riklam

ڕێکخستنەکانی ئەڵمانیا.. سەرکەوتنی لیستی 105 سەرکەوتنی گەلەکەمانە

ی.ن.ک‌‌ 08:56 PM - 2018-09-24
.

.

بەئامادەبوونی دلێر سەیدە بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی ئەڵمانیاو کاروانی موهەندیس کارگێڕی بەشی رێکخستن و بەشی کۆمەلایەتی وچەندین کادرو ئەندامی دلسۆز ڕێکخستنەکانی شاری"بۆن"ی ئەڵمانیا و نوێنەرانی پیشمەرگەو ڕێکخستنە دێرینەکان و رێکخراوە دیموکراسیەکان ڕۆژی 23ی ئەیلول کۆبونەوەیەک بەرێوەچوو کۆبونەوەکە بەچەند ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکردو تیایدا سلاویان نارد بۆ لیستی 105ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کاندیدە بەرێزەکانی کەهەڵبژاردەی کۆنفرەنسە ناوخۆییەکانی ڕێکخستنەکانی یەکێتین و لەسۆنگەی پسپۆڕی و توانای جیاجیاوە بۆچوار ساڵی پەرلەمانی ئایندەی کوردستان کاندیدکراون تابتوانن ئەو بەرنامە چڕوپڕەی کەبۆخزمەتی کۆمەلانی خەلکی کوردستان دانراوە بەباشی جێبەجێی کەن.

لەمیانەی وتەیەکيشدا بەرپرسی کۆمیتەی ئەڵمانیا بە هەڤاڵانی وت جێبەجێکردنی بەرنامەی لیسیتی 105 بەسەرۆکایەتی هەڤال قوبادتاڵەبانی لەسۆنگەی خەمی نیشتمان و تێپەڕاندنی قەیرانەکان و ئایندەیەکی گەشەوەیە بۆ کوردستان کەئەمەش بەوە دێتەدی کەیەکێتی لەلایەن کۆمەلانی خەڵکی کوردستانەوە پشتگیری باشی لێبکرێت چونکە هەتا یەکێتی بەهێز بێت ئەو بەرنامەیە باشتر بۆخەلکی جێبەجێ دەبێ وئەوانەی کەلەبەرژەوەندی تەسکی خۆشیانەوە بیردەکەنەوەو کوردو نەتەوەکەمان دەکەنە قوربانی ئارەزوەکانی خۆیان ئیتر سنورێکیان بۆ دادەنرێت وئەمەش ڕێگا خۆشدەکات بۆ خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی و هەلی کارو خزمەت پێچەوانەکەشی زالکردنەوەی کوێخایەتی و قەیرانی نوێ و ناتەبایی گەلەکەمان دەبێت و ئەمەش تەنیا دوژمنان سودی لێ دەبینن بۆیە  ئێمە وەک رێکخستنەکانی ئەڵمانیا پەیامی خۆمان دەگەیەنینە کەسوکارمان لەکوردستان کەهەستیاری چارەنوسی هەڵبژاردن لەبەرچاو بگرن چونکە سەرکەوتنی یەکێتی سەرکەوتنی خەون وئاواتەکانەو لاوازکردنیشی لاوازبونی کوردستان و ماڵوێرانی و قەیران لەدوای قەیران دەبێت.

هەڤال دلێرسەیدە دەستخۆسی لەهەڵمەتی شارستانیانەی هەڤال قوبادو کاندیدەکانی لیستی 105کردو ئەمەشی بەمژدەبەخشی سەرکەوتنی لیستەکەی مام وەسفیکرد.

لەکۆبونەوەکەدا هەڤاڵان باس و خواستی زۆریان لەسەر چەواشەکاریەکان لەدژی لیستی 105کردوو ئەوانەیان شەرمەزارکرد کەلەبری پشتگیری لەسەر ئارامی و ئایندەو ئاوەدانی و کارو خزمەت هەر خەریکی چەواشەکاری و درۆو دەلەسەن کە ئەمەش شەقامی توڕەکردوەو دەشیبینن کەڕۆژی 30ی مانگ گەلەکەمان چۆن سزایان ئەدات بەتایبەتی ئەو لایەنانەی کەهەرجنێویان داهێناو ڕویەکی ناشیرینی ئۆپۆزیسیۆنیان لەهزروبیری خەڵکیدا وێناکرد..لەکۆبونەوەکەی "بۆن "دا لەسەر داوای هەڤاڵان هەڵبژاردنی نوێ بۆ کەرتەکە ئەنجامدراو دەستەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی رێکخستنەکانی "بۆن" هەڵبژێردران و ئێستا دەستبەکارن.

هەمان ڕۆژ بەرپرسی کۆمیتەو کارگێڕی بەشی رێکخستن  بەهاوڕێیەتی چەند هەڤاڵێک  نوسەرو ڕوناکبیر نزار خەیلانیان بەسەرکردەوەو لەتەندروستیان پرسین.

PUKmedia ڕاگەیاندنی کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیای یەکێتی نیستمانی کوردستان
 
 
 
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket