riklam

گه‌رمیان.. كه‌رنه‌ڤاڵی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌ی لیستی 105 به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ی.ن.ک‌‌ 10:52 AM - 2018-09-25
.

.

وابڕیاره‌ لیستی 105 ی یه‌كێتی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كه‌رنه‌ڤاڵێكی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌ له‌ گه‌رمیان ئه‌نجام بدات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 25-9-2018 لیستی 105 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان كه‌رنه‌ڤاڵێكی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌ له‌سه‌ر قه‌ڵای شیروانه‌ له‌ قه‌زای كه‌لار ئه‌نجام بدات.

وتیشی: له‌ كه‌رناڤاڵه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی 105 و ژماره‌یه‌ك له‌ كاندیدانی یه‌كێتی و جه‌ماوه‌ر و هه‌وادار و لایه‌نگرانی یه‌كێتی ئاماده‌ی ده‌بن.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket