riklam

مه‌ڵبه‌ندی سێ : ئه‌مجاره‌ یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ تۆمار ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 10:05 PM - 2018-09-23
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23-9-2018 شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێر، له‌باره‌گای مه‌ڵبه‌ند، پێشوازی له‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ئاسۆ مامه‌ند لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك و هه‌رێم كه‌مال ئاغا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كردو له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی مه‌ڵبه‌ندی ٣ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستاندا كۆبوونه‌وه‌. 

له‌و دانیشتنه‌دا، باس له‌دواهه‌مین گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كان له‌ناوچه‌كه‌و ناوخۆدا كراو، باس له‌پرسی كاندیدكردنی د.به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك تاكه‌ كاندیدو كاندیدی ره‌سمی  له‌سه‌ر پشكی  یه‌كێتیی  نیشتیمانیی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كرا، كه‌وا رێوشوێنه‌ یاساییه‌كان بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ گیراوه‌نه‌ته‌به‌رو ناوی تۆماركراوه‌، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ كرا كه‌وا یه‌كێتی سه‌رجه‌م كاره‌ سیاسی و یاساییه‌كان له‌پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ به‌ربژێریه‌كه‌ی خۆی و پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عیراق، رایی ده‌كات و كاری جدی بۆ كردوه‌و ده‌یكات. هه‌روه‌ها باس له‌چاره‌سه‌ری هه‌موو ئه‌ هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتنانه‌ كرا، كه‌له‌ په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كاندا گه‌ر روویاندابێت.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له‌و گروتین و په‌رۆشیه‌ی كادیران و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كرا، كه‌ هه‌مووان وه‌ك یه‌ك تیم، كار ده‌كه‌ن بۆ سه‌رخستنی لیستی 105 یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان.

هه‌ریه‌كه‌ پاڵپشت و هاوكاری و پشتیوانییه‌كانیان بۆ سه‌ركه‌وتنی لیستی یه‌كێتی و یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان دووپات كردوه‌، هه‌مووان هاوڕابوون كه‌ ئه‌مجاره‌ یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ مسۆگه‌ر ده‌كات، چونكه‌ جه‌ماوه‌ری كوردستان ده‌زانن به‌ڕۆڵی سه‌ره‌كی یه‌كێتیی له‌گۆڕه‌پانی سیاسیدا، ره‌وشی سیاسی و ئابوری و په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كان ده‌چێته‌ دۆخێكی ئارام و پێشكه‌وتوو. بۆیه‌ به‌هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتیی مێژووی، هه‌مووان یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بوون، بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رخستنی لیستی سه‌وزی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket