گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف بۆ مافخوراو
بیروڕا 03:52 PM - 2018-09-23.
له ده‌ستووری عیراقدا مادده‌ی 14 هه‌تا مادده‌ی 46 ئه‌و ماددانه‌ن كه ماف و ئازادییه‌كان دیاری ده‌كه‌ن و زۆربه‌ی ئه‌و مافانه‌ش فه‌راهه‌م نه‌كراون، به نموونه: له مادده‌ی 14دا ده‌ڵێت: عیراقییه‌كان له به‌رده‌م یاسادا چوونیه‌ك و یه‌كسانن به‌بێ جیاكاری به هۆی ره‌گه‌ز، نه‌ژاد، نه‌ته‌وه، ئایین، ئاینزا، ره‌نگ، باوه‌ڕ، بیروڕا، باری دارایی، باری كۆمه‌ڵایه‌تی. پاشان مادده‌ی 15 ده‌ڵێت: هه‌موو تاكێك مافی ژیان و ئاساییش و ئازادی هه‌یه، نابێ له‌م مافانه‌ی بێ به‌ش بكرێت، ته‌نها مه‌گه‌ر به پێی یاسا و بڕیار له دامه‌زراوه‌ی قه‌زایی ده‌رچووبێ بۆی.
با له‌سه‌ر ئه‌م دوو مادده‌یه بووه‌ستین، له یه‌كێكیاندا ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ناكرێ هیچ جۆره جیاكارییه‌ك بكرێت له‌سه‌ر هیچ جۆره بنه‌مایه‌ك، بنه‌ماكانیش ئاماژه‌ی پێدرا. له مادده‌ی دووه‌میش ژیانێكی ئازاد و به ئاساییش بۆ هه‌ر تاكێك زامن ده‌كات.
پرسیار ئه‌وه‌یه: له‌سه‌ر ئه‌رز ده‌گوزه‌رێ؟ ئه‌و جیاكاریكردنه نییه وه‌ك ده‌ستوور ده‌ڵێ نابێ هه‌بێ، یه‌كسانی و چوونیه‌كی هه‌یه؟ هه‌ڵبه‌ته نییه و هه‌مووان ئه‌وه ده‌زانن. به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ی چییه و چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌بێت؟
هۆكاری نه‌بوونی یه‌كسانی چییه؟
به‌شێكی هۆكاری نه‌بوونی ئه‌و یه‌كسانی و وه‌كیه‌كییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ غیابی كه‌لتووری پێكه‌وه‌ژیان و دادپه‌روه‌ری له كۆمه‌ڵگه‌دا. به‌شێكیشی په‌یوه‌ندی به جۆری حكومڕانییه‌وه هه‌یه. ئه‌و ژینگه سیاسییه‌ی هه‌بووه و هه‌یه ده‌رفه‌تی نه‌ڕه‌خساندووه بۆ دروستبوونی یه‌كسانی و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی، به پێچه‌وانه‌وه هه‌لومه‌رجێكی هێناوه‌ته ئاراوه كه ئه‌وه‌ی به‌هێزه بێهێز قووت بدات، ئه‌وه‌ی دارایه نه‌دار پێشێل بكات، ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره بێده‌سه‌ڵات تێپه‌ڕێنێ.
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له ده‌ستووردا هاتووه، نه له عیراق و نه له هه‌رێمی كوردستان-یش هاووڵاتیان به‌شی زۆری ئه‌و ماف و ئازادییانه‌یان نییه كه ده‌ستوور بۆی دیاریكردوون. زۆرێك له‌وانه‌ی له پله و پایه‌ی ئیدارین به خراپ كه‌ڵك له پایه و ده‌سه‌ڵاتیان وه‌رده‌گرن، به جۆرێك كه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هیچی نییه و له قاوه‌خانه‌یه‌ك داده‌نیشێ، سبه‌ی كه پله و پایه‌یه‌ك وه‌رده‌گرێ له ماوه‌یه‌كی كه‌می مانه‌وه‌ی له پله‌كه‌یدا ده‌بێته خاوه‌ن سه‌رمایه‌كی زۆر به ناڕه‌وا و هه‌ر ئه‌ویش له هه‌ر ده‌زگا و فه‌رمانگه‌یه‌ك و ته‌نانه‌ت له دامه‌زراوه قه‌زاییه‌كانیشدا نایه‌كسان مامه‌ڵه ده‌كات له‌گه‌ڵ هاووڵاتیاندا، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ندێجار تاوانبار ده‌كرێ به‌بێ تاوان و بێ تاوانیش به تاوانبار.
نموونه‌یه‌ك بۆ قسه له‌سه‌ركردن
نموونه‌یه‌ك وه‌رده‌گرین، به‌شێك له خه‌ڵكی دێهاته‌كانی كوردستان ساڵه‌های ساڵ خاكیان داگیركراو بووه و رژێمی پێشوو دابووی به‌و عه‌ره‌بانه‌ی كه هێنابوونی بۆ ناوچه كوردییه‌كان، ئێستا كاتێ ئه‌و خه‌ڵكه كوردانه ده‌چنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان و له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به هاورده‌كان ده‌بێ به كێشه‌یان، دادگا و دامه‌زراوه‌ی قه‌زایی چۆن مامه‌ڵه ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا؟ بڕیار ده‌درێ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی چل یان په‌نجا ساڵی كورده‌كه كه خاكی داگیركراوه و خێر و بێره‌كه‌ی براوه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی هێندراونه‌ته سه‌ر خاكه‌كه؟ دادگا دادپه‌روه‌رانه ده‌بێ و بڕیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی مافخوراو ده‌دات؟ یان مافخوراوه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كرێت به‌وه‌ی شه‌ڕ و كێشه‌ی ناوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به هاورده‌كه‌دا؟ هه‌ڵبه‌ته له هه‌ر شوێن ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عیراق زاڵ بێت له‌و شوێنه‌دا كورده مافخوراوه‌كه جارێكی تریش له‌به‌رده‌م دادگادا مافی ده‌خورێت و دادگا به زیانی ئه‌و بڕیار ده‌دات. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له مادده‌ی 15شدا هاتووه، ئه‌و خه‌ڵكه مافخوراوه نه ژیانیان ده‌بێ و نه ئاساییش. بۆ نموونه له سنووری قه‌زای سه‌رگه‌ڕان، دوبز و چه‌ند شوێنی تریش.
كوردستانییه‌كان له چیتر بێبه‌شكراون؟
مه‌به‌ست له كوردستانیان چییه؟ مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه جگه له كوردیش هه‌ندێ ناوچه‌ی كوردستانی هه‌یه فره ئه‌تنیك و ئایین و ئانزایه، وه‌كو عه‌ره‌ب و توركمان و شیعه و سوننه و كریستیان، به نموونه له كه‌ركوك و له هه‌ندێ ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان هه‌یه. ئێمه كه باس له ماف و ئازادی و ئاساییش ده‌كه‌ین بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وڵاتێكی وه‌كو توركیا دێ و به خراپ كه‌ڵك له هه‌بوونی پێكهاته‌یه‌كی وه‌كو توركمان وه‌رده‌گرێ و ده‌یه‌وێ بۆ ئامانجه سیاسییه‌كانی خۆی به‌كاریان بهێنێت. توركیا له ساڵی 1925ه‌وه تا 2003 له ماوه‌ی ئه‌و حه‌فتاو هه‌شت ساڵه‌دا رۆژێك گله‌یی نه‌بوو له حكومڕانییه دیكاتۆرییه‌كانی به‌غداد و ره‌فتاره خراپه‌كانیان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی توركمان، له‌و ماوه‌یه‌ی ئاماژه‌ی بۆ كراوه نه كورد ده‌سه‌ڵاتدار بووه تا مافی توركمان پێشێل بكات، نه به پێچه‌وانه‌وه، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی هه‌یه توركمانه‌كانی سنووری كوردستان له هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ریدا به‌شدارن، مافی خۆپاڵاوتنیان هه‌یه بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی عیراقی فیدراڵ، له كابینه‌كانی حكومه‌تیش وه‌زیریان هه‌یه، بۆیه ناڕه‌وا ده‌بینین كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات یان له رێگه‌ی داروده‌سته‌كانیان رۆژانه تۆمه‌ت بۆ ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كه‌ن و هه‌وڵی ناشیرینكردنی ده‌ده‌ن.
له وتارێكی پێشووش، ئاماژه‌م پێداوه ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان به ته‌نها مادده‌ی 140 نییه، دانه به دانه‌ی مادده‌كان هه‌ریه‌كه‌ی به گوێره‌ی خۆی گرنگی تایبه‌تی هه‌یه. مادده‌ی 105 یه‌كێكه له مادده گرنگه‌كان و كاریگه‌ری ئه‌وتۆی هه‌یه به سه‌ر ژیانی خه‌ڵكه‌وه. مادده‌كه ده‌ڵێت: دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی گشتی پاراستنی مافی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان، بۆ به‌شداریكردنێكی دادپه‌روه‌رانه له به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه جۆربه‌جۆره‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ، لێكۆڵینه‌وه‌كان و زه‌ماله‌كانی خوێندن، شانده‌كان و كۆنگره هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. رێكخستنی ئه‌مانه به یاسا.
له زۆر رووه‌وه كورد و كوردستانییه‌كان له مافه‌كانی ناو ئه‌م مادده‌یه بێبه‌ش كراون، له بازنه‌یه‌كی زۆر بچو‌وكدا بۆ شانده‌كانی كۆنگره هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵده‌بژێرن و به‌شداری پێ ده‌كه‌ن كه له به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵین، زۆربه‌ی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له سه‌نته‌ری وه‌زاره‌ته‌كانن. نه‌ك نوێنه‌ری هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان. ئه‌م مادده‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك جێبه‌جێ نه‌كراوه، هۆكاری جێبه‌جێ نه‌كردیشی نه‌بوونی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه كه له‌و ده‌سته گشتییه‌دا جێ بگرێت، ئه‌و ده‌سته گشتییه‌ش ناتوانرێ كاری پێ بكرێت چونكه یاسای بۆ ده‌رنه‌كراوه.
ده‌ستوور له 2005 په‌سه‌ند كراوه و ماوه‌ی سیانزه ساڵه یاسا بۆ ئه‌م مادده ده‌ستوورییه ده‌رنه‌چووه، پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر له‌و هه‌موو ماوه‌یه‌دا یاسا بۆ مادده‌یه‌كی وه‌ها گرنگی ده‌ستوور ده‌رنه‌چێ، ئه‌ی كه‌ی ده‌رده‌چێ؟
له غیابی ئه‌م ده‌سته‌یه و ده‌رنه‌چوونی یاساكه‌یدا كاروباره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌م مادده‌یه به‌بێ سه‌روبه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چن. داوه‌ت و بانگهێشته هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له رێی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه دێن، له وێوه‌وه ده‌درێت به دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌وێش چۆنیان بوێ به‌وجۆره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
له ئه‌نجامی ئه‌و بۆشاییه یاساییه‌ی هه‌یه هه‌رێمی كوردستان و به‌شێكی زۆر له پارێزگاكان له‌و مافه‌ی خۆیان بێبه‌ش ده‌بن. با كورد پرسیار له خۆی بكات له‌و زه‌مالانه‌ی بۆ عیراق دێن، كورد تا چه‌ندێك به‌شی تێدا هه‌بووه؟ ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌وه بێ كه ناونراوه سه‌دا حه‌ڤده، دیسان خۆ ده‌بێ سه‌دا حه‌ڤده‌ی ئه‌و زه‌مالانه‌ی دێن بۆ عیراق بۆ كورد بن، سه‌دا حه‌ڤده‌ش به‌شداربێ له شانده‌كان و كۆنگره‌كان و له به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه جۆربه‌جۆره‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ، هه‌روه‌ك له ده‌ستوور ئاماژه‌ی بۆ كراوه.
كورد ده‌توانێ چی بكات؟
هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 1991ه‌وه تا 2003 دابڕابوو له عیراق، له‌و ماوه‌یه‌دا عیراق به‌رده‌وام بوو له مه‌سه‌له‌ی زه‌ماله‌كان. ئه‌گه‌ر دوورتریش بگه‌ڕێینه‌وه راست ئه‌وه‌یه كه بڵێین عیراق له ساڵی 1961ه‌وه پابه‌ند نه‌بووه به به‌رپرسیارێتی خۆی له ئاست هه‌رێمی كوردستاندا. نه له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا پابه‌ندبوونی هه‌بووه، نه له دروستكردنی رێگاوبان، نه له بواری خوێندن و زه‌ماله‌ش به هه‌مان شێوه. ئه‌وه‌نده‌ی زانكۆ و په‌یمانگه له‌و ماوه‌ی پانزه ساڵه‌دا دروستكراوه، عیراق له حه‌فتا ساڵدا دروستی نه‌كرد.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، كورد ده‌توانێ داوا بكات و پێدابگرێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له رووی زه‌ماله و بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به گه‌شه‌پێدانی زانستییه‌وه، قه‌ره‌بووی ئه‌و ماوه‌یه‌ی بۆ بكرێته‌وه كه دابڕاو بووه له عیراق و سوودمه‌ند نه‌بووه له‌وه‌ی پارێزگاكانی عیراق لێی سوودمه‌ند بوون. ته‌نها له‌م بواره نا، له بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ش كورد مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه پێدابگرێ له‌سه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وی ماوه‌ی نێوان 1961-2003 جگه له‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی رێژه‌ی سه‌دا حه‌ڤده پێی ده‌درێت.
ده‌كرێ كورد به شێوه‌ی جۆربه‌جۆر فشار بخاته سه‌ر عیراق بۆ گه‌یشتن به‌وه‌ی مافی خۆیه‌تی. به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له رێی كه‌ناڵه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی هاوپه‌یمانه‌وه فشار هه‌بێ، عیراق زووتر دێته ژێر بار. پێویسته كورد په‌یوه‌ندییه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه له‌م پێناوه‌دا به‌كاربهێنێ. پێویسته كه‌ڵك له میدیا جیهانییه‌كانیش وه‌ربگرێ بۆ دروستكردنی ئه‌م فشاره. رێگه‌ی جیاواز هه‌یه و له‌سه‌رمانه كه‌ڵك له هه‌موو رێگه جیاوازه‌كان وه‌ربگرین.
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24