده‌وه‌ له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا شاڵاو كۆسره‌ت رسوڵ ماڵی هه‌ر یه‌ك له‌ یوسف عه‌وێنه‌یی و  كێخوا سه‌لامی فه‌قێ مه‌ركی و حیدر حمدامین توره‌قی به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌ تیایدا هه‌ریه‌ك له‌ماڵه‌كان به‌جیان كۆمه‌ڵێك له‌ خزمانیان كۆكردبۆوه‌ بۆ ده‌ربڕینی پشتیوانی بۆ لیستی (105) ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی و هاوڕێكانی له‌ لیسته‌كه‌دا.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ شاڵاو كۆسره‌ت رسوڵ سوپاسی دڵسۆزی و خوێن گه‌رمی ئاماده‌بووانی كرد له‌به‌رامبه‌ر كار كردنیان بۆ سه‌رخستنی لیستی (105 ) و كاندیده‌كانی هه‌روه‌ها گوتیشی به‌ده‌نگی ئێوه‌ به‌ هه‌ڵوێست و كاره‌كانی ئێوه‌ یه‌كێتی زیاتر ده‌توانێ مافه‌كانتان ده‌سته‌به‌ر بكات به‌ دابینكردنی هه‌لی كار و ئارامی و خزمه‌ت. له‌ به‌رامبه‌ردا ئاماده‌بوان به‌ڵێنیاندا به‌ رۆحیه‌تی شاخ و پێشمه‌رگایه‌تی كار بكه‌ن بۆ سه‌رخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و لیستی (105) و كاندیده‌كانی.


PUKmedia

100 (4).jpg

100 (5).jpg

100 (7).jpg

100 (9).jpg

100 (10).jpg

100 (13).jpg

100 (14).jpg

100 (16).jpg

100 (2).jpg

100 (1).jpg

100 (6).jpg

100 (12).jpg

100 (15).jpg

100 (18).jpg

100 (17).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket