riklam

سه‌دان هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی یه‌كێتی

ی.ن.ک‌‌ 11:01 AM - 2018-09-23
.

.

له‌ سنووری ڕاپه‌ڕین به‌ سه‌دان هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بڕیاریانداوه‌ كه‌ له‌ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی 30 ی ئه‌یلول ده‌نگ بده‌ن به‌ یه‌كێتی.

له‌چوارچێوه‌ی بێ ئومێد بوونی هه‌ڵسوراوان و ده‌نگده‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌كه‌رنه‌ڤاڵێكی فراواندا به‌ئاماده‌بونی وه‌ستا ره‌سوڵ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 24ی راپه‌ڕین و به‌شێك له‌فه‌رمانده‌كانی یه‌كێتی له‌سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین سه‌دان هه‌ڵسوراوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌یوه‌ندییان به‌ڕیزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌ كردوو رایانگه‌یاند یه‌كێتی حزبی ئومێدی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌و له‌ رۆژی 30 ئه‌یلولدا ده‌نگ به‌لیست و كاندیده‌كانی یه‌كێتی ده‌ده‌ن.

 له‌وباره‌یه‌وه‌ وه‌ستا ڕه‌سوڵ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 24 ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند: له‌ئێستادا به‌ ته‌وژم لایه‌نگر و هه‌وادار و ئه‌ندامی حزبه‌كانی تری كوردستان دێنه‌ ناو ڕێزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و له‌ سنووری چوار قوڕنه‌ و حاجیاوا و سنووری ڕانیه‌ به‌ سه‌دان كه‌س له‌ لایه‌نگرانی و هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناو ماڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌مه‌ش وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ دروست ده‌كات.

به‌رپرسی رایه‌ڵه‌ی كه‌سایه‌تی و ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌لێدوانێكدا به‌ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانی ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ پاش كۆچی دوایی كاك نه‌وشیروان مسته‌فا هیچ ڕووناكی و تروسكاییم  له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا نه‌دیوه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌ قه‌ناعه‌تی خۆم بڕیارمدا دا واز له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بهێنین و سه‌نگه‌ری خۆمان گواستۆته‌وه‌ بۆ ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و درێژه‌ به‌ خه‌باتی سیاسی خۆمان ده‌ده‌ین و ئاماده‌ین هه‌موو تواناكانی خۆمان بخه‌ین گه‌ڕ بۆ ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی كاك قوباد تاڵه‌بانی و لیستی 105.

یه‌كێكی تر له‌ هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ناو ریزه‌كانی یه‌كێتی ده‌ڵێت: به‌ شانازییه‌وه‌ گه‌ڕامه‌وه‌ ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتی و به‌گیان و دڵ هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ سه‌ركه‌وتن لیستی 105 و ڕێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال.

لینكی یاریده‌ده‌ر بۆ بینینی ڤیدیۆكه‌................

 

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket