riklam

کێشەکانی ڕاگەیاندن لە قۆناغی گواستنەوە

بیروڕا 08:15 PM - 2018-09-24
.

.

رۆژنامەی "کوردستانی نوێ" لە درێژەی چالاکییەکولتورییەکانی خۆی لە ١٦ی ئەیلول،کۆمەڵێک مامۆستای بەشەکانی ڕاگەیاندن لەگەڵ ژمارەیەک نووسەر و رۆژنامەنووسی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر: "دیالۆگی ئەکادێمی سالۆنی کوردستانی نوێ دەربارەی میدیا" بانگ کرد. لەم دانیشتنە، بابەتی زۆر گرنگ بۆ کاتی ئێستا و داهاتوولەدەرگایان درا و بەتێری قسەیان لەسەر کرا، لەبەر گرنگی، بەباش زاندرا زنجیرەیەک گوتار لەسەر هەمان تەوەربۆ ڕۆژنامە بنووسرێت، بۆئەوەی خوێنەرانیش لێی بێبەش نەبن.

باشی و خراپی ڕۆژنامە یان دەزگای میدیایی، پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ژینگە و شوێنی دەرچوون و پەخشەوە هەیە، بۆیە ئەگەر شوێنی دەرچوون و پەخش و کارکردن کەشوهەوای ئازادی هەبێت، دیارە بەرنامە و ناوەڕۆکپڕە لە زانیاری، کە بەلای جەماوەرەوە گرنگبێت و تێنوێتی ئەوان بشکێنێت.

بۆئەوەی ڕاگەیاندن لە ئاستی پێویست بێت، هاوڵاتی تێربکا، جگە لە سوودوەرگرتن لە تەکنۆلۆجیای سەردەم، ئەزموونی زۆریش پێویستە، کە کورد بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی ئازاد و پێشکەوتوو لێی بێبەشە یانهەژارە، بۆیە هیچ مەرج نییە، ئەو بابەتەی بۆ رۆژنامەیەکی رۆژانەی ئینگلیزی دروست و ڕەوا بێت، بۆ خوێنەری کوردیش دروست بێت و کاریگەری لەسەر کۆمەڵگای کوردی هەبێ. باس لەوە هەرناکرێ، راگەیاندن لەوکاتە دەتوانی دەستەڵاتی تەواوی خۆی هەبێت، کە ژیان و گوزەران سەقامگیر بێت، ڕێژەی هەژاری کەمبێت، عەدالەتی کۆمەڵایەتی هەبێت، یاسا سەروەربێت، لەگەڵ ئەوەش هەندێک لە پسۆران لەوبڕوایەدان، راگەیاندن دەبی ئاوێنەی کۆمەڵگە و ڕووداوەکان بیت و خۆیان لێنەدزێتەوە. بەڵام هەندێکی دیکە لەوبڕوایەدان، راگەیاندن هیچ پێویست ناکا ئاوێنەی رووداوەکان بێتچونکە، ئەو هەقیقەتەی ئێمەیڕۆژنامەنووس لەسەری دەنووسین و بەردەوام لەناخی خۆماندا هەیە، ناتواندرێ ئاوێنەبێت، بەڵکو لێکدانەوەی ڕووداوەکانە لە ڕوانگەی خۆمان، تێگەیشتن و تێڕوانین و جیهانبینی خۆمانە لەسەر ئەو بابەت و ئەو ڕووداو.

گەلی کورد دەمێکە لە قۆناغێکی هەستیار دەژی، ڕاگەیاندن بەرپرسیارێتیێکی گەورەی لەسەر شانە و هیچ شاراوەنییە، کە بەشێکی زۆر لە نوخبە و سیاسەتمەداران، تەواوی ناخۆشی و کێشە و گرفتەکانی کۆمەڵگای کوردەواری دەخەنە ئەستۆی ڕاگەیاندن، ئەوان نازانن و نایانەوێ تێبگەن، ئێمە لە وڵاتێک دەژین، ڕاگەیاندن تێیدا حزبییە، حزبیش لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بەشدار دەبیت و نوێنەری خۆی بۆ پەرلەمان دەنێری، دواتریش هەر حزب خۆی حکومەت دروست دەکا. کەواتە، ئەو کێشانەی لە کۆمەڵگای کوردەواری هەن، ڕاگەیاندن هیچیانی دروست نەکردییە، بەڵکو میدیاکارانی کورد تەنیا باسی دەکەن، زۆربەی جاریش لە تێڕوانینی حزبییەوە بۆ رووداوەکان دەچن و شیکاری بۆدەکەن و بێویستی خۆشیان، ڕەقابەیان لەسەر نووسین و قسەکانی خۆیان دانایە.

تا ئێستا وەک پێویستنەتواندرایە، رۆل و کاری میدیا بۆ هاوڵاتی ڕوونبکرێتەوە، کە رۆژنامەنووس و دەزگای میدیای کوردی کێشە و گرفت لە کوردستان یان دەرەوەی هەرێم دروست ناکەن، بەڵکو ئەو کێشە و گرفتانەی لە کوردستان یان دەرەوەی هەرێم ڕوودەدەن، ئەوان تەنیا باسی دەکەن، لەسەری دەنووسن و زۆرجاریش شیکاری تێری بۆدەکەن، کە بەشێک لە کۆمەڵ بڕوای پێدەکەن و بەشەکەی دیکەش لەبەر تێڕوانینی حزبی، پشتگوێی دەخەن و ڕەتی دەکەنەوە.
لەگەڵ ئەوەش، هەبوونی دەزگای میدیای حزبی، ڕێگرنییە لەبەردەم پێشوەچوونی میدیا، هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە کێشە گەورەکان و بە پرسی کورد.هەربۆنموونە: میدیای کوردی، ناتوانی ریفۆرم لە خوێندن و پەروەردە، تەندروستی و هاتوچۆ و کارەبا...هتد بکا، بەڵکو ئەگەر حزب و حکومەت پێکهاتن لەسەر ڕێفۆرم لە یەک لەم بوارانەی سەرەوە یان لە هەموو بوارەکان، ڕاگەیاندن دەتوانیلەسەری بوەستێت و بۆ جەماوەر شیبکاتەوە، کە هەمووشی دەکاتە ئەوەی، ریفۆرم و گۆڕانکاری لە کۆمەڵ، لەدەستەڵاتی رۆژنامەنووس و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دانییە.

 

د. مەغدید سەپان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket