riklam

سه‌رۆكی لیستی 105 له‌گه‌ڵ ژنان و كچانی گه‌رمیان كۆده‌بێته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:14 PM - 2018-09-24
.

.

ئەمشەو قوباد تاڵەبانی سەرۆکی لیستی 105ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ ژنان و کچانی گەرمیان لەشاری کەلار کۆبویەوە، لەکۆبونەوەکەدا
خاتو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ،و سامان گەرمیانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئامادەی بون.

لەوتەیەکدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد چەند ساڵی ڕابردوو نائارامیەکی سیاسی و ئابوری هەبووە، بۆیە ئارامیمان وەک دروشم هەڵبژاردوە چونکە بەبێئارامی ناتوانین هەلی کار دابین بکەین و خزمەت بکەین.

ئاماژەی بەوەشدا، ژنان و کچان لەهەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا کاریگەری زۆریان هەبووە، بۆ ئەم هەلبژاردنەش داوادەکەین بەو کاریگەری ڕابردویەوە خۆی بسەلمێنێت هەلی کارمان بۆ هەموو چین و توێژەکانە، بە بەگەرخستنەوەی کارگەکان و کەرتی کشتوکاڵ دەتوانین هەلی کار دەستەبەردەکرێت کە بەمەش تەنها سەرچاوەی داهات ،نەوت نابێت و دەتوانرێت پشت بە کارگەکان،و کشتوکال ببەسترێت.

قوباد تاڵەبانی ڕونی کردەوە،ئەمرۆ کاتی ئاشتکردنەوەی کەسە زویرەکانە بۆیە کاتیەتی خەڵکە دڵسۆزەکانمان بگەڕێنینەوە.

وتیشی داوای پاڵپشتی لەئیوەی ژنان و کچان دەکەم بۆ سەرخستنی لیستی یەکێتی،و بۆ ئەوەی لەدوای سەرکەوتنەکانمان لەهەڵبژاردن ،یەکێتی بە کۆنگرە نوێبکەینەوە.

دەبێت لەنێو خەڵک و حکومەتدا بیچەسپێنین کە بەشداری ژن دەبێت کاریگەرتر بکرێت و بەربەستەکانی بەردەم بەشداری ژن نەهێڵین ،کە ئەمە لەگەڵ دروشمەکانی یەکێتی دا یەکدەگرێتەوە.

سەرۆکی لیستی یەکێتی ئاماژەی بەوەدا، سوپاسی ژنان دواتر لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆیەکی کراوەیان لەگەڵ سەرۆکی لیستی یەکێتی ئەنجامدا،و سەرەڕای دوپاتکردنەوەی پشتگیری و پشتیوانی خۆیان بۆسەرخستنی لیستی یەکێتی ،داواکاربون کە قوبادی مام وەک هەمیشە بەردەوام بێت لەگرنگی پێدانی بەگرفت و کێشەکانی ژنان و کچان.

PUKmedia شاهۆ ئیبراهیم گەرمیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket