riklam

حه‌دیسی: ره‌شنوسی بودجه‌ی 2019 له‌كۆتاییدایه‌

ئابوری 01:26 PM - 2018-09-24
.

.

وته‌بێژی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ ده‌قی ره‌شنووسی بودجه‌ی 2019 له‌كۆتاییه‌كانیدایه‌ و له‌كۆتایی ئه‌مساڵ یان سه‌ره‌تایی ساڵی داهاتوو په‌رله‌مان  له‌سه‌ری كۆده‌بێته‌وه‌.

 

سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاندوه‌:" ده‌قی ره‌شنووسی 2019 له‌كۆتاییه‌كانیدایه‌، و كۆتایی ئه‌مساڵ یان سه‌ره‌تایی ساڵی داهاتوو ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێت بۆ تاوتوێكردن".

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" له‌بودجه‌دا ته‌واوی سێكته‌ره‌كان له‌به‌رچاوگیراون، به‌پێی بڕی داهاتی ناو بودجه‌، هه‌ر له‌وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی و نه‌وت و شاره‌وانیه‌كان و چه‌ندین جۆری تری بودجه‌، به‌تایبه‌ت بودجه‌ی خزمه‌تگوزاری پارێزگاكان له‌ناویانیشدا پارێزگای به‌سڕه‌".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:" له‌ پڕۆژه‌ یاسایی بودجه‌ی 2019 دا 10 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی بۆ دامه‌زراندن ده‌بێت".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket