قوباد تاڵه‌بانی: ھه‌فته‌یه‌ك ماوه بۆ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌و مێژوویی
ی.ن.ک 03:55 PM - 2018-09-23.
ئه‌مڕۆ 23-9-2018، به‌ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی كاندیدی ژماره 1 و سه‌رۆكی لیستی ژماره 105 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌قه‌ڵاچوالان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كانی شارباژێڕ به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌دا، ئاوات محه‌مه‌د سه‌رۆكی تیمی خۆبه‌خشانی كه‌مپینی قوباد تاڵه‌بانی كاندیدی ژماره 1، له‌وتارێكیدا بۆ سه‌وزپۆشه‌كانی شارباژێر له‌چوارتا و ماوه‌ت و سیته‌ك، سوپاسی جۆش وخرۆش و ھه‌وڵ و ماندووبونی چین وتوێژه‌كانی كرد كه‌له‌رۆژانی رابردوو بۆ بانگه‌شه‌ی لیستی یه‌كێتییان ئه‌نجامیانداوه و وتی: سه‌لماندتان ئێوه ھه‌موو كات پشت و په‌نای شۆڕش بوون.
ھه‌ر له‌كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌دا كاندیداكانی لیستی ژماره 105 ی یه‌كێتی له‌بازنه‌ی شارباژێر خۆیان به‌ئاماده‌بووان ناساند، دواتر قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی ژماره 105 ی یه‌كێتی له‌باره‌ی بانگه‌شه‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌وه وتی: یه‌ك ھه‌فته‌مان ماوه تا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌و مێژوویی تۆماربكه‌ین له‌داستانه دوور‌و درێژه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌پێناوی به‌رده‌وام كردنی خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، تاكو ئێستا ھه‌ڵمه‌تێكی زۆر نایابمان ھه‌بووه، ده‌ستخۆشی له‌ئێوه و كاندیده به‌رێزه‌كان ده‌كه‌م، كه‌ھه‌مووان خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگن بۆ یه‌كێتییه‌كه‌یان، كه‌وه‌ك یه‌ك حزب وه‌ك یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ڕه‌نگ، یه‌كێتیانه تائێستا ھه‌ڵمه‌تێكی نایابمان كردووه و توانیومانه ئه‌و شه‌پۆله‌ی له‌مانگی پێنج دا ئاماژه‌م پێدا و وتم شه‌پۆله سه‌وزه‌كه به‌رێوه‌یه، ئێوه گه‌یاندتانه كوردستان، و شار و شارۆچكه‌كانتان سه‌وزپۆشكرد، له‌دھۆكه‌وه تا گه‌رمیان جۆش و خرۆشێكی بێ وێنه ده‌بینین له‌ناو كادر و دڵسۆز و لایه‌نگرانی یه‌كێتی، ترس و له‌رزێكی زۆریش ده‌بینین له‌چاوی نه‌یاره‌كانمان، چونكه بینیویانه یه‌كێتی ناو ماڵی خۆی رێك ده‌خاته‌وه، نێو خۆی ئاشت ده‌كاته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌لێی دووركه‌وتونه‌ته‌وه نزیكیان ده‌كاته‌وه، یه‌كێتی دووباره متمانه به‌و كه‌سانه ده‌كاته‌وه كه‌ڕه‌نگه جاران ده‌نگیان به‌لایه‌نێكی تر دابێت، بگه‌ڕێنه‌وه ده‌نگ بده‌نه‌وه به‌یه‌كێتی، نه‌یاره‌كانمان ده‌بینن كه‌یه‌كێتی بۆته‌وه به‌و ھێزه‌ی كه‌ته‌قله به‌فیل لێ ئه‌دات.
له‌باره‌ی پشتیوانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بۆ لیستی ژماره 105 ی یه‌كێتی، قوباد تاڵه‌بانی روونی كرده‌وه: ته‌نھا له‌به‌ر ئه‌و ھۆكارانه نین كه‌خه‌ڵك ئومێدیان به‌خشیوه‌ته‌وه به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ڵام ھه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندیی به‌ئه‌مرۆ و سبه‌ینێوه ھه‌یه، كه‌متر په‌یوه‌ندیی به‌دوێنێوه ھه‌یه، په‌یامی یه‌كێتی له‌م بانگه‌شه‌یه په‌یامێكی روونه كه‌داواكاری راسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه، په‌یامێك كه كه‌س نه‌یتوانی دژی بوه‌ستێت، كێ دژی ئارامییه، زیادكردنی ھه‌لی كار و خزمه‌ته، وتیشی: حزبه‌كانی تر ھیچ پلانێكیان پێشكه‌ش نه‌كردوه، سێ ھه‌فته‌یه ته‌نیا ته‌حلیل و ته‌فسیر و نقورچ و به‌رد ده‌ھاوێژنه دروشمه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئێمه ده‌زانین ئێوه دژن، ئێوه ھه‌ر دژ بوون، خه‌ڵكیش زانیویه‌تی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ھه‌ر ره‌خنه ئه‌گرن ھه‌ر دژایه‌تیان كردوه له‌پێناوی دژایه‌تی كردن، ھیچ شتێكیان پێشكه‌ش نه‌كردوه، به‌ردێكیان نه‌خستۆته سه‌ر بناغه‌ی كوردستان به‌ره‌و ئارامی، خۆشگوزه‌رانی، گه‌شه‌پێدانی بازاڕ، زیادكردنی ھه‌لی كار، باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان، بۆیه خه‌ڵك ده‌زانێ یه‌كێتی پلانێكی ھه‌یه بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی، ئه‌مانه ته‌نیا دروشم نیه.
له‌باره‌ی به‌ڵێنه‌كانی لیستی یه‌كێتییه‌وه بۆ ھه‌لی كار، قوباد تاڵه‌بانی وتی: پلانمان ھه‌یه كه‌له‌چوارساڵی داھاتوو زیاتر له 50 ھه‌زار ھه‌لی كار بڕه‌خسێنین، ئه‌مه ته‌نیا ژماره‌یه‌ك نیه بیڵێی، به‌ڵكو پلانمان ھه‌یه ته‌نیا به‌به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی 2 ھه‌زار كارگه، 40 ھه‌زار ھه‌لی كار ده‌ره‌خسێت، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی داھاتوشدا پرۆژه‌یه‌ك په‌سه‌ندكراوه و به‌ردی بناغه‌ی بۆ داده‌نێین كه 15 ھه‌زار ھه‌لی كاری تر ده‌ڕه‌خسێنێت، ئێمه ته‌نیا قسه ناكه‌ین به‌ڵێن ده‌ده‌ین و ده‌یبه‌ینه‌سه‌ر. وتیشی: ده‌بێ به‌ده‌نگدان ھاوسه‌نگی ھێز بگه‌ڕێینینه‌وه بۆ كوردستان، نه‌ھێڵین ھیچ ھێزێك تاك لایه‌نه بڕیار بدات له‌پێناوی ھه‌مو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، چونكه ئێمه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانین و ئه‌وه له‌ھیچ لایه‌ك قبوڵ ناكه‌ین.
له‌باره‌ی ئه‌و "بۆ..."یه‌ی كه‌ھه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی لیستی یه‌كێتی پێ ده‌ستپێكرا، قوباد تاڵه‌بانی وتی: ئێمه به‌یه‌ك وشه ده‌ستمان پێكرد، بۆ ...، بۆ یه‌كێتی، دیاره بۆ، یه‌كه‌م : سه‌روه‌ریمان، مانه‌وه‌مان، گه‌شه‌كردنمان، به‌نده به‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه، بۆیه یه‌كێتی، چونكه سه‌رچاوه‌ی ھه‌موو سه‌ركه‌وتنه‌كانمانه، بۆیه ده‌بێ ئه‌و یه‌كێتییه ھه‌میشه به‌ره‌و گه‌شه‌كردن به‌رین، ئه‌وه به‌ئێوه ده‌كرێ، ئه‌مه وته‌كانی مامن، ئه‌مه پابه‌ندبوونه به‌رێبازه‌كه‌ی مام، كه‌وته‌كانی نه‌خشه رێگایه‌كه بۆ ئێمه كه‌له‌سه‌ری بمێنینه‌وه باشترین خزمه‌ت ده‌گه‌یه‌نین به‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.
سه‌رۆكی لیستی ژماره 105 ی یه‌كێتی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه كه: له‌م ھه‌فته‌یه‌ی ماومانه ده‌بێ كاربكه‌ین تا زۆرترین ده‌نگ كۆبكه‌ینه‌وه له‌پێناوی گه‌شه‌كردنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌پێناو به‌ھێزكردنی یه‌كێتی كه‌كوردستان به‌ھێز ده‌كات، تا بتوانین ئارامی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین بۆ كوردستان، تا ھه‌لی كار زیاتر دابین بكه‌ین بۆ گه‌نج و بێكاران، ئه‌وكاته حكومه‌ته‌كه‌مان ئه‌و ھێزه‌ی ده‌بێ كه‌بتوانێ خزمه‌تگوزاری باشتر پێشكه‌ش بكات.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19