riklam

‎ شاڵاو كۆسره‌ت: یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت

ی.ن.ک‌‌ 03:10 PM - 2018-09-23
.

.

شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سول كۆمیته‌كانی سنووری هه‌ولێر به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌.
‎به‌ مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی بانگه‌شه‌ له‌ سنووره‌كانیان، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 23-9-2018، شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سول ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3 ی هه‌ولێر سه‌ردانی كۆمیته‌كانی 6 و 7 ی كرد.

له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كادیرانی سنووره‌كه‌ شاڵاو كۆسره‌ت ده‌ستخۆشی خۆی ئاڕاسته‌كردن و ڕایسپاردن كه‌ به‌گڕوتینی زیاتره‌وه‌ هه‌وڵده‌ن بۆ سه‌رخستنی لیستی 105 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.

لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر وتیشی: هه‌ولێر سه‌نگ و پێگه‌و قوڕساییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌و ده‌بێ ئه‌مجاره‌ له‌ هه‌ولێر یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ست بێنێ.

لای خۆیانه‌وه‌ كادیران و ئه‌ندامانی یه‌كێتی له‌سنووری هه‌ردوو مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌به‌وپه‌ڕی تواناو به‌گڕوتینێكی یه‌كێتیانه‌وه‌ كارده‌كه‌ن بۆ سه‌رخستنی لیستی 105 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket