riklam

له‌ گه‌رمیان و سلێمانی گه‌وره‌ترین كه‌رنه‌ڤاڵی لیستی 105 به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ی.ن.ک‌‌ 09:09 PM - 2018-09-23
.

.

له‌ئامێزی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیان بانگه‌شه‌ی فراوان بۆ لیستی 105 به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌ سلێمانیش گه‌وره‌ترین كه‌رنه‌ڤاڵی بانگه‌شه‌ی لیسته‌كه‌ی یه‌كێتی به‌رێوه‌ده‌چێت.

سه‌میر هه‌ورامی وته‌بێژی كه‌میپنی قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی 105ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی ڕایگه‌یاند: رۆژی سێ شه‌ممه‌ 25-9 له‌گه‌رمیان بانگه‌شه‌ی فراوانی لیستی 105ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی و كاندیده‌كانی له‌ناو  كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و جه‌ماوه‌ری سنوره‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پشتیوانی و پشتگیری بۆ لیستی 105ی و كاندیده‌كانی دووپات ده‌كرێته‌وه‌.

سه‌میر هه‌ورامی ووتیشی : رۆژی 27 مانگ له‌شاری سلێمانی دوا  ڕۆژی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیست و كاندیه‌كانی له‌ ناو ئاپۆڕای كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌كانه‌كان و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی سه‌ربه‌رز و جه‌ماوه‌ره‌ دڵسۆزه‌كه‌ی یه‌كێتی گه‌وره‌ترین كۆبوونه‌وه‌ی پشتیوانی بۆ لیستی 105 به‌رێوه‌ده‌چێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket