riklam

كۆریا له‌ بازاڕی نه‌وتی ئێران ده‌كشێته‌وه‌

ئابوری 11:32 AM - 2018-09-24
.

.

كۆریای باشور له‌ بازاڕی نه‌وتی ئێران ده‌كشێته‌وه‌و ھاورده‌كردنی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ به‌ته‌واوی راده‌گرێت.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران به‌ ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی رایگه‌یاندووه‌، كۆریای باشوور یه‌كه‌مین وڵاته‌ كه‌ له‌ دوای گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا دژ به‌ ئێران به‌ یه‌كجاری بڕیاری راگرتنی ھاورده‌ی نه‌وتی ئێران بدات.

بڕیاره‌ له‌مانگی تشرینی دووه‌می داھاتوو، قۆناغی دووه‌می سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران  كه‌ كه‌رتی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ ده‌گرنه‌وه‌ بچنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ژێر ھه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مریكاشدا چه‌ندین وڵات و كۆمپانیای جیھانی له‌بازاڕی نه‌وتی ئێران كشاونه‌ته‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket